تاقیگەی ناوەندی توێژینەوەی ڤێتێرنەری دوبەی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە تاقیکردنەوەکانیاندا دەرکەوتووە، کە یەک دڵۆپ فرمێسکی وشتر ئەوەندە پێکهاتەی بەهێزە، دەتوانێت ژەهری ٢٦ جۆری ماری جیاواز، کاریگەری نەهێڵێت و وەک دژە ژەهرێک کار بکات.
لە بابەتەکەیاندا هاتووە، کە ئەم بابەتە بووەتە جێگەی سەر سوورمان و سەرنجی زانایان و لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بتوانین توێژینەوەیەکی گشتگیر و گرنگی لەسەر ئەنجام بدەن، بەو هیوایەی بتوانن باشترین و گرنگترین چارەسەری دژە ژەهری بەشێک لە جۆرەکانی مارەکان دروست بکەن.
دوای 26ساڵ و حەت
مانگ لە دەستگیرکردنی، ئێستا عەبدوڵا ئۆجەلان لە دورگەی ئیمراڵییەوە نەخشەی
داهاتووی تورکیا دادەڕێژێتەوە، هەرچەندە ئەو پرسی ئازادکردنی خۆی بەستووەتەوە بە
پرسی ئازادی گەلی تورکیاوە، بەڵام دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا داوای ئازادکردنی ئۆجەلان دەکات لە
کۆتایی مانگی ئەیلولدا.
کاتێک رۆژی 15ـى شوباتی 1999، عەبدوڵا
ئۆجەلان، رێبەریئەوکاتی پەکەکە لە کینیا دەستگیرکرد، رەنگە بە خەیاڵی کەسدا
نەهاتبێت، کە رۆژێک نەک چارەنوسی دۆزی کورد، بەڵکو چارەنوسی پرۆسەی سیاسی و
سیستەمی حکومڕانی لە تورکیا دەکەوێتە دەست ئۆجەلان، کە زیاتر لە سێیەکی تەمەنی لە
زیندانی تورکیا بەسەربردووە.
مانگی شوباتی ئەمساڵ کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە،
سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی بەستەوە بە ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە، ئەو
جەختکردنەوەی کەجەکە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو وایکرد، خودی ئۆجەلان لەسەر
ئەو پرسە پەیامێک بڵاوبکاتەوە.
رۆژی 2ـى تەموز، عەبدوڵا
ئۆجەلان، باسی ئازادیی خۆی کرد و وتی: من
هیچ کاتێک ئازادیی کەسیی خۆمم بە پرسێکی جیاواز و سەربەخۆ لە ئازدایی کۆمەڵگە نەبینیوە،
هەمیشەش بەرگریم لەوە کردووە، بەبێ بنیادنانی ئازادیی کۆمەڵگە، ئازادیی تاکەکەسیی
مانای راستەقینەی خۆی نادۆزێتەوە.
لەئێستادا پرسی ئازادکردنی ئۆجەلان هاوکات لەگەڵ
هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتیدا چووتە قۆناغێکی نوێوە، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، وادەی
کۆتایی ئەم مانگەی بۆ تورکیا دیاریکردوە بۆ جێبەجێکردنی "مافی هیوا" بۆ
ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، تاکو بتوانێت سەر لەنوێ ژیانی ئاسایی لەدەرەوەی زیندان
دەسپێبکاتەوە.
کۆتایی ساڵی
رابردوو، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دوایکرد عەبدوڵا ئۆجەلان بچێتە پەرلەمان و
پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵێنیدا، کە ئەگەر
ئۆجەلان پەکەکە هەڵوەشێنێتەوە، ئەوانیش ئازادی دەکەن، بەڵام تا ئێستا ئۆجەلان ئازاد
نەکراوە.
پرسی ئازادکردنی
ئۆجەلان لەکاتێکدایە، نوعمان كورتولموش سەرۆكی پەرلەمانی توركیا پێنج كەس لە كۆمیسیۆنی
برایەتی و دیموکراسی كە بۆ چارەسەری كێشەی كورد دروستكراو، ڕادەسپێرێت بۆ ئەوەی سەردانی
زیندانی ئیمڕاڵی بكەن و لەگەڵ ئۆجەلان كۆببنەوە.
هەرچەندە
ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان خواستی کود و ئازادیخوازانە، بەڵام خودی ئۆجەلان
پێیوایە، زیندان نەیتوانیوە رێگەبگرێت لە هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و
تەنانەت، دڵنیایی بە پەکەکە و گەلی کوردداوە، کە بەرپرسیارێتی قۆناغەکە لە ئەستۆ
دەگرێت.