سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن دەکات و ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی پردی هاوکاری نێوان ڕۆشنبیران و نووسەران کارێکی گرنگە.
د. عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و شاندی یاوەری کرد.
سەرۆک کۆماری عێراق لەو دیدارەدا جەختی لە پێویستی چالاککردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت کردەوە، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەش، "سەرپک کۆمار تیشکی خستەسەر گرنگی جێبەجێکردنی کاریگەرانەی ئەنجامی توێژینەوەکان، کە لەلایەن ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە، لە هەموو بوارەکاندا ئەنجام دراون".
هاوکات سەرۆک کۆماری عێراق باسی لە گرنگی دامەزراندنی ناوەندی ڕۆشنبیری عەرەبی – کوردی کردەوە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هاوکاری نێوان کولتوورە عەرەبی و کوردییەکان و دروستکردنی پردی هاوکاری نێوان ڕۆشنبیران و نووسەران، کە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر بزووتنەوەی ڕۆشنبیری لە وڵاتدا دروست دەکات.
لەبەرامبەردا عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ پاڵپشتی سەرۆکی کۆمار، ئاماژەی بە کاروچالاکیەکانی دامەزراوەی ڤیژن کرد، کە خۆیدەبینیتەوە لە ئەنجامدانی توێژینەوە و پێشکەشکردنی پەڕاوی سیاسەتەکان (پۆڵەسی پەیپەر) بۆ ناوەندەکانی بڕیار لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە ساڵی 2024 لەلایەن کۆمەڵێک لە دەستەبژێری ئەکادیمی، رۆژنامەوان و رۆشنبیرەوە دامەزراوە. ئەم دامەزراوەیە وەک خانەیەکی هزری بونیادنەر کار دەکات، لەپێناودروستکردنی تێگەشتنی هاوبەش، بە ئامانجی دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، لە رێگەی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و دروستکردنی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان
جارێکی تر شاندێکی هەرێم دەچنەوە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن
لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق، مەبەستی سەردانەکە بۆ رێککەتنە لەسەر شێوازی
رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت.
لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا کە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ
بەغداد ئامادەیبون و ڕاپۆرتێکیان پێشکەشکردووە لەبارەی دواین گۆرانکاریەکانی بەغداوە،
باسیان لەوەکردوە بەغدا مەرجی نوێ و قورسی بۆ هەرێم داناوە بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی
حەوت و مانگەکانی دواتر.
بەپێی
زانیارییەکان، بەغدا داوای لە شاندی هەرێم کردووە، سەرجەم داهاتی فیدڕاڵی ڕەوانەی
بەغداد بکرێت و دواتر وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراو %50ـى ڕەوانەی هەرێم بکاتەوە و هەرێم دەسەڵاتی خەرجکردنی
هەبێت بۆ ئەو بڕە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەغدا سورە لەسەر
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و حکومەتی هەرێمیش لە پەیامی بەغدا تێگەیشتووە کە چیتر
زەحمەتە مووچە بنێرێت، ئەگەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێنەکاتەوە.
لە کۆبوونەوەی
ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، شاندی دانووستانکاری ڕاسپارد کە لە کۆبوونەوەکانی
سبەینێیان کە وا بڕیارە لە بەغدا لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵیی ئەنجام
بدرێت، بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان و پەلە بکەن لە گەیشتن بە چارەسەری گونجاو لە پێناوی
هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ.
مانگی رابردوو،
هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای
سۆمۆ، کۆنووسی هاوبەشی پڕۆتۆکۆلی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیان واژۆ کرد،
حکومەتی هەرێم جەختدەکاتەوە، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە، بە زیادەوە
کارئاسانی پێویست کراوە بۆ لابردنی بەربەستەکان.
سەبارەت بە بابەتی
هاوبەشی پێکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، ئەنجومەنی وەزیران جەختی
کردەوە لەوەی ئەم بابەتە، بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵیی و یاسای بودجەی عێراقی
فیدڕاڵ ڕێکخراوە کە دادگای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردووەتەوە.
داواشی کرد لە
چوارچێوەی ئەم دوو یاسایە، بابەتی داهاتی نانەوتیش چارەسەر بکرێت هەروەک لە دوا بڕیاری
ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵیش جەختی لەسەرکراوەتەوە و لیژنەیەکی تایبەتمەندی هاوبەش
بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە، تاوەکوو چیتر ئەم دوو بابەتە وەکوو پاساو و بیانوو بۆ
خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەکارنەهێنرێت کە بە داخەوە
ئێستا لە مانگی ئەیلوولین، کەچی تازە مووچەخۆران مووچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ دەنێردرێت.