لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی تەکیەی تەریقەتی کەسنەزانی لەسلێمانی، سەرپەرشتیارانیکۆنفرانسەکە، بۆ هەر پەیامنێر و کامێرامانێکی بەشدار، بڕی ٢٥٠ هەزار دینار یان وەک دیاری پێدەدات و زۆربەیهەرەزۆری رۆژنامەوانەکانیش وەریانگرتوە.
رۆژی شەممە، ١-١-٢٠٢٢ تەکیەی تەریقەتی کەسنەزانی، کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی بۆ راگەیاندنی پرۆژەیەکیلەژێرناوی ( پشتیگیریکردنی گەنجان) ئەنجامدا، پاش کۆتایهاتنی کۆنفرانسەکە، بۆ هەر بەشداربووەیەک بڕی ٢٥٠ هەزار دینار لە زەرفێکی تایبەتدا درا بە پەیامنێران و وێنەگرەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی MIC سەرجەم پەیامنێر و وێنەگرەکانی کەناڵەکانی راگەیاندن کە رووماڵیکۆنفرانسەکەیانکردوە و ژمارەیان ٢١ کەناڵ و پەیجی سۆشیاڵمیدیان، بڕە پارەکەیان وەرگرتوە، جگە لە پەیامنێریی رۆژنامەی باس نیوز.
میدیا بەشداربووەکانی کۆنفرانسەکە، بریتین لە، کوردستان ٢٤، کەناڵی NRT ، کەناڵی رووداو، کوردسات نیوز،کوردسات، گەلی کوردستان، کوردستان تیڤی، عێراقییە، ئەخبارییە،KNN ، پۆلەتیک پرێس، دیبلۆماتیکمەگەزن، ئێستا، راچڵەکین، خەندان، ناس، کات، ٧ رۆژ، باس نیوز، مەودا.
لەنەریتی کاری رۆژنامەوانیدا، کە رۆژنامەوانان و دەزگا میدیایی و ئاژانسە هەواڵییە ناوخۆیی و جیهانییەکان،لەسەرتاسەری جیهاندا پێوەی پابەندن و کۆدێکی هاوبەش هەیە لەنێوانیاندا، رۆژنامەنووس و پەیامنێرانی کەناڵەراگەیاندنەکان، نابێت هیچ جۆرە دیارییەک لە بەرپرسان یان سەرچاوەکانی هەواڵ وەربگرن.
لەکاتی وەرگرتنی هەرجۆرە دیارییەکیشدا، دەچێتە چوارچێوەی رەشوە وەرگرتن و راستەوخۆ کاریگەری دەکاتەسەر سیاسەتی کەناڵەکە و ژووری هەواڵ و رووماڵی رووداوەکە.
هەروەها کۆدەکانی کارکردنی رۆژنامەوانان، جەخت دەکاتەوە لەوەی کە، پەیامنێران و رۆژنامەوانانی کەناڵەمیدیاییەکان، نابێت لەکاتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی کەسایەتی و بەرپرساندا، هیچ جۆرە دیارییەک لەژێر هیچناونیشانێکدا وەربگرن، تەنانەت نابێت چایەک یان قاوەیەکیش بخۆنەوە.
هەروەها تەئکید دەکاتەوە لەوەی کە لەکاتی ئەنجامدانی گەشتی سەرۆکی وڵات، یان بەرپرسانی باڵا، دەبێتتێچووی گەشتە کە لە ئەستۆی دامەزراوە میدیاییەکان خۆیاندا بێت، نەک بەرپرسان.
دیاری محەممەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ، بە MIC ی وت، ئەوان ئەو هەواڵەیان بیستوە، بەڵام کەسک لە بەشداربوانی کۆنفرانسەکە راینەگەیاندوە کە دیارییان وەرگرتبێ لە ماڵی شێخ نەهرۆ.
دیاری وتیشی” ئەگەر ئەم هەواڵە راستبێ، ئەوا بێ ئەزموونی پەیامنێران دەردەخات، کەمتەرخەمی دەزگاکانیشیانلەوە دەچێت لیستی قەدەغەکراوەکانیان پێنەداون.”
بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە “وەرگرتنی دیاری رەمزی ئاساییە، بۆنمونە سەفارەتێکیگەورەی وەک ئەمریکا کە سەردانی میترۆی کرد، دیارییەکەیان بۆ میترۆ پێنوسێک بوو، بەڵام لەوە زیاتر ئەبێتبوەستێت، چونکە دەچێتە چوارچێوەی رەشوە وە.”
بۆ پشتراستکردنەوەی زانیارییەکان، MIC پەیوەندیکرد بە یەکێک لە سەرپەرشتیارانی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەی تەریقەتی کەسنەزانی، ئەو پشتراستی کردەوە و وتی “بڕەپارەکە بۆ دابینکردنی ژەمێک خواردنبووە، بۆ میدیاکارەکانی کەناڵەکان.”
پەیامنێرێکی بەشداربووی کۆنفرانسەکە بە MIC ی وت راستەوخۆ پاش تەواوبوونی کۆنفرانسەکە، سەرپەرشتیارانی کۆنفرانسەکە، بە پەیامنێری دەزگاکانیان راگەیاند، شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دیارییەکی بۆداناون، نەڕۆن تاوەری دەگرن.”
ئەو رۆژنامەنووسە، وتیشی، ‘پاش نیوکاتژمێر لەچاوەڕوانی، سکرتێری شێخ نەهرۆ هات و بۆ هەر میدیاکارێکزەرفێکی پێشکەشکردن کە بڕی ٢٥٠ هەزار دیناربوو، ناوی دەزگاکەشی لەسەر زەرفەکە نوسرابوو.”
هەروەها وتی”هەموو پەیامنێر و کامێرامانەکانی دەزگاکان پێشوەختە زانیمان کە دیارییەکە بڕێک پارەیە،هەموومان وەرمانگرت، جگە لە پەیامنێری باس نیوز.”
فۆتۆ: دیمەنێک لە کۆنفرانسەکە.
دامەزراوەی ڤیژن فاوندەیشن، بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، کار لەسەر پرۆژەیەک دەکات بۆ پێوانەکردنی
ئاستی دابڕانی کلتوریی لە ناوچە جیاجیاکانی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەومەبەستە
فۆرمێکی ئەلیکترۆنی بڵاودەکاتەوە.
لە
پێناسەی پرۆژەکەدا دامەزراوەی ڤیژن ئاماژە بەوەدەکەن، "کۆمەڵگای کوردستانی لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای بوونی
ژێرخانێکی دەوڵەمەندی کلتووری و تۆڕێک پەیوەندی هەمەجۆر لەناو کۆمەڵگاکەماندا،
بەڵام هێشتا بەربەست و گرفتی گەورەی ناوخۆیی و بگرە جۆرێک لەدابڕانی کلتوریش هەیە،
کە دەکرێ وەکو مەترسی سەیر بکرێ، بۆ هاوبەشی و یەکگرتویی کۆمەڵگا".
ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە بە "شێوەزاری
بادینی" دەدوێن و دەنوسن و دەخوێننەوە، لەگەڵ ئەو ناوچانەی کە بە "سۆرانی"
دەدوێن و دەنوسن و دەخوێننەوە دابڕانە کلتورییەکە زیاتر بەدیدەکرێت.
ئامانجی
پرۆژەکە دەرخستنی راستی و روونی و قەبارەی ئەو دابڕانە کلتووریەی لە نێوان ناوچە
جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، بۆ دەستنیشانکردنی بەربەست و رێگرییەکانی بەردەم
ئاڵوگۆڕی کلتوورییە.
بەپێی
پرۆژەکەی دامەزراوەی ڤیژن، لەکۆتاییدا پەڕاوێکی پێشنیاز بۆ حکومەتی هەرێمی
کوردستان و پەرلەمان ئامادەدەکرێت و لەپێناوی "گەشەپێدانی کلتووری و
چارەسەرکردنی گرفت و لابردنی بەربەستەکان".
لێرە دەتوانیت فۆرمەکە پڕبکەیتەوە: