ئەمڕۆ، لە شاری
سلێمانی، بۆ رێگرییکردن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، هێزی ئەمنی لە چەندین شوێنی
شەقامی سالم و بەشێک لە دامەزراوەکانی دیکە بڵاوەیان پێکرا و چەندین رۆژنامەوان و
چالاکوان و بەرپرسی حیزبی دەستگیرکران.
مایک نیوز زانیویەتی،
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک مامۆستا لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا لە شەقامی سالم،
لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراون و لەدەرەوەی شاری سلێمانی ئازادکراون.
هەروەها دوو تیمی
رۆژنامەوانی کەناڵی ZOOM لە شەقامی سالم دەستگیرکراون و کەلوپەلی رۆژنامەوانییەکانیان دەستی
بەسەرداگیراوە.
بەپێی زانیارییەکانی مایک نیوز، هەر لەماوەی یەک کاتژمێردا 16 لەشاری سلێمانی رۆژنامەوان دەستگیرکراون و پاش نیوەڕۆ ئازادکراون.
سەنتەری میترۆ، کە دامەزراوەیەکە
بۆ بەرگریی لە رۆژنامەوانان و ئازادی رادەربڕین، ئاشکرایکردووە، دوێنێ رێکخەرانی خۆپیشاندانی
مۆستایان و موچەخۆران دەستگیرکراون و ئەمڕۆش ئەم میدیاکارانە دەستگیرکراون:
راگەیاندنکارێکی کەناڵی ئازادی
تیمی رۆژنامەوانیی کەناڵی سپێدە
تیمی رۆژنامەوانیی کەناڵی پەیام
دوو تیمی رۆژنامەوانیی کەناڵی زووم
تیمی رۆژنامەوانی مۆراڵ میدیا
هەر ئەمڕۆ، کەناڵی پەیام، ئاشکرایکرد، تیمێکی رۆژنامەوانەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، بەڵام وردەکاریی زیاتریان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە بهرپرسێكی رهوتی ههڵوێست له سلێمانی رایگهیاند،
ههریهكه له عهلی حهمهساڵح، سەرۆکی رەوت، د. غالب محهمهد و د. رێبوار كهریم
ئەمڕۆ لهبهردهم نوسینگهی رهوتی ههڵوێست لە سلێمانی دهستگیركراون.
ئەم دۆخە
ئەمنییەی شاری سلێمانی پاش ئەوەهات کە چەند رۆژێکە داخوازییەک هەبوو بۆ ئەنجامدانی
خۆپیشاندان لە رۆژی پێنجشەممە، بەمەبەستی داواکردنی موچە و شایستەداراییەکانی
موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەرپرسانی ئەمنی و پارێزگار مۆڵەتی خۆپیشاندنیان
نەدا، بەپاساوی ئەوەی "دۆخەکە ئێستا گونجاو نییە".
کاروان ئەنوەر، سەندیکای رۆژنامەنوسان لقی سلێمانی:
رۆژنامەوانە دەستگیرکراوەکان پاش ئەوەی خوانی نیوەڕیان بۆ ئامادەکرا ئازاد
دەکرێن
رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ، بۆ کەناڵی زووم:
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت بەپێی بڕکەی 10ی یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان، ئەمڕۆ خەڵک دەستگیرکراوە، لەکاتێکدا جارێ خۆپیشاندان نەکراوە و هیچ زیانێک نەگەیەنراوە و یاساشکێنی نەکراوە، لەدوێنێوە خەڵک دەستگیردەکەن، یاساکە کوا شتی وای تیایە؟!
خەڵک چی بکات؟ دەچن بۆ بەغداد، پێیان دەوترێت جاش و خۆفرۆش، لێرە خۆپیشاندان دەکەن دەستگیریان دەکەن
سەندیکای رۆژنامەنوسان لە سلێمانی لەبەرئەوەی یەکێتین ناتوانن پشتیوانی رۆژنامەوانان بکەن.
چارەسەری ئەمنی ناڕەزایەتییەکان فراوانتر دەکات
ئەمەی دەکرێت هەڵمەتی دەستگیرکرنە
ئێستا هێزی ئەمنی بوون بە دوژمنی کامێرا، هەرکەسێک کامێرای پێبێت دەستگیری دەکەن
هێزی ئەمنی سڵناکاتەوە و مۆبایلی کەسەکان بەزۆر دەکەنەوە و زانیارییە تایبەتەکانی دەردەهێنن
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم-سلێمانی بۆ مایک، عەقید سەلام عبدولخالق:
خۆپیشاندان لە سلێمانی قەدەغە نییە، ئەوەی کراوە دواخستنی خۆپیشاندان بووە،
زانیاریی پێشوەختەمان هەبووە کە خۆپیشاندانەکە بەلاڕێدا دەبرێت و خەڵک زیانمەند
دەبن تیایدا.
کاری ئێمە زانیاریی پێشوەختەیە و لەسەر ئەم زانیارییە رێگرییمان کردووە، لە
داخوازیی و مافی مامۆستایان تێدەگەین و ئێمەش بەشێکین لە دۆخەکە.
دهستگیركردنی ئهو كهسانه لهكاتێكدایه كه مامۆستایان و فهرمانبهرانی
ناڕازی بڕیاریاریاندابوو ئهمڕۆ خۆپیشاندان بهڕێوهببەن، بهڵام لهلایهن لیژنهی ئهمنی
سلێمانی داخوازییەکەیان رهتكرایهوه بهبیانوی نهگونجاوی كاتهی.
مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی داوای موچهكانیان دهكهن
كه ماوهی نزیكهی 60 رۆژه وهریان نهگرتوه، ئهوهش لهكاتێكدایه كه هێشتا
حكومهت پلانی بۆ دابهشكردنی موچهی مانگهكانی (ئایار/5) و (حوزهیران/6) رانهگهیاندوه.
حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لەسەر
نەوت و داهاتی نانەوتی رێککەوتنیان نەکردووە، وتەبێژی حکومەت دەڵێت، لێک تێگەیشنەکە
سەرەتاییە و دواتر دەبێت رێککەوتنێکی فراوان.
پرسی نەوت و داهاتی نەوتی خاڵی ناکۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و حکومەتی عێراق بوو، دوای چەندین جار توانرا بگەنە لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا
بە روونی دانی پێداناوە لێکتگەیشتنە نەک رێککەوتن و رایگەیاندووە، پێشوازیی لێ دەکەن.
بەپێی لێکتێگەیشتنەکە هەرێمی کوردستان 230 هەزار بەرمیل
نەوتی رۆژانە و 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عێراق دەکات. حکومەتی
عێراق لە بەرامبەردا مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ
میدیای Micـی راگەیاند،
لێکتگەیشتنەکە سەرەتاییە، دواتر هەردوو حکوومەت دەچنە ناو ڕێککەوتنێکی فراوانترەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دیجتاڵ میدیایMic، تا ئەنجامدانی رێککەوتن پارە رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکرێت و
دوای رێککەوتنەکە حکومەتی عێراق دەست بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.
تا ئێستا وادەی رێککەوتنەکە بە فەرمی دیاریی نەکراوە، بەڵام
هەموو چاوەڕوانییەکان بەو ئاڕاستەیەن کە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنەکە بکرێت.
بەپێی رێککەوتنەکە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دیجتاڵ میدیای Mic پشتراستکردوەتەوە،
نابێت هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بفەوتێت.