ئەمڕۆ، ئەو راپۆرتە پزیشکییە بڵاوکرایەوە کە بەهۆیەوە دادوەر جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی پێشوی دادگای فیدراڵی خانەنشینکرابوو، تیایدا هۆکاری فشاری خوێن و چەندین هۆکاری دیکە دەستنیشانکراون.
بەپێی بەرواری راپۆرتە پزیشکییەکە، ئەوکاتەی خەڵکی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ئەوەی دەکرد دادگای باڵای فیدراڵیی کێشەی موچە چارەسەر بکات و فەرمان سالاری دەربکات بۆ ناردنی بودجەی موچەی فەرمانبەران، دادوەر جاسم خەریکی مامەڵەی خۆ خانەنشینکردن بووە.
رۆژی یەکشەممە 29ی
حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، خانەنشین
بوونی دادوەر جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی
پشتڕاستکردەوە، بە هۆکاری تەندروستی و راگەیاند. ئەنجومەنەکە دادوەر مونزیر
ئیبراهیم حوسێن، جێگری سەرۆکی دادگای فیدراڵی وەک جێگرەوە دەستنیشانکردووە.
بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، دادوەر جاسم
ئەم گرفتە تەندروستیانەی هەیە:
بەرزبوونەوەی زۆری فشاری خوێن.
بەدییکردنی ئاستێکی بەرزی رێژەی چەوریی لە خوێندا.
بەدییکردنی ئینزیلاق لە بڕبڕەی پشتی دادوەرەکە، بەهۆی زۆر دانیشتن.
ناتوانێت خزمەتی زۆرتر بکات و پێویستە خانەنشین بکرێت.
نوسراوەکەی
وەزارەتی تەندروستی عێراق، واژۆی 9 پزیشکی تایبەتمەندی لەسەرە، کە لە رۆژی 23/6/2025
کارەکانیان تەواوکردووە و بڕیاریانداوە لەوبارەیەوە.
رۆژی
19ـى حوزەیران، شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەکی دادگای باڵای فیدراڵی
عێراق دەستیان لەکارکێشایەوە، میدایاکانی عێراق هۆکارەکەیان بۆ شێوازی مامەڵەی دادوەر
جاسم عەبود گەڕاندەوە بۆ ئیدارەدانی کاروباری دادگاکە، بەڵام پاش ئەوەی داواکاری خانەنشینبوونی
پەسەندکرا، جێگرەوەیەکی بۆ دەستنیشانکرا بۆئەوەی کاروباری دادگاکە رانەوەستێت و
بەردەوامبێت لەکارەکان.
دامەزراوەی ڤیژن فاوندەیشن، بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، کار لەسەر پرۆژەیەک دەکات بۆ پێوانەکردنی
ئاستی دابڕانی کلتوریی لە ناوچە جیاجیاکانی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەومەبەستە
فۆرمێکی ئەلیکترۆنی بڵاودەکاتەوە.
لە
پێناسەی پرۆژەکەدا دامەزراوەی ڤیژن ئاماژە بەوەدەکەن، "کۆمەڵگای کوردستانی لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای بوونی
ژێرخانێکی دەوڵەمەندی کلتووری و تۆڕێک پەیوەندی هەمەجۆر لەناو کۆمەڵگاکەماندا،
بەڵام هێشتا بەربەست و گرفتی گەورەی ناوخۆیی و بگرە جۆرێک لەدابڕانی کلتوریش هەیە،
کە دەکرێ وەکو مەترسی سەیر بکرێ، بۆ هاوبەشی و یەکگرتویی کۆمەڵگا".
ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە بە "شێوەزاری
بادینی" دەدوێن و دەنوسن و دەخوێننەوە، لەگەڵ ئەو ناوچانەی کە بە "سۆرانی"
دەدوێن و دەنوسن و دەخوێننەوە دابڕانە کلتورییەکە زیاتر بەدیدەکرێت.
ئامانجی
پرۆژەکە دەرخستنی راستی و روونی و قەبارەی ئەو دابڕانە کلتووریەی لە نێوان ناوچە
جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، بۆ دەستنیشانکردنی بەربەست و رێگرییەکانی بەردەم
ئاڵوگۆڕی کلتوورییە.
بەپێی
پرۆژەکەی دامەزراوەی ڤیژن، لەکۆتاییدا پەڕاوێکی پێشنیاز بۆ حکومەتی هەرێمی
کوردستان و پەرلەمان ئامادەدەکرێت و لەپێناوی "گەشەپێدانی کلتووری و
چارەسەرکردنی گرفت و لابردنی بەربەستەکان".
لێرە دەتوانیت فۆرمەکە پڕبکەیتەوە: