زانست

خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا خێراتربووە، ئایا چی دەگۆڕێت و هۆكارەكەی چییە؟

Mic
2022-08-10

بەپێی توێژینەوەیەك، خولانەوەی زەوی بە دەوری خۆیدا خێراتربووە و لە كەمتر لە 24 كاتژمێردا خولێكی تەواو بەدەوری خۆییدا سوڕاوەتەوە و ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی كاتەكان لە شەو و ڕۆژێكدا و تێپەڕبوونی كات بە خێرایی و هەروەها كورتبوونەوەی ساڵێك لە كۆتاییدا.
بەپێی توێژنیەوەكە كە لە ماڵپەڕی (Science Alert) نەماسایی بڵاوكراوەتەوە، لەو كاتەی دەستكراوە بە تۆماركردنی ماوەی خولانەوەی زەوی، هاوینی ئەمساڵ زەوی كورتترین ڕۆژی تۆماركردووە، واتە خولێكی بەدەوری خۆیدا كە دەبێت بە 24 كاژتژمێر تەواو بێت، بەڕێژەی 1 پۆینت 59 میلی چركە كەمتر كۆتایی هاتووە.
لە دەیەكانی ڕابردوودا، ئەگەری خاوبوونەوەی زەوی لە ئارادابوو و چاوەڕوان دەكرا ڕۆژانێكی درێژتر دەستپێبكات، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئەو ئەگەرە پێچەوانە بووەوە و ماوەی شەو و ڕۆژ كورتتر و كورتتر دەبنەوە.
بەپێی بڵاوكراوەكانی ماڵپەڕی تۆماركردنی كات (Time and Date) و توێژینەوەكەی ساینێز ئاڵرەت، ڕۆژی 29ی حوزەیرانی 2022، زەوی یەك خولی بەدەوری خۆیدا (شەو و ڕۆژێك)ی بە تێكڕای یەك پۆینت 59 میلی چركە كەمتر لە كۆی 86 هەزار و 400 چركە تەواوكردووە.
زانایان پێشبینی ئەوە دەكەن، ئەگەر زەوی بەم بەشێوەیە بەردەوامبێت لە خێرابوون، ئەوا دەبێت چركەكانی كاتژمێر كەم بكرێتەوە.
ئەو گۆڕانە كەمە بۆ مرۆڤەكان جیاوازییەكی ئەوتۆ دروست نەكات، بەڵام بۆ مانگە دەستكردەكان، ئامێرە زیرەكەكان و سیستمی بەڕێدابردنی كەشتی و فڕۆكەكان كاریگەری گەورە و مەترسیداری دەبێت و ئەگەری ڕوودانی كارەساتی گەورەی لێچاوەڕوان دەكرێت.
زانایان هۆكاری ئەو گۆڕانكارییە دەگەڕێننەوە بۆ لاربوونەوەی زەوی لەسەر خولگەكەی بە ڕێژەی 22 پۆینت 1 – 24 پۆینت 5 پلە.
شتێكی نامۆ نییە كە زەوی لەسەر خولگەكەی لەلەر بكات یاخود لادان ڕووبدات، ئەو خولانەوەیەی لەگەڵ گۆڕانی شەو و ڕۆژدا هەستی پێدەكەین هەمیشە بەشێویەكی ورد و هاوتەریب لەگەڵ خولگەی زەویدا بەڕێوە ناچێت، چونكە خولگەی زەوی هێڵی جیاكەرەوەی هەردوو جەمسەری باكوور و باشوورە.
 لەهەمانكاتدا شێوەی زەوی گۆیی تەواو نییە بەڵكو شێوە هێلكەییە، ئەمە جگە لەمەش هەڵكشان و داكشانی دەریاكان و هێزی كێشكردنی مانگ هۆكارێكی دیكەن بۆ ڕوودانی گۆڕانكاری لە خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا و سوڕانەوەی بە دەوری خۆردا.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.