دیمەنێكی نوێ كە زۆرێك وەك دیمەنەكانی هۆڵیود وێنای دەكەن، گەشتیارانی كەناراوەكانی ویلایەتی كالیفۆرنیا لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەترسێنێت، ئەو زیندەوەرە بچوكە گۆشتی قاچی بەشێك لەگەشتیارەكانی خواردووە و بووەتە هۆی خوێنبەربوون.
پێگەی "لایف ساینس" ی زانستی لەوبارەیەوە راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، بەپێی راپۆرتەكە ئەو زیندەوەرە بچوكانە كە ناوە زانستیەكەی " Excirolana chiltoni " و درێژییەكەی %3ی سانتیمەترێكە، رەوە گەشت دەكەن و هەر ڕەوەیەك ژمارەیان دەگاتە نزیكەی هەزار لەو زیندەوەرەیە.
هاوكات پێگەی دەیڵی مەیڵی بەریتانی ئەوەی ئاشكراكردووە: ئەو زیندەوەرە جۆرێكە لەزیندەوەرە قڕكەرەكان و یەكێكە لەو 10 هەزار جۆرە زیندەوەرە دەریاییەی كە لەئاوە سوێر و نوێیەكاندا دەژین.
تارا سافاج، یەكێكە لەو كەسانەی لەكەناراوەكانی كالیفۆرنیا ئەو زیندەوەرە گەستوویەتی، دەڵێت: كاتێك چوومە كەنار دەریاكە لەپڕ هەستم بە ئازارێكی زۆر كرد، كاتێك بینیم زیندەوەرێكی زۆر بچوك لەبەینی پەنجەی قاچمدایە، پێش ئەوەی بیبینم هەستم كرد ماسییەكی دڕندە گەستوومی.
ئەو گەشتیارە وتیشی: قاچم شوشت و تا نزیكەی 15 خولەك هەستم بە ئیسراحەت كرد، بەڵام كاتێك دەستم خستە ناو ئاوەكە چەند دانەیەكی دیكە لەو زیندەوەرانە پەنجەی دەستیان گەستم.
بەوتەی ریان هیشینگەر، مامۆستا لە پەیمانگەی سكرێبس بۆ زانستی زەریاكان، ئەو جۆرە زیندەوەرە قڕكەرە ساڵانێكە لەكەناراوەكانی كالیفۆرنیا هەیە و تەنها گۆشتی تازە دەخوات.
لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی لە یەکەم هەنگاوییان بۆ دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش بۆ هەڵبژاردن نەگەیشتنە ئەنجام، داهاتووی هاوپەیمانێتییەکە و سەرۆکەکەی دوو لە گرفتە سەرەکییەکانن.
نەوەی نوێ، یەكگرتوی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگهری، بەرەی گەل، ڕهوتی هەڵویست، بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی کە لە ناویاندا یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووتری پەرلەمان هەیە، سەرقاڵی دروستکردنی لیستێکی هاوبەشن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
ئەو لایەنانە تا ئێستا دوو کۆبونەوەی فروانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێک و تاکە خاڵی رێککەوتنیان ئەوەیە کە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبێت.
عهبدولستار مهجید، ئهندامی شاندی كۆمهڵی دادگهری كوردستان دوای کۆوبونەوەی دووەمیان لە کۆنگرەیەکی رۆنامەنووسیدا ڕایگهیاند، هێشتا لهسهر هیچ پرسێك رێكنهكهوتون ئهوهی كراوه گفتوگۆیه و ئومێد دهكهن سبهینێ كه جارێكی دیكه كۆبونهوه، بگهنه ڕێكهوتن.
ئامانجی لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دروستكردنی هاوپهیمانێتیهكه بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق، بەڵام وەک ئەندامەکەی شاندی کۆمەڵ وتی،" جارێ بڕیار نەدراوە كه ئایا هاوپەیمانێتییەکە تەنها لە ناوچە دابڕێندراوەکان دەبێت یان لە هەرێمی کوردستانیش".
سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە و داهاتووی هاوپەیمانێتیەکە یەکێکە لە گرفتەکانی بەردەم لایەنەکان بۆ دروستکردنی لیستی هاوبەش، د. رێبوار كهریم، ئهندامی شاندی ڕهوتی ههڵوێست به ڕۆژنامهنوسانی وت، "گرفتێكی دیاریكراو نیه، بهڵام ههندێك پرسیار ههیه، ئێمه پرسیارمان ههیه بهتایبهتی بۆ قۆناغی دوای ههڵبژاردن، كه ئایا چی دهكرێت لهدوای ههڵبژاردن؟".
ئامانجی دروستکردنی ئەو بەرەیە لەلایەن حزبەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتییەوە، بە دەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمانی عێراق لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، چونکە ئەو یاسایەی هەڵبژاردنەکەی پێ ئەنجام دەدرێت لە بەرژوەندی لایەنە بچوکەکان نییە.
بەپێی خشتەی کارەکانی کۆمسیۆن، تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکان تا 14ـی ئایار بەردەوام دەبێت، بۆیە دەبێت ئەو لایەنانە تا ئەو کاتە بگەنە رێککەوتن.
هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەبێتە شەشەمین هەڵبژاردن لە دوای ساڵی 2004ـەوە، سیستمى یەک بازنەیی و دواتر فرەبازنەیی لەسەر ئاستی پارێزگاکانە چوار هەڵبژاردندا پەیڕەوکرا، لە کاتێکدا دوایین هەڵبژاردنى ساڵی 2021 بەپێی سیستمى فرە بازنەیی ئەنجامدرا و عێراق بۆ سەر 83 بازنەی هەڵبژاردن دیاری کرا.