ئەوروپا مانگێكی دەستكردی پێشكەوتوو ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشداری لەزریانەكان و ڕزگاركردنی ژیانی خەڵكی.
ئەو مانگە دەستكردە كەناوی (ئێم تی جی ئای 1) ە لەئەنجامی 12 ساڵ لەپەرەپێدان و لێكۆڵینەوەی ئاژانسی گەردوونناسی ئەوروپی و ڕێكخراوی كەشناسی ئەوروپی ناسراو بە یومیتسات بەرهەم هاتووە.
بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ ئەو مانگە دەستكردە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بكرێت بۆ دەستكردن بەئەركەكەی بۆ چاودێری كردن و هۆشداری لەزریان و كارەساتە سروشتیەكان.
تێچووی ئەو مانگە دەستكردە 4 ملیار یۆرۆیە و وا دروستكراوە بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشداری پێشوەختە لەشەپۆلە توندەكانی كەشوهەوا كەدەبێتە هۆی نانەوەی پشێوی لەسەرتاسەری جیهان.
كێشی ئەو مانگە دەستكردە 3تۆن و 800 كیلۆگرامە و لەخولگەی دەرەوەی زەوییەوە ڕووپێوی ووردی زەوی دەكات و وێنەكان ڕەوانەی زانایان دەكات.
زانایان هیوادارن لەرێگەی مانگە دەستكردەكانی هاوشێوە بتوانن پێشبینی ووردی پێشوەختەی زیانەكان و لافاوەكان بكەن بۆئەوەی بتوانن ژیانی خەڵكی ڕزگاربكەن.
سلێمانی ـ MIC
لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.
گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”
وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.
هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.