هەواڵ

كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان گۆڕانكاری بەسەردادێت و پارەكەشی كەمدەبێتەوە

Mic
2022-10-02

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان نرخی هەر ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی رابردوو دیاری كردووە و نرخەكە لە نێوان 12 هەزار و 500 دینار بۆ 13 هەزار و 500 دینار دەبێت و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەش گۆڕانكاری بەسەردا هات.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی تشرینی یەكەم دیاركراوە و لە نێوان كاتژمێرەكانی 12ی نیوەڕۆ بۆ كاتژمێر یەكی شەو كاردەكەن و هەر كاتێك كارەبای نیشتیمانی لە كاتژمێرەكانی نێوان 6:30 بۆ هەشتی بەیانی كوژرایەوە، مۆلیدەكان كارەبا بە هاوڵاتیان دەدەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە:  دوای كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان، بەگوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە 64 دینار بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا و بەتێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان 190 بۆ 210 كاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان 12 هەزار و 500 بۆ 13 هەزار و 500 دینار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەشڵێت: نرخی ئەمپێرێك لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە بەو پێیەی بەپێی ئەو پێوەرە هەژماردەكرێت كە بۆ مۆلیدە‌كان دانراوە و كاتژمێری كاركردنیان تۆماردەكات.
بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی باسی لەوەشكردووە: بەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكان بۆ ئەم مانگە (تشرینی یەكەم)، گۆڕانكاری بەسەردا دێت و لە كاتژمێر 12 نیوەڕۆ بۆ یەكی شەو كاردەكەن، لەگەڵ بەیانیان لەكاتژمێر 6:30بۆ هەشتی بەیانی ئەگەر كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە، موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌.
راگەیەندراوەكەی كارەبای سلێمانی ئەوە دەگەیەنێت، لە كاتژمێرەكانی هەشتی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ و لە كاتژمێر یەكی شەو بۆ 6:30 بەیانی ئەگەر كارەبای نیشتیمانی نەبێت ئەوا مۆلیدەش نابێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

مەترسییەکانی بە قەزابوونی قەرەتەپە لایەنە کوردییەکان یەکدەخات

Mic
2025-07-08


دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بڕیاری بە قەزابوونی ناحەی قەرەتەپەی دەرکرد، لایەنە کوردییەکان بە توندی دژی بڕیارەکە وەستاونەتەوە، جەختدەکەنەوە، بڕیارەکە هەوڵێکە بۆ تێکدانی دیمۆگرافیای ناوچەکە و هەروەها، بڕیارەکە پێچەوانەی مادەی 140ـى دەستورە.

ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بەکۆی دەنگ، بڕیاری بە قەزابوونی ناحیەی قەرەتەپەی پەسەندکرد، کە ناحیەیەکی سەر بە قەزای خانەقین بوو، بەپێی بڕیارەکە، جگەلەوەی قەرەتەپە لە خانەقین دادەبڕێت، ناحیەکانی کۆکس و جەبارە لە کفری دادەبڕێت و دەخرێنە سەر قەزا تازەکە.

بڕیارەکە نیگەرانی لایەنە کوردییەکانی لێکەوتووەتەوە و و پێیانوایە، بڕیارەکە هەوڵێکە بۆ تێکدانی دیمۆگرافیای ناوچەکە و پێچەوانەی مادەی 140ـى دەستورە.

بۆ رەتکردنەوەی بڕیارەکە، ئەمڕۆ سەرجەم لایەنە کوردییەکان لە خانەقین کۆدەبنەوە، بە وتەی شێرکۆ میروەیس، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین لە کۆبونەوەکەدا، بڕیارێکی بەکۆمەڵ دەدەن بۆ رەتکردنەوەی ئەو ستەمەی لە کورد دەکرێت .

لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین وتیشی: پێشێلکارییەکە مەترسییە لەسەر هەموو کوردستان و ئایندەی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

ئەوس مەهداوی، نوێنەری یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاند، ناحیەی قەرەتەپە هێشتا تایبەتمەندیی بەقەزابوونی تێدانییە، ژمارەی دانیشتووانەکەشی لە 400 هەزار تێپەڕ ناکات، تاوەکو بێتە قەزا، بەڵام وەزیری پلاندانان، وەک کارێکی سیاسی ئەوەی کردووە، چونکە ئەوەی ئێستا بەڕێوەبەری ناحیەکەیە لە رووی سیاسییەوە سەر بە ئەوە، ئەو کارەش بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت.