محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەزیرەكانی یەكێتی و پارتی یەكلاكردەوەو فەرمانگەیەكیش بۆ پارتی زیادكرا.
لە كۆبونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتەكانی ژینگەو ئاوەدانكردنەوە لە نێوان پارتی و یەكێتی یەكلاكرایەوەو فەرمانگەیەكیش زیادكرا بۆ پارتی و دەبێت كەسێكی ئێزدی دابنرێت.
بەپێی زانیاریەكان، محەمەد شیاع سودانی دواخستنی دانانی ئەو دوو وەزارەتەی راگرتبوو بۆ ئەوەی پارتی و یەكێتی رێكبكەون لەسەری، لە ئێستا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ پارتی یەكلاكرایەوەو پارتی بەنگین رێكانی بۆ ئەو پۆستە كاندیدكردووە، وەزارەتی ژینگەش بۆ یەكێتی یەكلاكرایەوە، بەڵام پارتی بەمەرجێك رازی بوو فەرمانگەیەك درا بە پارتی و بڕیارە كەسێكی ئێزدی بۆ پۆستەكە دابنرێت.
هەربەپێی زانیاریەكان بۆ پۆستی وەزارەتی ژینگە هەریەك لە رێباز بێركۆتی نزیك لە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ و نزار ئامێدی كە سكرتێری سەرۆك كۆماری عێراقەو نزیكە لە ماڵی مام جەلال،كاندیدن بۆ پۆستی وەزارەتی ژینگە، بەڵام ئەگەری دانانی نزار ئامێدی زیاترە.
بۆ پۆستی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە پارتی بەنگین رێكانی كاندیدكردووەو بۆ پۆستی سەرۆكی ئەو فەرمانگەیەی كە بڕیارە زیادبكرێت و بدرێتە پارتی چاوەڕوان دەكرێن ڤیان دەخیل بۆ ئەو پۆستە كاندیدبكرێت.
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە تایبەتی ئەفریقا کەسانێک هەن
بەدەست برسێتی زۆرەوە دەناڵێنن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە زانایان بەدوای زۆر چارەسەردا
گەڕاون هەرچەنە حکومەتی ئەو وڵاتە لە ڕێگەی دابەشکردنی حەب و کەپسول و تەواوکەری
خۆراکیەوە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی داوە،
بەڵام
نەیانتوانی جڵەوی بارودۆخەکە بکەن بەڵام کۆمپانیای "ویلبەرفۆرس "لە
ئۆگاندا هەستان بە دروستکردنی جۆرە مۆزێکی تایبەت بە ناوی “SUPER BANANA” کە لە ڕووی جیناتەوە گۆڕانکاری تێداکراوە بە جۆرێک ژمارەیەکی زۆر
ڤیتامینی تێدایە بە بەراورد بە مۆزی ئاسایی، بە تایبەت ڤیتامین A و ماددە خۆراکیە گرنگەکان بیرۆکەی دامەزراندنی
ئەم کۆمپانیایە دروستکردنی SUPER
BANANA هی
پیاوێک بوو بە ناوی Wilberforce ، کە بەدەست برسێتیەوە دەیناڵاند دایک و باوکی توانیان چارەسەری
بکەن بەڵام زۆرینەی هاوڕێکانیان گیانیان لەدەستدا ئەو نەیتوانی چیتر بەرگەی مردنی
ئەو هەموو کەسە بگرێت و بۆیە بڕیاریدا بیر لە ڕێگە چارەیەک بکاتەوە و بەو جۆرە super banana ەی داهێنا،
ئەم مۆزە لە کۆمەڵێک تاقیگەی
کشتوکاڵی لە ئۆگاندا بەرهەمدەهێنرێت بەو پێێەی یەکێکە لەو وڵاتانەی ساڵانە
ژمارەریەکی زۆری منداڵ بەهۆی کەمی ڤیتامین A گیان لەدەست دەدەن یاخود لەگەشە دوادەکەون وبە ئاسانی نەخۆش دەکەون بەهۆی ئەم مۆزەوە توانرا ژیانی
چەندین کەسی برسی و هەژار ڕزگار بکرێت و لە ئیستدا چەندین منداڵ نە گەشەیان
دەوەستێت نە بەهۆی کەم خۆراکیەوە دەمرن.