ژیان

فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری لەسەر كچە كوردێك لەبەرلین پێشبڕكێی فیلمەكانی دیكە دەكات

Mic
2022-12-20

فیلمی دۆكیۆمێنتاری سینەمایی "دەروازەی خەونەكان" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد نگین ئەحمەدی و لە بەرهەمهێنانی ئیلاهە نەوبەخت، لە بەشی پێشبڕكێی "نەوەكان" لە 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە ئەڵمانیا وەرگیراوە لە كێبڕكێدایە. 
 بەرهەمهێنانی فیلمەكە زیاتر لە شەش ساڵی خایاندووە، چیرۆكی كچێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ بینەر دەگێڕێتەوە كە بە دوای بەشێك لە شووناسی خۆیەوە بە كامێڕاكەی دەچێتە ناو كچە شەڕڤانەكانی كۆبانێ وە، باس لەوەشدەكات ئەو كچانە بەرامبەر دڕندەترین رێكخراو كە داعشە شەڕیان كردووە جگە لەوەی شەڕیان بۆ ناسنامەی خۆشیان كردووە.
 بەشداریكردنی "دەروازەی خەونەكان" لە فێستیڤاڵەكەدا، یەكەم نمایشی جیهانی دەبێت و كێبڕكێ بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی "نەوەكان" دەكات.
بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی نێودەوڵەتی فیلمە دۆكیۆمێنتارییەكە، لە ئەستۆی رێكخراوی سینەمایی ئیلی ئیمەیجە كە ئیلاهە نەوبەخت خاوەنداریەتی دەكات، ئەمە سێیەمین ئامادەبوونی ئیلاهە نەوبەختە وەكو بەرهەمهێنەر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین.
 حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین، لە چەندین بەشی پێشبڕكێ و دەرەوەی پێشبڕكێ، لەوانە بەشی پێشبڕكێی سەرەكی، بەشی پێشبڕكێی نەوەكان، بەشی پێشبڕكێی فۆڕم، بەشی پێشبڕكێی كورتە فیلم، بەشی پێشبڕكێی فیلمی دۆكیۆمێنتاری و چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕكێ لەوانە، بەشی پانۆڕاما، بەشی نمایشی تایبەت، بەشی نمایشی سینەمای كلاسیك چەندین بەشی دیكە لە رۆژانی 16 تا 26ـی شوباتی 2023 لە بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

لە سوڕی مانگانەدا چی بكەم بۆ ئەوەی ئازارم كەم بێتەوە؟

Mic
2023-03-23

بەشێك لە خانمان لەكاتی سوڕی مانگانەدا هەست بە كرژبوون و ئازارێكی تاڕادەیەك قورس دەكەن،  كە وادەكات كارە ئاساییەكانی ڕۆژانەیان بۆ سەختتربێت، بۆ ئەوەی ئازارەكانی پەیوەست بە سوڕی مانگانەت كەم بكەیتەوە ئەم ڕێنماییانە جێ بەجێ بكە:

كاتی سوڕی مانگانە هەوڵبدە شیرینی، چەوری وسوێری و كافاین كە لە چا و قاوەدا هەیە كەم بكەیتەوە.

حەبە ئازارشكینەكانی وەك ئیبوپروفین (٦٠٠-٨٠٠) میلیگرامی بخۆ بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكەت

هەوڵبدە بەشێوازی بازنەیی مەساجی بەشی خوارەوەی سكت بكە.

باشترە خواردنی سەوزە ومیوە زیاد بكەیت لە ژەمەكانت، ژەمەكانت با سوك بن  و زوو زوو خورادن بخۆ.

شتێكی گەرم لە شێوەی " جەوەنە" بخەرە سەر سكت.

خواردنەوە گەرمەكان بخۆوە.

هەوڵبدە دوربكەویتەوە لە سترێس و دڵە ڕاوكێ، پیاسەیەكی كەم یان یۆگا وهەرچالاكییەكی دیكە وادەكات كەمتر هەست بەئازار بكەیت.

هەوڵبدە بە ئاوێكی گەرم خۆت بشۆیت.

بۆچی لەكاتی سوڕی مانگانە هەست بە ئازار دەكەم؟.

لەكاتی سوڕی مانگانەدا دیواری منداڵدان كرژ دەبێت بۆ ئەوەی یارمەتی داماڵینی ناوپۆشی منداڵدان بدات لەكاتی سوڕی مانگانەدا، ئەمەش فشار دەخاتە سەر مولولەی خوێنەكان و وادەكات  ڕۆشتنی خوین بۆ ئەو بەشەی جەستە كەم بێتەوە بەمەش ئۆكسجینی تەواو ناگاتە خانەكانی منداڵدان، لەم حاڵەتەشدا لە نەبوونی ئۆكسجیندا خانەكانی منداڵدان دەست ئەكەن بەدەردانی ماددەی كیمیایی كە دەبنە هۆی هەستكردن بە ئازار،لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ماددە كیمیاییانە دەبنە هۆی دەردانی ماددەیەكی دیكە بەناوی پڕۆستاگلاندین، ئەمەش وادەكات زیاتر دیواری منداڵدان كرژ ببێت و ئازارێكی زۆرتر دروست بكات.