تەندروستی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە لەسلێمانی ئەنفلۆنزای بەراز بڵاوبووبێتەوە،دوای ئەوەی دوێنێ هەواڵی مردنی دوو كەس بە پەتاكە لەنەخۆشخانەیەكی سلێمانی بڵاوبوەوە.
د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، لەبارەی دەنگۆی تووشبوون بە حاڵەتەكانی ئەنفلۆزای بەراز لە سلێمانی لە هەژماری خۆی لەفەیسبووك نووسیوویەتی: لە سلێمانی نە بەراز هەیە نە ئەنفلۆنزای بەراز، بگرە دەستی بەرازێك هەیە لەپشتی ئەو پروپاگەندانە بۆ بەئامانج گرتنی سلێمانی لە ئامادەكارییەكانی یادی سەری ساڵ و هاتنی گەشتیار بۆی.
لەساڵی 2019 چوار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی H1N1 ناسراو بە پەتای ئەنفلۆنزای بەراز لە شاری سلێمانی تۆمار کرا، ئەوکات د.ئومێد عەلی بەڕێوەبەی نەخۆشخانەی شار ئاشکرایکرد کە سێ حالەتیان چارەسەرییان بۆ کراوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، ساڵی دواتریش واتە ساڵی 2020 لەسلێمانی 15 تووشبووی ڤایرۆسەكە ڕاگەیەندرا.
پەتای ئەنفلۆنزا بە چەند شێوەیەک خۆی دەردەخات لەوانەش (ئەنفلۆنزای باڵندە، ئەنفلۆنزای بەراز، ئەنفلۆنزای وەرزی) .
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئەنفلۆنزای وەرزییەوە بڵاویکردووەتەوە: ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا سێ جۆری جیاوازی هەیە کە بریتین لە (ئەی و بی و سی) بەڵام تەنها جۆری (ئەی و بی) تووشی مرۆڤ دەبن و لەڕێگەی کۆکە و پژمینەوە دەگوازرێنەوە.
نیشانەكانی تووشبوون بە پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی چییە؟
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بۆ زیاتر لە ٣٨ پلەی سەدی، هاتنی ئاو لە لووت، كۆكە و سەرئێشە و ئازاری ماسوولكە و جومگەكان، دڵ تێكههڵاتن و ههندێكجار ڕشانهوه. خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە چۆنە؟ خۆپاراستن له شوێنی قهرهباڵغی و داخراو، بهكارهێنانی دهستهسڕی كاغهز لهكاتی كۆكه و پژمهدا ڕاستهوخۆ فڕێدانی بۆ سهبهتهی خۆڵی داخراو، بهردهوام دهست شتن به تایبهت دوای پژمهو پێش نان خواردن و دوای دهرچوون له توالێت.
هەروەها دوركهوتنهوه له كهسانی تووشبوو، دووركهوتنهوه له تهوقه كردن و باوهش پیاكردن و ماچ كردن لهكاتی بڵاوبوونهوهیدا.
ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشییەکە
ئەنجامدانی وهرزش، خواردنی خۆراكی تهندروست و میوه و سهوزه بۆ وهرگرتنی ڤیتامین و كانزاكان، ئهوانهی زیاتر پێویستیان به كوتان ههیه وەک منداڵانی تهمهن خوار پێنج ساڵ، دایكانی دووگیان، ئهوانهی نهخۆشی درێژخایهنیان ههیه، بهساڵاچووان سهروو ٦٥ ساڵ، ئهوانهی لهدامودهزگا تهندروستیهكاندا كار دهكهن و ئهوانهی تووشی كهمی بهرگری لهش بوون.
لهكاتی تووشبووندا چی بکرێت؟
پشوودان، خواردنهوهی بڕێكی باش شلهمهنی گهرم و سهوزه و میوه، داپۆشینی دهم و لووت به كهمامه بۆ تووشنەبوونی كهسانی دیکە، زۆربهی ئهوانهی تووشی ئهنفلۆنزا دهبن ههست به چاكبوونهوه دهكهن له ماوهی ههفتهیهكدا، مانهوه له ماڵهوه و نهڕۆیشتن بۆ قوتابخانه، زانكۆو شوێنی كار، هیچ جۆره دهرمانێكی دژه ههوكردن بهكار مههێنه.
لە
قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی
- MIC
ژیلان
محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی
دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان
لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی
پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام
پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری
ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت،
بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی
بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی
روویداوە.
هێشتا
بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە
ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی
زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد
هەبوون.
تائێستا
نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا
بووە.
ساڵانە
لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن،
ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە
لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی
وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران
بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی
خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.