زانست

بومەلەرزە چۆن ڕوودەدات؟

Mic
2023-02-06

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهەواڵی ڕوودانی بومەلەرزەیەکی کارەساتبار و بەهێز لەخەو هەستاین، کە گوڕەکەی نزیکەی 7.5 پلەبووە و زیانێکی زۆری گیانی و ماددی لە چەند ووڵاتێک داوە بەتایبەتیش توركیا و سوریا.
 توێکڵی زەوی لەچەندین پلێت پێکهاتووە،بەدرێژای مێژووی زەوی ئەم پلێتانە بەهۆی جوڵەی تەووژمەی بەردی ئاگرینی ژێر زەوی لەجوڵەدا بوون، جوڵەکانیش چەند جۆرێکن.
 نزیکەی 70 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا پلێتی عەرەبی لەگەڵ پلێتی ئۆراسی توشی پێکداکێشان بوون کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە بەڕێژەی 1-3سم لەساڵێکدا، لەم ڕووداوەدا زۆرترین شکان و لێکترازان و چەمانەوەی هەرێمی و گەورەی لەچینە بەردیەکان لەخاکی ئێران و عێراق و تورکیادا دروست کردووە کە ئەمڕۆ بوونیان سەلمێنراوە لەژێر زەوی بەهۆی ئامێرە جیۆفیزیکیەکانەوە.
ئەم شکانانە بۆشایی و درزی گەورەیان دروستکردووە کە لەئەنجامی جوڵەی بەردەوامی پلێتەکان لەهەر ساتێکدابێت یان جێگیر دەبنەوە یان شکان و لێکترازانی نوێ دروست دەکات، کە لەهەردوو حاڵەتەکەدا ووزەیەکی یەکجار زۆر و زەبەلاح دەردەپەڕێنێت، ئەم ووزەیە دەبێتە هۆی دروستکردنی جوڵە و نائارامی لەژێر زەوی ئەو ناوچەیەی شکانەکەی تێدا ڕوویداوە.
کاتێک ئەم شەپۆلانە دەگاتە سەر زەوی بەشێوەی شەپۆلی لەرینەوە و ڕاتەکاندن و بەرزو نزمی دەردەپەڕێت و بوومەلەرزە دروست دەکات، ووڵاتی تورکیا لەڕووی تێکتۆنیەوە دابەش دەبێ بۆ چەند زۆنێک، کەزۆربەی زۆری زۆنی ئاڵۆزن لەڕووی جیۆلۆجیەوە، ئەم زۆنانە بەپێی بەهێزی کاریگەری لێکدانی پلێتەکان جیاکراونەتەوە، ئەو شوێنانەی کاریگەری لێکدانی پلێتەکان لەسەری زۆربێ زیاترئاڵۆزبووە و گونجاوترە بۆ ڕوودانی بومەلەرزە. 
خاکی تورکیان یان ئەناتۆڵیا لە چاخی کریتاسی چەند دوورگەیەکی ئاوی بوو ئەم تورکیای ئێستا هێشتا دروست نەببوو، بەهۆی لێکدانی پلێتەکان و کشانەوەی زەریای نیو تیسز هێدی هێدی بەریەک کەوتن تا لەکۆتای چاخی سێیەمی یان تێرشەری بەتەواوی بەهۆی جوڵەی تێکتۆنی ئەلپاین لێکیاندا، بێگومان لەسەرانسەری گۆی زەوی بەدرێژایی دروستبوونی زەوی و تا ئێستاش چەندین پلێتی گەورەمان هەیە لەسەر زەوی لە جوڵەی بەردەوام دان کە هەندێکیان زۆر چالاکن، هەندێکیان چالاکن هەندێکیشیان کەم چالاک. 
کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر بەدەیان ساڵ یان سەدان ساڵ لەشوێنێکی چالاکی تێکتۆنی هیچ بومەلەرزەیەک یان بورکانێک ڕووی نەدا ئەوا ووزەیەکی گەورەی بەهێز لەژێر زەوی متبووە چاوەڕێی چەند چرکەیەک دەکات هەلومەرج بۆی گونجاوبێت و دەرپەڕێ بۆ سەر زەوی. بومەلەرزە بەهۆی پەنگ خواردنەوەی ووزەی لێکدانی پلێتەکان و لەناکاو دەرپەڕینی بۆ سەرزەوی دروست دەبێ و دەبێتە هۆی کاولکاری، تورکیا ووڵاتێکە نزیکەی ٪85ی خاکەکەی شاخە ئەمەش بەهۆی کاریگەری چالاکی لێکدانی پلێتەکانە لەسەری.
ئەم بومەلەرزەی لە ووڵاتی تورکیا ڕوویداوە بەهۆی پەنگخواردنەوەی ووزەیەکەی یەکجار زۆری ژێر زەوی و نێوان پلێتە گەورەکانی وەک پلێتی زەبەلاحی عەرەبی و پلێتی زەبەلاحی ئوراسی وهەروەها پلێتی ئەفریقی دروست بووە، بەئەگەرێکی زۆر لێکترازانی گەورەی ئەسوریان (ئاشوری) کەدرێژکراوەی لێکترازانی زەبەلاحی زاگرۆسەو بەخاکی ئێران وعێراقیش تێدەپەڕێ هۆکاری ئەم بومەلەرزە بوون کە ئەم هێڵە بە بەباشوری خاکی ئێراندا درێژ دەبێتەوە بۆ خاکی عێراق لە ناوچەکانی ئەوپەڕی ڕۆژهەڵات و باکوری عێراق واتە کوردستانی خۆمان و دواتر بۆ خاکی باکووری کوردستان درێژ دەبێتەوە تادەگاتە سەر دەریای ناوەڕاست لەنێوان غازی ئەنتاب و ئەدەنە. ئەم ناوچەیە چەندین لێکترازان و شکانی گەورەی تێدایە لەجۆری سواربوو و تەنیشتە خزان، لێکترازانی گەورەی دەریای مردوو و لێکترازانی گەورەی باشوری ئەناتۆڵیا دوون لەو لێکترازنە گەورانەی کەبەم ناوچەیەدا درێژبونەتەوە، واتە شوێنی بوومەلەرزەکە ڕاستەوخۆ نزیکە لە دوو لێکترازانی زەبەلاحی هەرێمی بۆیەش کاریگەریەکە و گوڕیەکەی هێندە بەهێزبووە. 
نوسینی: ئەركان عوسمان
ماستەر لەجیۆلۆجی نەوت

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

Mic
2024-04-23

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تێدا دەڵێت" کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.