ژیان

ئایا گوێگرتن لە مۆسیقا كاریگەری لەسەر مێشك هەیە؟

Mic
2023-03-13

گوێگرتن لە مۆسیقا دەبێتە هۆكاری چالاكبوونی بەشێكی زۆری تۆڕەكان وخانەكانی مێشك، كاركردنیان دەبێتە هۆكاری بەهێزبوونی ئەو بەشانە، لەوانەش ئەوبەشانەی مێشك كە بەرپرسن لە فێربوون، توانا ژیرییەكان، دڵخۆشی.

تویژینەوەیەك لە زانكۆی هارڤارد بەم جۆرە باس لە سودەكان وكاریگەرییەكانی مۆسیقا دەكات لەسەر مێشك:

* باشتركردنی باری دەروونی و كەمبوونەوەی ئاستی دڵەڕاوكێ و خەمۆكی بە بەراورد بە خەڵكی دیكە بە گشتی، ئەوەش چوونكە دەبێتە هۆكاری دەردانی هۆرمۆنی " دۆپامین" كە بەهۆرمۆنی دڵخۆشی ناسراوە.

* بەرزكردنەوەی توانای فێربوون، لە تویژینەوەكەدا دەركەوتووە ئەو منداڵانەی كە گوی لە مۆسیقا دەگرن توانای فێربوونیان بەرزترە لەچاو ئەو منداڵانەی كە گوێیان لە مۆسیقا نەگرتووە، بە جۆرێك ئەو منداڵانەی كە گوێ لە مۆسیقا دەگرن  68% توانای فێربوونی شتە نوێیەكانیان بە "نایاب" یان "زۆر باش" بووە، بە بەراورد لەگەڵ 50%ی ئەوانەی بەركەوتەی مۆسیقا نەبوون.

* لە كەسانی بە تەمەندا دەركەوتووە كە ئەوانەی گوێ لە مۆسیقا دەگرن  بە ڕێژەیەكی بەرزتر دڵخۆشتربوون  و توانای ژیری و مەعریفیان باشتر بووە، بەجۆرێك ئەوانەشی كە لە تەمەنێكی سەروو ٥٠ ساڵدا بوون وتازە دەستیانكردووە بە گوێگرتن لە مۆسیقا بەراورد بەوكەسانەی كە هیچ كات گوێیان لە مۆسیقا نەگرتووە ئاستی خەمۆكییان كەمتر بووە.

More News

Most Popular

تەندروستی

لە سوڕی مانگانەدا چی بكەم بۆ ئەوەی ئازارم كەم بێتەوە؟

Mic
2023-03-23

بەشێك لە خانمان لەكاتی سوڕی مانگانەدا هەست بە كرژبوون و ئازارێكی تاڕادەیەك قورس دەكەن،  كە وادەكات كارە ئاساییەكانی ڕۆژانەیان بۆ سەختتربێت، بۆ ئەوەی ئازارەكانی پەیوەست بە سوڕی مانگانەت كەم بكەیتەوە ئەم ڕێنماییانە جێ بەجێ بكە:

كاتی سوڕی مانگانە هەوڵبدە شیرینی، چەوری وسوێری و كافاین كە لە چا و قاوەدا هەیە كەم بكەیتەوە.

حەبە ئازارشكینەكانی وەك ئیبوپروفین (٦٠٠-٨٠٠) میلیگرامی بخۆ بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكەت

هەوڵبدە بەشێوازی بازنەیی مەساجی بەشی خوارەوەی سكت بكە.

باشترە خواردنی سەوزە ومیوە زیاد بكەیت لە ژەمەكانت، ژەمەكانت با سوك بن  و زوو زوو خورادن بخۆ.

شتێكی گەرم لە شێوەی " جەوەنە" بخەرە سەر سكت.

خواردنەوە گەرمەكان بخۆوە.

هەوڵبدە دوربكەویتەوە لە سترێس و دڵە ڕاوكێ، پیاسەیەكی كەم یان یۆگا وهەرچالاكییەكی دیكە وادەكات كەمتر هەست بەئازار بكەیت.

هەوڵبدە بە ئاوێكی گەرم خۆت بشۆیت.

بۆچی لەكاتی سوڕی مانگانە هەست بە ئازار دەكەم؟.

لەكاتی سوڕی مانگانەدا دیواری منداڵدان كرژ دەبێت بۆ ئەوەی یارمەتی داماڵینی ناوپۆشی منداڵدان بدات لەكاتی سوڕی مانگانەدا، ئەمەش فشار دەخاتە سەر مولولەی خوێنەكان و وادەكات  ڕۆشتنی خوین بۆ ئەو بەشەی جەستە كەم بێتەوە بەمەش ئۆكسجینی تەواو ناگاتە خانەكانی منداڵدان، لەم حاڵەتەشدا لە نەبوونی ئۆكسجیندا خانەكانی منداڵدان دەست ئەكەن بەدەردانی ماددەی كیمیایی كە دەبنە هۆی هەستكردن بە ئازار،لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ماددە كیمیاییانە دەبنە هۆی دەردانی ماددەیەكی دیكە بەناوی پڕۆستاگلاندین، ئەمەش وادەكات زیاتر دیواری منداڵدان كرژ ببێت و ئازارێكی زۆرتر دروست بكات.