لێرەدا چەند هۆکار
و نیشانەیەکی باو دەخەینەڕوو:
📌هۆکارەکان:
1.بەرزی پەستانی خوێن
2.نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ
3.سستبوونی دڵ
4.ناڕێکی لێدانی دڵ
5.هۆکاری زگماگی
📌نیشانەکان:
1.تەنگەنەفەسی
2.ماندوێتی و بێهێزی
3.ئاوسانی پاژنەی
پێ، قاچ، سک
4.ناڕێکی لێدانی دڵ
5.سەرگێژخواردن یان
بێهۆشبوون
6.ئازاری سنگ یان
ناڕەحەتی
7.کەمبوونەوەی بەرگەگرتنی
وەرزشکردن
8.کۆکە بەتایبەتی
شەوانە یان لەکاتی پاڵکەوتن، بەهۆی کۆبوونەوەی شلە لە سییەکان
گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە هەندێک کەس کە دڵیان گەورە بووە، ڕەنگە هیچ نیشانەیەکیان نەبێت، بەتایبەتی لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەتوانرێت لە ڕێگەی پشکنینی جەستەیی و پشکنینی وێنەگرتن وەک ئیکۆکاردیۆگرافی و پشکنینی دیکەی دەستنیشان بکرێت.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، پێش جەژنی قوربان، مووچەی
فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ
ئاستەنگێک بدات لەبەردەم پرۆسەی دابەشکردنی مووچەکەدا.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق،
راگەیاند: "پێش جەژنی قوربان، موچەی مانگی پێنج (ئایار)ی فەرمانبەران و
موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت".
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی رونیکردەوە، حکومەتی
عێراق تاوەکو 25ی مانگ مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی خۆی دابەشدەکات، دواتر دەست
بە خەرجکردنی بودجە دەکات، تاوەکو ئێستا ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت
لە چوارچێوەی خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە یاسای بودجەدا، نەک مووچە.
جەمال کۆچەر، کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ رووداو، دەڵێت
"دوای تەواوبوونی وردبینی و رێکارەکان، وەزارەتی دارایی عێراق، پێش جەژنی
قوربان مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات
و مووچەکە دابەش دەکرێت".
مانگانە وەزارەتی دارایی عێراق و ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق سەرباری ناردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم، هێشتا بەچەندین پاساو
ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دوادەخەن یان ئاستەنگی بۆ دروستدەکەن، ئەوەش
نادڵنیاییەکی لەلای مووچەخۆرانی هەرێم دروستکردوە.
مانگانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکەی 960
ملیار دینارە بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان،
بەڵام مانگانە بەپێی وردەکارییە ئابوریی و داراییەکان لە بەغدادەوە گۆڕانکاریی لە
بڕی پارەی نێردراودا دەکرێت.