تەندروستی

گوێز بخۆ و پارێزگاری لە پیربوون بکە

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-27

لە توێژینەوەی "تەندروستیی پەرستاران"،  کە لە گۆڤاری "توێژینەوەکانی پیربوون" بڵاوکراوەتەوە، بەدواداچوون بۆ 33 هەزار و 931 ئافرەت کراوە، کە تەمەنیان لە کۆتایی 50 ساڵان و سەرەتای 60 ساڵاندا بووە و هەڵسەنگاندنیان بۆ خۆراک و تەندروستیی جەستەیی 

مێلیسا جایگەر، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت: "لە کاتێکدا هەموو چەرەزەکان چەوریی تەندروستیان تێدایە، بەڵام گوێز زیاتر دەوڵەمەندە بە چەورییە ناتێرەکان، بەتایبەتی ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا سێ و ترشی ئەلفا-لینۆلێنیک، هاوکات یەک ژەم گوێز ماددە خۆراکییە بەنرخەکانی وەک پرۆتین، ڕیشاڵ و مەگنیسیۆمی تێدایە".

جوانا گرێگ، پسپۆڕی خۆراک ڕایدەگەیێنیت: چەندین لێکۆڵینەوە دەریدەخەن خواردنی گوێز مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکان کەم دەکاتەوە، لەوانە: نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، خەمۆکی و شەکرە. هاوکات کارکردنی یادگە باشتر دەکات و پارێزگاری لە دابەزینی ئاستی تێگەیشتنی پەیوەست بە تەمەنەوە دەکات.

More News

Most Popular

هەواڵ

وتومانە چەکی ئەتۆمیمان ناوێت

Mic
2025-05-18

ئەمڕۆ، سەرۆککۆماری ئێران، رایگەیاند، ئەوان (ئەمریکا) دەیانەوێت خەڵکی ئێمە دەستیان بە تەکنەلۆلیای نوێ و زانستی سەردەم نەگات، هەربۆیە ئێمە دەستبەرداری تەکنەلۆژیای ئەتۆمیی نابین، بەڵام چەکی ئەتۆمیمان ناوێت و هەوڵی بۆنادەین.


مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە یەکێک لە پانێڵەکانی کۆڕبەندی گفتوگۆی تاران، کە ئەمڕۆ دەستی بەکارەکانی کرد، وتی: پەیامی ئێمە، ئەوەیە کە دەستی دۆستایەتی و هاوڕێیەتی بۆ هەموو لایەک درێژ دەکەین، ئەوەی ترەمپ دەڵێت ئێران سەرچاوەی مەترسییە، راست نییە، ئایا ئێمە خەڵکی مەدەنی دەکوژین، ئێمەین کە دەڵێین بەهێزترین چەکمان هەیە و هەموو جیهان لەناودەبەین، ئێمەین ماڵ بەسەر ژن و منداڵدا دەڕووخێنین(لە غەززە)؟!


پزیشکیان هەروەها وتی: ئێمە لە ناوچەکەدا هەزاران ساڵە پێکەوە دەژین بە ئاشتی، بەڵام دوژمنان چەکمان پێدەفرۆشن بۆ ئەوەی بەرامبەر یەکتریی بەکاریبهێنین.


ئەوەشی خستەڕوو، نابێت دوژمنان ژینگە و سامانی ئێمە لەناوبەرن، ئێمە نامانەوێت هەندێک وڵات لە هەژاریی و جەنگدا بهێڵینەوە و بڵێین خەڵکی ئەو وڵاتە دڕندەن و دەبێت بکوژرێن.


پزیشکیان جەختی لەوەکردەوە، رێبەری ئێمە (ئێران) وتویەتی نامانەوێت چەکی ئەتۆمیمان هەبێت، لەبەرئەوەی لە بڕوا ئاینییەکەی خۆماندا نامانەوێت ئەو کەرەستە کوێرانە و وێرانکەرەمان هەبێت، بەڵام ئەوان بە وڵاتانی ناوچەکە دەڵێن کە تاران نزیکبووەتەوە لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیی، وەرن لە نزیکەوە چاودێربن کە ئێمەوە ئەوەمان ناوێت، بەڵکو دەمانەوێت نەوەکانی داهاتوو زانستی ئەتۆمییان هەبێت.


ئەم لێدوانەی پزیشکیان دەبێتە یەکێک لە هەڵوێستە روونەکانی دەسەڵاتدارانی تاران لەبەرامبەر دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ پرسی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی ئێران و دەستوەردانی ئەو وڵاتە لە کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


لە وەڵامی پرسیارێکدا سەرۆککۆماری ئێران وتی: "ئێمە دەستهەڵناگرین لە تەکنەلۆژیای ئەتۆمی، دەمێکە ئێمە گەمارۆیان بەسەردا سەپاندوین، راهاتوین، دەتوانن چیتمان بەرامبەر بکەن، ئێمە زانامان هەیە، کەسانێکمان هەیە بەرژەوەندی خەڵکی ئەم وڵاتەیان دەوێت.


ئەوان ئەگەر راست دەکەن کە ئاشتییان دەوێت، ئەی بۆچی چەکەکانی خۆیانمان پێشان دەدەن، ئێمە دەستبەرداری تەکنەلۆژیای ئەتۆمی نابین، بەبێ ئەوەی چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنین.