تەندروستی

پەتا نوێیەکە کە تازە سەری هەڵداوە چییە؟

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-27

پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن دەکرێت بەشێکی ئەم پەتا تازەیە، پەتای نوێ Human Metapneumovirus (HMPV) هیۆمان میتانیوموڤایرۆس‏ بێت، کە دەبێتە هۆی هەوکردنی سووکی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان کە هەمان نیشانەی ئەنفلۆنزای وەرزی هەیە. لە کۆتایی زستان و بەهاردا زۆرترین چالاکی هەیە، لەبەر ئەوەیە کە ڤایرۆسەکان لە سەرمادا باشتر دەژین و بە ئاسانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێنەوە، هەروەها یەکێکی تر لەو هۆکارانەش ئەوەیە خەڵک زیاتر لە ژوورەوە دەمێننەوە زیاتر تووشی نەخۆشییەکە دەبن.

ئەم ڤایرۆسە بۆ یە کەم جار لە ساڵی ٢٠٠١ لە هۆڵەندا دەستنیشان کرا. لە ڕێگەی کۆکە و پژمە، تەوقەکردن، بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی نێوان مرۆڤەکانەوە بڵاو دەبێتەوە. نیشانەکانی: کۆکە و تا ئازاری جەستە و قوڕگ گیرانی لووت هەناسە توندی.

چارەسەرکردن: هیچ دەرمانێکی دژە ڤایرۆس بۆ چارەسەری ڤایرۆسی هیۆمان میتانیوموڤایرۆس بوونی نییە. هەروەها نابێت بە هیچ جۆرێک دەرمانی ئەنتی بایۆتیک بەکار بێت بۆ ڤایرۆس، بەڵام دەکرێت پاراستۆل بەکار بێت بۆ تا و ئازار. لەگەڵ ئەوەشدا پشوودان، خواردنەوەی شلەمەنی و خۆراکێک کە دەوڵەمەند بە پێکهاتەی خۆراکی جیاواز بەسوود بێت.

بەڵام لە هەندێک کەس کە تووشی نەخۆشییەکە دەبن حاڵەتەکە زۆر بە قورسی دەگرن کە پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لەوانە وەرگرتنی ئۆکسیجین لە ئەگەری تەنگەنەفەسی زۆردا. خۆپاراستن: بەستنی دەمامک لە شوێنە قەرەباڵغەکان، دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی لەو شوێنانەی کە دەکرێت ئەگەر مرۆڤ مەترسی زیاتری هەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی، هەروەها خۆبەدوورگرتن لەو کەسانەی نیشانەکانی ئەنفلۆنزای وەرزیان هەیە، پاکوخاوێنی باشی دەستەکان، داپۆشینی لووت و دەم لە کاتی کۆکە و پژمەدا.

More News

Most Popular

هەواڵ

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بەغدا مووچەی مانگی حوزەیران خەرج بکات

Mic
2025-08-27

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی خەرجکردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق، نووسروای فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی پێ دەگات دەست بە رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بڕیارە هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC هەر کات ڕێکارەکان لە بەغدا دەستپێبکات، وەزارەتی دارایی هەرێم-یش 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرین.

دیجیتاڵ میدیای MIC زانیویەتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی ئامادەیە، تەنها چاوەڕێی فەرمانن بۆ ئەوەی پارەکە بخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

هەرێمی کوردستان چاوەڕێی تەیف سامی، وەزارەتی دارایی عێراقە، نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی پێبگات بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادەکردووە و چاوەڕێی پارەیە، لەگەڵ هاتنی پارە لە بە‌غداوە لیستەکە بڵاودەکاتەوە

ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.