کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزەکانی هاوپەیمانان، بەتەواوی دەستیان شتوە لە یەکخستنی پێشمەرگە بۆ هێزێکی نیشتیمانی و ئەگەری زۆرە بەتەواوی دەستبەرداری حوکمڕانییەکەی پارتی و یەکێتی ببن.
ساڵێک زیاترە هاوپەیمانان دادو بێدادیانە لەچەق بەستنی هەوڵەکانیان بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە، کە ئێستا بەسەر پارتی و یەکێتیدا دابەشبوون، بەڵام سەرکردەکانی ئەو دوو حزبە بەهۆی خواستە تایبەتی و حزبییەکانیان ئامادە نین پێشمەرگە لەچوارچێوەی هێزێکی بێلایەنی نیشتیمانیدا کۆبکەنەوە.
یاکوب، ترێندز، کنسوڵی گشتی هۆڵەندا لەهەرێمی کوردستان، دواین دیبلۆماتکاری بیانییە، کە بەڕوونی سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی خەتابار کرد کە رێگە نادەن پێشمەرگە یەکبگرێتەوە و هەوڵەکانی ئەوانیش بەتەواوی چەقی بەستوە.
یاکوب لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، وتی" ویستی سیاسی پارتی و یەکێتی زاڵە لەبەردەم یەکخستنی پێشمەرگەدا، کە پێشمەرگەی بگەتەواوی دابەشکردوە بەسەر دوو هێزێ سیاسیدا، لەکاتێکدا ئێمە و هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەمانەوێت پێشمەرگە سەر بەهیچ لایەنێک نەبێت و سەرکردایەتییەکەی بێلایەنی هەبێت."
وتیشی"هەوڵەکان بەتەواوی نائومێدکەرن و چەقیان بەستوە، ئەوەش وادەکات کە ئێمە و هاوپەیماننان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش نەتوانین بەردەوامبین لە پەیوەندی و هاوکاری پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێمیش."
هەریەک لە پارتی و یەکێتی خاوەنی دەیان هەزار هێزی چەکداری خۆیانن و راستەوخۆ فەرمان لە سەرۆکی حزبەکەیان وەردەگرن، نەک سەرۆکی حکومەت و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، ئەوەش وایکردوە کە بەردەوام مەترسی ئەوە هەبێت کە ئەو هێزانە بەکاربهێنرێن لەململانێ سیاسییەکاندا، وەک چۆن لەشەڕی ناوخۆدا لەساڵی 1994 روویدا و هەرێمی کوردستانی کرد بە دووبەشەوە و تائێستاش ئەو دووبەشە یەکی نەگرتۆتەوە.
لەناو زیندانەکانی عێراقەوە ڤیدیۆی
توندوتیژییەکانی تاوانباران بڵاودەبنەوە کە بەبێ ئاگاداریی ئیدارەی گرتووخانەکان،
دەستدرێژیی دەکەنە سەر یەکتریی و بە مۆبایل وێنەی دەگرن و پاشان لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە.
کەسێک ناوی "باسمی نەجەف"ە، تاکێک
پێڵاوی بەدەستەوەیە و دەیکێشێت بە شان و ملی زیندانییەکانی دیکەدا لە گرتووخانەی تاجی و بەجوێن و قسەی ناشرین سوکایەتییان پيدەکات.
ڤیدیۆکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگێک
لەمەوبەر، کاتێک تۆمارکراوە کە توانراوە ئەو کەسە دەستگیربکرێت کە ویستویەتی
ماددەی هۆشبەر بگەیەنێتە دەستی زیندانییەکان.
بەڕێوەبەرێتی چاکسازییەکان عێراق، جەخت لەوە
دەکاتەوە کە لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە لەکاتی خۆیدا روداوەکەیان بینیوە و سزای
یاسایی ئەو کەسانەش دراوە کە مۆبایل و کەرەستەکانی بەنهێنی گەیاندووەتە دەستی
زیندانییەکان.
هەروەها لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا، زیندانییەکان
بەشێوەیەکی نائاکاریی پاڵکەوتوون و وا دەردەکەوێت کە سوکایەتی بە کەسێتیی یەکتریی
دەکەن.
دیمەنەکان زۆر بەخێرایی بون بە ترێند لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان و وەزارەتی دادی عێراقی ناچارکرد روونکردنەوە لەوبارەیەوە
بڵاوبکاتەوە.
وەزارەتی داد، کە وەزیرەکەی کوردە و ناوی خالید شوانییە، ئەگەرچی ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە دیمەنەکان لە
زیندانەکاندا تۆمارکراون، بەڵام جەخت لەوە دەکەنەوە کە "زۆرینەی ئەو
ڤیدیۆیانە کۆنن".
سەبارەت بە ڤیدیۆ تازەکانیش وەزارەتەکە
دەڵێت: "دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانە".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی داد، 300٪ی
زیندانەکانی عێراق پڕبون لە سزادراو، بە واتایەکی دیکە زیندانەکان سێهێندەی توانای
ئاسایی خۆیان سزادراویان تێدا گلدراوەتەوە.