Tech

یەکەم رۆبۆت وەک بەڕێوەبەری قوتابخانە لە بەریتانیا دروست کرا

Mic
2024-02-26

یەکێک لە قوتابخانە ئامادەییەکان لە بەریتانیا رۆبۆتێکی وەک بەڕێوەبەری سەرەکی خۆی دەستنیشان کردووە کە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد کاردەکات، هەروەها لە کارەکانیدا لەلایەن کەسێکەوە هاوکاری دەکرێت، بەمەش دەبێتە یەکەم ئەزموونی لەم جۆرە و یەکەم قوتابخانە بۆ ئەوەی لەلایەن ڕۆبۆتێکەوە بەڕێوەبچێت.
لە راپۆرتێکدا کە رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، قوتابخانەی "کۆتێسمۆر" لە وێست ساسێکس، ئەبیگایل بەیلی کە رۆبۆتێکی زیرەکی دەستکردە و تایبەت بەو مەبەستە دروستکراوە، بووەتە بەڕێوبەری قوتابخانەکە.
بە وتەی بەڕێوەبەری قوتابخانەکە تۆم رۆجەرسۆن وتی "رۆبۆتە بەڕێوەبەرەکە پشتگیری ئەو و مامۆستاکانی تر دەکات لە ئەرکەکانیاندا، لە نووسینی سیاسەتی قوتابخانەوە تا یارمەتیدانی خوێندکاران".
ئەو قوتابخانەیەی ئەم رۆبۆتەی داناوە قوتابخانەیەکی تایبەتە، کە خوێندکاری بەشەناوخۆیی وەردەگرێت کە تەمەنیان لە نێوان چوار بۆ ١٣ ساڵدایە، هەروەها ساڵانە تا ٣٢ هەزار پاوەند کرێی خوێندکارەکانییەتی.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، رۆبۆتی زیرەکی دەستکرد بەشێوەیەکی هاوشێوەی بەرنامەی چاتی بەناوبانگ (ChatGPT) کار دەکات، کە شێوازێکی زمانەوانی گەورەیە و لەسەر رووبەرێکی بەرفراوانی زانیاری راهێنراوە کە دەتوانێت وەڵامی هاوشێوەی وەڵامەکانی مرۆڤ بداتەوە.
بەڕێوەبەری قوتابخانە رۆجەرسۆن دەڵێت: "هەندێکجار هەبوونی کەسێک یان شتێک کە یارمەتیت بدات کاریگەرییەکی زۆر ئارامکەرەوەیە، زۆر باشە بیر لەوە بکەیتەوە کەسێک کە بە شێوەیەکی بێلایەن لەوێیە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە بڕیاردان"

More News

Most Popular

هەواڵ

بۆ یەکەمجار شەڕ و جەنگ گرانی لە هەرێمی کوردستان دروست نەکرد

Mic
2025-06-24



لە 12 رۆژی جەنگی ئیسرائیل و ئێراندا، بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار توشی هیچ شڵەژانێک و بەرزبونەوەی نرخی کاڵاو شمەک نەبوو، لە کاتێکدا زۆرینەی کاڵای بازاڕەکانی ئێرانین. 


بەرەبەیانی 13ـى حوزەیران ئیسرائیل هێرشێکی چڕ و فراوانی کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشەکە یەکەم هێرشی ئاشکرا و راستەوخۆی ئیسرائیل بوو بۆ سەر ئێران.


ئیسرائیل گورزی کوشندەی لە ئێران وەشاند، جگە لە کوژرانی سوپاسالاری ئێران و فەرماندەی سوپای پاسداران و فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران، چەندین فەماندەی پلەباڵای ئێران کوژران، هەروەها زیاتر لە 10 زانای ئەتۆمی ئێران کوژران.


ئێران هەمان رۆژ وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و بەچڕی ئیسرائیلی موشەک باران کرد، دوای 12 رۆژ شەڕەکە بە کاتی وەستێندراوە و بڕیارە ئاگربەستی درێژخایەنیش بکرێت. 


هەرێمی کوردستان لە نێوان بەرداشی ئێران و ئییسرائیلدا بوو، بەشێک لە موشەک و درۆنەکانی هەر دوولا بەسەر ئاسمانی هەرێمدا تێدەپەڕین و لە چەند ناوچەیەکیش کەوتنەخوارەوە.


ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستان جیاوازبوو لەم جەنگەدا، سەقامگیری دۆخی بازاڕەکانی بوو، نەک شتومەک گرانن نەبوو، بازاڕ هیچ شڵەژانێکی بەخۆیەوە نەبینی، بەڵکو بەشێک لە شمەک و پێداویستییەکان نرخەکانیان دابەزی.


گراننەبوونی کاڵا و پێویستی هاوڵاتیان لەکاتێکدابوو، بەشێکی زۆری ئەو بەرهەمانەی لە بازاڕەکانی هەرێمدان، بەرهەمی ئێرانییە، لە 12 رۆژ ئەو جەنگە قورسەی بەرۆکی ئێرانی گرتبوو، سنورەکان دانەخران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی وەک خۆی بەردەوام بوو.


یەکێکی تر لەو هۆکارانەی کە وایکرد، لە بازاڕەکاندا هیچ شڵەژانێک روونەدات، دابەشنەکردنی مووچە بوو، کاتێک جەنگەکە دەستیپێکرد، 43 رۆژبوو مووچە دابەشنەکرابوو، ئەمەش وایکرد هاوڵاتیان بە لێشاو و زیاد لە پێویست شتومەک نەکڕن.


هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم و بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ لەکاتی سەرژمێریدا، بەلێشاو روویان لە بازاڕەکان دەکرد بۆ کڕینی شتومەک، ئەمەش سڵەژانی لە بازاڕدا دروستت کرد و بووەهۆی بەرزبونەوەی نرخ، بەڵام تێپەڕاندنی ئەم جەنگە بەبێ شڵەژانی بازاڕ، هاوڵاتییانی هەرێم رادەهێنێت بۆ چۆنێتی مامەڵەکردنن لەگەڵ کێشە و قەیرانەکاندا.