جۆن لانداو، خاوەنی خەڵاتی ئۆسكار لە تەمەنی 63 ساڵێدا كۆچی دواییكرد، كە بەرهەمهێنەری هەندێک لە فیلمە بەناوبانگ و پڕداهاتەکانی جیهانە لەوانە تایتانیک و ئاڤاتار، ماوەیەکی زۆرە هاوبەشی بەرهەمهێنەری سینەمایی جەیمس کامیرۆنە، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردو توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، كۆتایی به ژیانی هات. لانداو لەگەڵ جەیمس کامیرۆن دروستکردنی فیلمی بەناوبانگی "تایتانیک"ن لە ساڵی 1997، کە یەکەمین فیلم بو لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا داهاتەكەی یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاند، دواتر هەردو بەشەكەی فیلمی "ئاڤاتار"یان لە ساڵانی 2009 و 2022 بڵاوكردەوە، كە توانی ژمارەی پێوانەیی تایتانیک بشكێنێت لانداو لە خێزانێكی بەرهەمهێنی سینەمایی بوە، کوڕی بەرهەمهێنەرانی هۆلیود ئیلی و ئیدی لانداو بو، بۆ ماوەیەک کارگێڕ بوە لە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلمی سەدەی بیستەمی فۆکس، سەرپەرشتی چەندین فیلمی كردوە لەوانە فیلمەکانی The Last Of The Mohicans و Die Hard 2. دوای هەواڵی مردنی لانداو، جەیمس کامیرۆن بە ڕۆژنامەی هۆلیود ڕیپۆرتەری ڕاگەیاندوە، "بەرهەمهێنەرێکی گەورە و مرۆڤێکی گەورە جێی هێشتوین وە جۆن لانداو باوەڕی بە خەونی سینەما هەبو، ئەو پێیوابو فیلم دوا فۆڕمی هونەری مرۆڤە، بۆ دروستکردنی فیلمیش دەبێت سەرەتا خۆت مرۆڤ بیت. خوشکەکەی لە سۆشیال میدیا مردنەکەی پشتڕاستکردەوە و بە "باشترین برای کچێک وەسفی كردوه كە خەونی پێوە دەبینێت"، نوسیویەتی، "دڵم شکاوە، جێی شانازی و سوپاسگوزارم بە ژیانییەوە، لەگەڵ ئەو خۆشەویستی و دیاریانەی کە پێی بەخشیم
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ڕایدەگەیەنێت، لەئەگەری رێکنەکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق، لە پرۆسەی سیاسی دەکشێنەوە
و بەشداری هەڵبژاردن ناکەن.
پێشەوا ھەورامی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی
پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە "بڕیاری ٥٥٠ ھەیە، لەم بڕیارە چەند
مەرجێک بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە، عێراق داھاتی نانەوتی و
ھەناردەکردنەوەی نەوتیی ھەرێمی کوردستان دەکەنە مەرجی ناردنی مووچە، ئەوە چارەسەری
کێشەی ناردنی مووچەکانی ئەمساڵ دەکات، چونکە ناکرێت مووچەی چەند مانگێک ڕەوانە
نەکرێت و بەو شێوەیە تەماشا بکەین و بێ دەنگ بین".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھیوایان بە گفتوگۆ ھەیە بۆ رێککەوین، بەڵام ئەگەر نەکرا کۆمەڵێک بژاردەیان لەبەردەمە، وەکو کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن و بەشدارینەکردن لە پرۆسەی سیاسی، بۆیە ئەگەر گەیشتینە ئەو قۆناغە ئەوکات ھیچ گفتوگۆ نامینێت.
دەشڵێت، ئەگەر دۆخەکە بگاتە بن بەست ئەو داھاتەی لەبەردەستی حکومەت دایە بە داپەروەرانە بەسەر خەڵکدا دابەشی دەکات، ئەوە باشترە لەوەی پێشێلی زیاتری مافی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکرێت و وەزیرێک بە کەیفی خۆی بیەوێت وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکات.
پێشەوا ھەورامی باسی لەوەشکردووە، لە یاسای ئیدارەی مالی لە ماددەی 29 زۆر بەئاشکرا باس لەوە کراوە گومرگ و باج %50ی بۆ عێراق بێت، ڕسومات ئەوانەی بەپێی یاساکانی ھەرێمی کوردستان دیاریکراون 100%ی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبن، ئەوانەی بەپێی یاسای عێراق جێبەجێ دەکرێن ئەوان 50%ی بۆ عێراق دەبن، ئێمە لەوە کێشەمان نیە و لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆک وەزیران باسی لەوە کردووە 100%ی ئەو داھاتەمان دەوێت.
ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیار لەسەر ھەرێمی کوردستان نادات، تەنیا ڕایان وەردەگیرێت، ئەویش حکوومەتی عێراق داوای کردووە نەک ئێمە، تەنیا بەرچاوڕوونییە و دەدرێتە حکوومەتی عێراق، پێشتر دادگای فیدراڵی یەکلایی کردەوە، ئێستاش ئەنجوومەنی دەوڵەت، نازانین دواتریش چی لێ دێت، بۆیە دەستی دەستی پێدەکرێت، بەپێی یاسا ھەمووی دیاری کراوە وڕوون وئاشکرایە، هەورامانی وادەڵێت.