Tech

ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی گرنگ زیاد دەکات

Mic
2024-07-20

ئێستا ئینستاگرام رێگەت پێدەدات تا ٢٠ تراکی دەنگی جیاواز بۆ ریلەکەت زیاد بکەیت، هەروەها کاتێک تراکی جیاواز بۆ ریلەکان زیاد دەکەیت، ئینستاگرام تۆ دەکات بە خاوەنی تێکەڵە دەنگییەکە، ئەمەش رێگە بە بەکارهێنەرانی دیکە دەدات هاوبەشی بکەن و دووبارە بەکاری بهێننەوە.

پێش ئەم نوێکارییە تەنها دەتتوانی یەک تراک زیاد بکەیت بۆ ریلەکەت بەڵام ئێستا دەتوانێت چەندین تراک لەخۆبگرێت، دەتوانیت کلیپی دەنگی جیاواز لەگەڵ ئەو دەق و ستیکەر و کلیپانەدا هاوکات بکەیت کە لە ریلەکەتدا دەردەکەون، ئەمەش دەتوانێت ڤیدیۆیەکی نوێ دروست بکات.
بۆ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە، پەنجە بنێ بە دوگمەی نوێی "Add to Mix" کە لە مۆنتاژکەری ڤیدیۆی ئینستاگرامدا دەردەکەوێت، لەوێشەوە دەتوانیت هەڵبژێریت کە کام تراکت دەوێت بیخەیتە ناوەوە، کام بەشەی گۆرانییەکانت دەوێت بەکاربهێنیت و لە کوێدا بیانخەیتە ناو ڤیدیۆ تازەکەوە.
دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک، بەکارهێنەرانی دیکە دەتوانن هەموو ئەو تراکانە ببینن کە تێیدا بەکارهاتووە و هەروەها بژاردەی "بەکارهێنانی میکسی دەنگی" لە ڤیدیۆکانیاندا دەبینن.
ئەمە یەکێکە لەو تایبەتمەندیانەی کە تیک تۆک هێشتا نییەتی چونکە بەکارهێنەرانی ئەوێ هێشتا پێویستە چارەسەرێک یان نەرمەکاڵای تر بەکاربهێنن بۆ ئەوەی چەندین گۆرانی لە ڤیدیۆکانیاندا تێکەڵ بکەن.

More News

Most Popular

هەواڵ

"حزبی دیموکرات دەڵێت "ئاسایش بێهزاد خوسرەوی رادەستی ئیتڵاعات کردۆتەوە

Mic
2024-09-07

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت" ئاسایشی سلێمانی بێهزاد خوسرەوی ئەندامی ئەو حزبەیان دەستگیرکردوە و رادەستی ئیڵاعاتی ئێرانیان کردۆتەوە، بەڵام ئاسایش دەڵێت لەسەر داوای خۆی گەڕێندراوەتەوە.

دەنگۆی رادەستکردنەوەی ئەندامێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆن، کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە، ئاسایشی سلێمانی رۆژی هەینی رایگەیاند کە "بێهزاد خوسرەوی ماوەی مۆڵەتی مانەوەی لە هەرێم تەواو بووە بۆیە لەسەر داوای خۆی گەڕندراوەتەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان."

بەڵام ئەمڕۆ شەممە، حزبی دیموکراتی ئێران ئەو لێدوانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵیت" بێهزاد خوسرەوی لەلایەن ئاسایشیەوە دەستگیرکراوە و رادەستی ئیتڵاعاتی سنە کراوەتەوە.

ڕۆژی 6-9-2024، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە، هەفتەی ڕابردوو چالاکوانێکی خەڵکی سەقز بەناوی بێهزاد خوسرەوی تەمەن 35 ساڵ کە خاوەن پێداویستیی تایبەت بووە و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە، هاوکات ئەندامی فەرمی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بووە، دوای دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.

ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهزاد خوسرەوی لە شاری سلێمانی دووجار لەلایەن ئاسایشەوە بانگ کراوە و جاری دووەم و دوای چەند ڕۆژێک لە بەندکردن و ڕاگرتن، ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوەتەوە.

حیزبی دیموکرات وەڵامی ئاسایشی سلێمانی داوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەهزاد خوسرەوی ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لەگەڵ دایک و خوشکی لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی دەژین و بەپێ هەموو بەڵگە بەردەستەکان، لە نیشینگەی شاری سلێمانی مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە، مانەوەیان لەو شارە یاسایی و بەپێی ڕێوشوێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.

ماوەی حەوت ساڵ بەهزاد و بنەماڵەکەی ئەندامی حیزبی دیموکرات بوون، لە هەموو ئەو ماوەیەشدا لە چوارچێوەی یاسا و ڕێوشوێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی ژیاون،  هیچ لادان و سەرپێچییەک لە ناوبراو ڕووی نەداوە کە لە دادگایەکدا لەسەری سەلمێندراوبێت، تەنانەت وەک پەناخوازی سیاسی لە کۆمیساریای بەرزی پەنابەران، نوێنەرایەتیی UN لە هەرێمی کوردستان ناوی تۆمار کردوە. 

حیزبی دیموکرات ڕادەستکردنی بەهزاد خوسرەوی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، دەبوایە دۆسیەی گرتنی بەپێی یاسا لە دەزگای دادی هەرێمی کوردستاندا بڕیاری لەسەر درابا، نەک ناوبراو کە ئەندامی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ئێران و پەناخوازی سیاسی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانە، لەلایەن دەزگای ئاسایشی سلێمانییەوە ڕادەست بکرێتەوە.