بەكتریای سیل بەهۆی هەواوە لەكاتی كۆكە و پژمینی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە ئەو بەكتریایە توانای هەیە بۆچەند سەعاتێك لەهەوادا بمێنێتەوە و كۆكەی بەردەوام بۆ زیاتر لەدوو هەفتە بەیەكەم نیشانەی تووشبوون بەسیل دادەنرێت.
سیل نەخۆشیەكی بۆماوەیی نییە و ڕوودەدات بەهۆی گواستنەوەی بەكتریا لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە یاخود خواردنەوەی شیری پاكژنەكراو.
نەخۆشی سیل ئەگەر بەشێوەیەكی تەندروست چارەسەرنەكرێت و نەخۆش پابەند نەبێت بەرێنماییەكانی پزیشك ئەوا زۆرینەی جار دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان و دەكرێت كەسێك زیاتر لەجارێك تووشی سیل بێت.
دوو جۆر تووشبوون بەسیل هەیە ئەوانیش:
- تووشبوونی شاراوە: ئەویش ئەوەیە كاتێك كەسە هەڵگری بەكتریاكە دەبێت لەناو لەشی بەبێ ئەوەی نیشانەكانی لەسەر دەربكەوێت بەهۆی بەرگری لەش بۆ بەكتریاكە، لەم حاڵەتەدا كەسی تووشبوو ناتوانێت پەتاكە بۆ كەسی دیكە بگوازێتەوە، بەڵام پێدەچێت حاڵەتەكەی بۆگرێت بۆ تووشبوونی چالاك.
- تووشبوونی چالاك: ئەویش بریتیە لەوەی كەسەكە تووشی بەكتریای چالاك بێت ونیشانەكانی لەسەر دەربكەوێت و توانای گواستنەوەی بۆ كەسانی دیكە دەبێت.
شێوازی گواستنەوەی سیل:
بەكتریای هۆكاری تووشبوون بە سیل لەرێگەی هەوا و لەكاتی پژمین و كۆكەی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە و كەسانی دیكە لەرێگەی هەناسەدانەوە ئەو بەكتریایە هەڵدەمژن و تووش دەبن، بەكتریای سیل بەشێوەیەكی ئاسانتر لەشوێنە قەرەباڵغەكان دەگوازرێتەوە.
گرنگترین نیشانەكانی تووشبوون بە سیل:
- كۆكەی بەردەوام بۆ دوو هەفتە زیاتر لەگەڵ بوونی بەڵغەمی خوێناوی.
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و تالێهاتن.
- ئارەقكردنەوەی شەوانە و هەستكردن بەگێژبوون.
- لەدەستدانی كێش و ئازار لەسنگ و لاوازی ویستی خواردن.
چ كاتێك پێویست دەكات پزیشك ببینرێت:
لەكاتی بوونی تا و كەمبوونەوەی كێشی بێ هۆكار و ئارەقكردنەوەی شەوانە و كۆكەی بەردەوام دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت.
دەستنیشانكردنی تووشبوون بە سیل:
* پشكنین لەنەخۆشخانە و شیكاری تاقیگەیی.
* تیشكی سینی.
* هەندێك پشكنین بۆ پێست و بەڵغەم.
* وەرگرتنی سمپڵ لەشانە و دەردراوی بەشی گومانلێكراو جگە لەسییەكان.
مەترسی تووشبوون بەسیل:
- پەیوەندی ڕاستەوخۆ بەتووشبووانی سیل و بەكارهێنانی كەلوپەلەكانیان.
- كاركردن لەهەندێك پیشە كە وادەكات مەترسی تووشبوون زیاد بكات.
- تووشبوون بەهەندێك نەخۆشی درێژخایەن وەك شەكرە و نەخۆشیەكانی گورچیلە.
- ئالوودەبوون بەماددەی هۆشبەر.
- بەساڵاچوون و خراپی خۆراك.
- تووشبوون بەئایدز.
- شیردان یاخود منداڵان.
ئاكامەكانی تووشبوون بەسیل:
* بوونی ئازار لەبربڕەی پشت.
* هەوكردنی دیواری مێشك.
* كێشە لەجگە و گورچیلە.
* ناڕێكی لەكاركردنی دڵ.
چارەسەركرنی سیل:
- كەسی تووشبوو چارەسەردەكرێت بەوەرگرتنی كۆمەڵێك دەرمانی ئەنتی بایۆتیكی تایبەت بۆ ماوەی شەش مانگ و كەسی تووشبوو بەتەواوی چاك دەبێتەوە لەكاتی پابەندبوون بەرێنماییەكانی پزیشك و چارەسەركردن و ماوەی چارەسەری كەسی تووشبوو بەپێی جۆری نەخۆشیەكە و بەشی تووشبووی لەش دەگۆرێت.
ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەتووشبوون بەسیل:
- وەرگرتنی ڤاكسین بۆ دایكی شیردەر و منداڵ.
- تێكەڵاونەبوون بەكەسانی تووشبوو بەبێ بەكارهێنانی كەلوپەلی خۆپارێزی.
- دووركەوتنەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان.
- گرنگی دان بەسیستمێكی خۆراكی هاوسەنگ.
- ڕاوێژكردن بە پزیشك لەكاتی هەستكردن بە تێكچوونی تەندروستی.
رێنمایی بۆ كەسانی تووشبوو بەسیل:
* ڕەچاوكردنی رێنماییەكانی بەكارهێنانی دەرمان كەلەلایەن پزیشكەوە نوسراوە.
* داپۆشینی دەم بەكلێنس لەكاتی كۆكین و پژمین یان پێكەنین و دواتر فرێدانی كلێنسەكە لەكیسێكی داخراو .
* بەكارهێنانی دەمامك لەكاتی سوڕانەوە یان بوون لەگەڵ كەسانی دیكە.
* فڕێدانی كەلوپەلی بەكارهاتوو لەكیسێكی پلاستیكی داخراو.
* كردنەوەی پەنجەرە و دەرگاكان بۆ هەواگۆڕكێی و هاتنی هەوای پاك.
* دووركەوتنەوە لەخەوتن لەگەڵ كەسانی دیكە لەژوورێكدا.
* نەرۆیشتن بۆ كاركردن و خوێندنگا تائەو كاتەی پزیشك رێگەت پێدەدات.
رۆژی جیهانی نەخۆشی سیل 24/3
- ساڵانە هەموو ڕۆژێكی 24ی ئادار بەرۆژی جیهانی نەخۆشی سیل دانراوە لەپێناو هۆشیاركردنەوەی خەڵكی لەدەرەنجامە تەندروستی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییە وێرانكەرەكانی ئەو نەخۆشیە و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بەرەو كۆتایی هێنان بەو پەتایە لەجیهان.
رۆژی جیهانی سیل دانراو لەو رۆژەی لەساڵی 1882 لەلایەن دكتۆر ڕۆبەرت كوخ دۆزینەوەی بەكتریای هۆكاری سیل ڕاگەیەنرا و ئەوەش ڕێگەخۆشكەر بوو بەرەو دەستنیشانكردنی ئەو نەخۆشیە و چارەسەركردنی تووشبووان و تائێستا سیل بەیەكێك لەنەخۆشیە گواستراوە كوشندەكان لەجیهان دادەنرێت.
سوریا دوای ئەسەد ؛دەرفەت و بنیاتنانەوەی نەتەوەیەک
نەجیبە مەحمود
ڕۆڵی کورد لە شۆڕشی گەلانی سوریادا گرنگییەکی تایبەتی هەیە و دەتوانرێت ئاماژە بە چەند لایەنێکی سەرەکی بکرێت:
لەوانە :_ 1. ڕۆڵی سەربازی، کورد بەتایبەت هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕۆڵێکی سەرەکییان لە شەڕی داعش و گروپە توندڕەوەکانی تردا بینی. ئەم هێزانە توانیان ناوچەیەکی فراوان لە دەستی داعش ڕزگار بکەن و وەک هێزێکی سەرەکی لە شەڕی دژ بە تیرۆر ناسێنران.
2 دوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ، کورد توانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بەڕێوەببات و سەربازییەکی ئۆتۆنۆم بە ناوی (ڕۆژاڤا) پێکبهێنێت. ئەم سیستەمە بە جۆرێک هەوڵیدا نەخشە دیموکراسی و فرە کولتوورییەکان لە کۆمەڵگەی ناوخۆییدا جێبەجێ بکات.
3. کورد وەک گرووپێکی نەتەوەیی خاوەن مێژوو و کولتووری تایبەت بە خۆیان، بەشدارییان لە فرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی وڵاتەکەدا کردووە. ئەوان بەدوای مافەکانیاندا دەگەڕان و ناسنامەی کولتووری خۆیان بپارێزن، لە هەمان کاتدا گرنگییان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ نەتەوە و ئایینەکانی دیکەی سوریادا دەدا.
4. کورد ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە دانوستانە سیاسییەکان سەبارەت بە داهاتووی رۆژئاوا و سوریا. ئەوان داوای دانپێدانان بە مافەکانیان و ئۆتۆنۆمییان لە چوارچێوەی سوریایەکی دیموکراسیدا کرد. 5. لەگەڵ بوونی تەحەددیات و گرژیەکان، لە هەمان کاتدا ڕۆڵی کورد لە شۆڕشدا ، بەتایبەتی لە پێوەندی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی سوریا و هەروەها لەگەڵ تورکیا کە نیگەران بوو لە کاریگەرییەکانی کوردەکان لەسەر سنوورەکانی. بە گشتی کورد وەک یاریزانێکی سەرەکی لە شۆڕشی رۆژئاوا و گەلانی سوریا لە گۆڕەپانی سەربازی و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دەرکەوت و ڕۆڵی ئەوان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پرۆسەی گەشەسەندنی ئەم وڵاتە هەبوو. هەروەها لە ئێستادا لە دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە سوریا گۆڕانکارییەکی گەورە دەبێت کە دەتوانێت لێکەوتەی زۆری بۆ داهاتووی ئەم وڵاتە و ناوچەکە هەبێت.
لە دۆخێکی وادا ئەو هەنگاوانەی کە دەتوانرێت ئەنجام بدرێن وەک - دامەزراندنی حکومەتی ئینتقالی، دوای ڕووخانی حکومەت پێویستە حکومەتێکی ڕاگوزەر دابمەزرێنرێت کە نوێنەری سەرجەم نەتەوە لەخۆ بگرێت. پێویستە ئەم حکومەتە بتوانێت وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بداتەوە و هاوکار بێت لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری. -دابینکردنی ئاسایش و ڕێگریکردن لە ئاژاوەگێڕی و تاڵانی موڵکی گشتی،کە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی دوای ڕووخانی ڕژێم ئەگەری ئاژاوەگێڕی و توندوتیژی ناوخۆیی هەیە ، پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ناوچە جیاوازەکان و هێزی ئەمنی نوێ پێکبهێنرێت بە ئامانجی پاراستنی هاوڵاتیان. - ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتمانی لە نێوان گروپە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سوریا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی پێویستە.
ئەم دیالۆگانە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ڕێگریکردن لە گرژییە نەتەوەیی و ئایینییەکان. - دوای چەندین ساڵ لە شەڕ و وێرانکاری، پێویستی بە بەرنامەی بەرفراوانی ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئابووری هەیە. پشتیوانی نێودەوڵەتی لەم بوارەدا دەتوانێت زۆر کاریگەر بێت. - پێویستە گرنگی تایبەت بە مافی مرۆڤ و دادپەروەری ئینتقالی بدرێت.
ئەمەش لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی جەنگ و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کاتی جەنگ و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافی قوربانییەکان دەگرێتەوە -بەهێزکردن و پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گروپە کۆمەڵایەتییە کاراکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و بەشدار. - لەدوای ڕووخانی حکومەت پێویستی بە ڕاکێشانی هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵات. ئەم یارمەتییانە دەتوانن یارمەتی دارایی و مرۆیی و تەکنیکی لەخۆ بگرن.
لە کۆتاییدا، هەر کارێک لە دوای ڕووخانی حکومەت، دەبێت وەڵامی خواست و پێداویستییەکانی گەلی سوریا بداتەوە و هاوکار بێت لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی لەو وڵاتەدا.