ژیان

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی هەوای پاکە

Mic
2024-09-07

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی هەوای پاکە، بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، تا ساڵی 2050 پیسبوونی هەوا 50% زیاد دەكات. ساڵانە 8.1 تریلیۆن دۆلار لەسەر ئابوورى جیهان دەکەوێت،

هۆکارێکی سەرەکی مردنی پێشوەختەیە.

لە هەرێمی کوردستان هەولێر یەکێک لە پیسترین ژینگەکانی هەیە و هەوای بەجۆرێک پیس بووە گەیشتووەتە ئاستی ژەهراوی بوون، ئەویش بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە پاڵاوتگەی نایاسایی لەو شارەدا.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەن ئاگادار دەکرێنەوە

Mic
2024-09-16

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی تایبەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتەکە بڵاوکردەوە کە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە.
وەزارەتی داد ڕایگەیاند، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن، ئەگەرنا ناویان لە لیستی مووچە دەسڕێتەوە و دووبارە تۆمار ناکرێتەوە.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە “لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوامۆڵەت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ـە”.