شێخ جەعفەر کوڕی شێخ عەبدلکەریمی کوڕی شێخ حسێنی قادرکەرەمە لە ساڵی ۱۹۳٨ کە شارۆچکەی قادرکەرەم لەدایک بووە. لە کۆتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو پەیوەندی بە بەعسەوە کردووە. چەندین لێپرسراوێتی لەناو بەعس هەبووە. دیارترین پۆست کە شێخ جەعفەر بەرزنجی وەریگرتبێ پارێزگاری سلێمانی بووە لە هەشتاکان. برایەکی بەناوی موعتەسەم فەرماندەی فەوج بووە لە سەردەمی بەعس و لەسەر دەستی خۆی و براکەی نزیکەی سێ هەزار کەس ئەنفال کراون. لە ڕۆژگاری حکومڕانی شێخ جەعفەر تاوانەکانی بەعس لە سلێمانی و قادرکەرەم زیاتر بوون و بەهۆی ئەو بەشداریەی لە تاوانەکانی ڕژێم دوای ڕاپەڕین شێخ جەعفەر و براکەی ڕوو دەکەنە بەغدا. موعتەسەمی برای لە سەرەتای نەوەدەکان لە ڕووداوێکی گوماناوی لەبەغدا بێ سەروشوێن دەکرێت. چەند ڕۆژێک دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق و لە ۳۰ی نیسانی ۲۰۰۳ لە دادگای سلێمانی بەهۆی سکاڵای کەسوکاری ئەنفالکراوانی قادرکەرەم فەرمانی گرتن بۆ شێخ جەعفەر بەرزنجی دەردەچێت. لەو کاتەوە بە شێوەی نیمچە نهێنی لە نێوان ئوردن و ڕوسیا و سوریا دەژێت و خۆی دەشارێتەوە تا سەرئەنجام بەهۆی نەخۆشیەوە لە ۲٦ی تەمووزی ۲۰۲٤ کۆچی دوای دەکات.
لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بە نرخی فەرمی دەست پێدەکات و هەر گەشتیارێک سێ هەزار دۆلاری بە نرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک پێدەدرێت.
بانكی بازرگانی عێراقی TBI بڵاوی کردووەتەوە، دوو بنکەی فرۆشتنی دۆلار لە هەر یەک لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەکەینەوە، تێیدا خزمەتگوزاری پێدانی دۆلار بە گەشتیاران پێشکەش دەکەن، بەڵام پێویستە پێشوەختە هەر گەشتیارێک پارەی دیناری بە شێوەی کاش لە یەکێک لە بانک و لقەکانی بانکی بازرگانی عێراقی لە پارێزگاکانی موسڵ، هەولێر، سلێمانی، دهۆک دابنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بنکەکانی پێدانی دۆلار لە سبەی یەکشەممە بەرواری لە هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەست بەکار دەبن، بە شێوەی حەوت ڕۆژ لە هەفتەیەکدا و 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا.