هەواڵ

ئەمرۆ پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە

Mic
2024-09-15

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ پلەی گەرمی كەمێك بەرزدەبێتەوە و سبەینێش كەمێك دادەبەزێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوی دوێنێ. سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و، پلەی گەرمی یەك پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ و خێرایی با-ش مامناوەند دەبێت. بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبێت،

هەولێر 39 پلە

سلێمانی 37

دهۆک 38

کەرکوک 40

هەڵەبجە 38

زاخۆ 39

سۆران 36

حاجی ئۆمەران 26

گەرمیان 40 پلە دەبێت.

هاوکات ئاراس جەبار شارەزا لەبواری کەشناسی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە هەینی یەکەم بارانی ساڵ بە شیوەی پچڕ پچڕ دەبارێت و جەوێکی پایزە ڕوومان تێدەکات وتیشی تا ڕۆژی شەمە بەردوەوام دەبێت

More News

Most Popular

تەندروستی

هێل یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات

Mic
2024-09-18

لە ماڵپەڕی پزیشکی "Healthy Life Me" بڵاو کراوەتەوە، هێل ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، هەروەها کار بۆ سوتاندنی چەوری دەکات، جەستە لە ژەهرەکانی ڕزگار دەکات.
هێل پرۆسەی هەرسکردن و ئەنزیمەکانی هەرس چالاک دەکات بە شێوەیەکی بەرچاو میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە، چونکە کاردەکات بۆ هاوسەنگکردنی بەکتریاکانی ناو ڕیخۆڵەکان و بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا خراپەکان و بەم شێوەیەش ماددە خۆراکییەکان هەڵدەمژێت.
هەروەها چەندین سوودی تری هێلیان دەستنیشان کردووە کە بریتین لە:
١. یارمەتی هەرسکردن دەدات.
٢. هەوکردن کەمدەکاتەوە.
٣. رێگری دەکات لە دروستبوونی برینی گەدە.
٤. کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.
٥. دژە ئۆکسێنەری تێدایە.
٦. تەندروستی ڕیخۆڵە باشتر دەکات.
٧. گرژبوونی ماسولکەکان کەمدەکاتەوە.
٨. بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
٩. ئەگەری توشبوون بە هەندێک وەرەم کەمدەکاتەوە.
١٠. رێگری دەکات لە خوێنمەیین بوون.