ژیان

کۆتایی ئەم هەفتەیە باران بارین و سەرما دەستپێدەکات

Mic
2024-10-14

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم ھەفتەیە ناوچەکانی باکوری ھەرێم بکەونە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی ئەوروپا و شەپۆلێکی پچر پچری بارانبارین ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەگرێتەوە و تا ئێوارەی پێنج شەممە بەردەوامی دەبێت.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو شەپۆلە باران بارینە جگە لە هەولێر و دهۆک ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
ئەو کەشناسە ئەوەیشی خستوەتەڕو لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد لەسەرەتای ھەفتەی داھاتو بەدواوە پلەکانی گەرما نزیکەی هەشت پلە دادەبەزن، بەڵام پێشبینی باران بارین ناکرێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

ئەم خۆراکانە پێویستە زیاتر بخورێت لە وەرزی پایز و زستاندا

Mic
2024-11-06

دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ئاماژە بە دیارترین ئەو خۆراکانە دەکات کە پێویستە لە وەرزی پایز و زستاندا بخورێت، کە گرنگترینیان بریتین لە:
١. میوە مزرەمەنیەکان و کێوی و هەنار و سێو کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.
٢. سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک کەلەرم ، قەڕەنابیت ، نەعنا.
٣. پاقلەمەنیەکان بە تایبەت شۆربای نیسک ، نۆکاو ، لۆبیا ، ماش.
٤. سیر و پیاز یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
٥. هەنگوینی سروشتی.
٦. زەنجەفیل، : گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
٧. خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، ڕازیانە ، گوڵەمێخەک ، زەنجەبیل ، چای سەوز لەبری ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کافاینیان تێدایە وەک چا و قاوە بە تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت ، شەوان لە بری چا و قاوە کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە.
٨. ماسی سەلموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر.
٩. سینگی مریشک و قەل و پەلەوەر ، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری.
١٠. دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی ، تۆووی شیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی.
١١. چەرەساتوەک گوێز ، بادەم ، ناوکە کولەکە ، گازۆ.
١٢. خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕێشاڵیەکان لە ڕێگای خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار.
١٣. خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانی کەم زیاتر لە شەش پەرداخ ڕۆژانە.