هەواڵ

چوار مەرجەکەی پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ چین؟

Mic
2024-10-30

پارتی دیموکراتی کوردستان چوارمەرجی جیاوازی هەیە بۆ ئەو لایەنانەی کە دەیانەوێت بەشداری کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.

میدیاکانی پارتی چوار مەرجەکانیان بڵاوکردۆتەوە کە بریتین لە :

یەکەم: یەک حکومەتی یەکگرتوو و سەرتاسەری هەبێت لە زاخۆوە تاوەکو کەلار و کفری، بڕیارەکانی بێ کێشە و گرفت جێبەجێ بکرێن نەوەک لە هەندێک شوێن ڕێگری لێ بکرێت.
دووەم: یەک هێزی پێشمەرگە هەبێت، ببێتە هێزێکی نیشتمانی و لە ململانێی حیزبی دابماڵرێت.
سێیەم: یەک قەوارە، مەبەستی پارتی ئەوەیە سەرجەم حیزب و لایەنەکان کار بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەن، لە پرسە نیشتمانییەکان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن و هەموویان پێکەوە خزمەت بە بەرژوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان بکەن.
چوارەم: لە خولی نوێی پەرلەمان کار بۆ هەموارکردنی ڕەشنووسی دەستوور و تێپەڕاندنی بکرێت و هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن دەستووری خۆی.

More News

Most Popular

تەندروستی

ئەم خۆراکانە پێویستە زیاتر بخورێت لە وەرزی پایز و زستاندا

Mic
2024-11-06

دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ئاماژە بە دیارترین ئەو خۆراکانە دەکات کە پێویستە لە وەرزی پایز و زستاندا بخورێت، کە گرنگترینیان بریتین لە:
١. میوە مزرەمەنیەکان و کێوی و هەنار و سێو کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.
٢. سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک کەلەرم ، قەڕەنابیت ، نەعنا.
٣. پاقلەمەنیەکان بە تایبەت شۆربای نیسک ، نۆکاو ، لۆبیا ، ماش.
٤. سیر و پیاز یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
٥. هەنگوینی سروشتی.
٦. زەنجەفیل، : گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
٧. خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، ڕازیانە ، گوڵەمێخەک ، زەنجەبیل ، چای سەوز لەبری ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کافاینیان تێدایە وەک چا و قاوە بە تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت ، شەوان لە بری چا و قاوە کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە.
٨. ماسی سەلموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر.
٩. سینگی مریشک و قەل و پەلەوەر ، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری.
١٠. دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی ، تۆووی شیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی.
١١. چەرەساتوەک گوێز ، بادەم ، ناوکە کولەکە ، گازۆ.
١٢. خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕێشاڵیەکان لە ڕێگای خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار.
١٣. خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانی کەم زیاتر لە شەش پەرداخ ڕۆژانە.