دیپسیک چینی هەڕە بە پشکی بۆرسەی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دەکات، سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، ئەوە زەنگی ئاگادارکردنەوەیە.
دیپسیک ئەپیکی نوێی چینی تایبەتە بە ژیری دەستکردە و کەمتر لە 10 ڕۆژە چالاک کراوە بەڵام هاڕەی بە پشکی بۆرسەی ئەمەریکا کردووە.
تێچووی کەم هۆکاری سەرەکی گەشە خێراکەی ئەپە چینیەکەیە، بەشێوەیەک تێچوی بەرهەمهێنانی دیپسیک 5.6 ملیۆن دۆلارە بەڵام کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای بە تەنها لە ساڵی ڕابردو 5 ملیار دۆلاری بەکارهێناوە.
کۆمپانییاکانی دیکە تەنها پارەیان لە وەبەرهێنانی ئەپەکەدا خەرج نەکردووە بەڵکو بۆ پەرەپێدانی ئەپەکانیان پێوستییان بە پارەی دیکەیە، سام ئەڵتمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای بڕوای وایە، ژیریی دەستکرد وەربەرهێنانی پێویستە و تریلیۆنان دۆلاری دەوێت.
سام لەگەڵ ئەوەی ئەپەکەی بە پێشکەوتوو وەسفکرد و ڕایگەیاندووە، هەبوونی رکابەرێکی نوێ شتێکی چێژبەخشە، بەڵام بە دڵینایەوە ڤێرژنی ئاڕ 1 ڤێرژنێکی سەرکەوتووە.
دیپ سیک لەلایەن لیانگ وێنفێنگ دامەزراوە و لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023 پەرەی پێدراوە، ڕۆژی 25ـی کانوونی دووەمی 2025 بە فەرمی ناسێندرا و چالاک کرا.
ئەپەکە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی سەرنجی ملیۆنان کەسی لە سەرانسەری جیهان بەلای خۆیدا ڕاکێشا و لە ماوەیەکی کەمدا بووە یەکەمی ئەو ئەپانەی لە ئەپستۆری داونلۆد دەکراون.
گەشە بەردەوامەکانی دیپسیک تەنگی بە زۆرینەی ئەپەکانی هاوشێوەکانی دیکەی هەڵچنی بە تایبەت ئەپە ئەمەریکییەکان، بەشێوەیەک بۆرسەی S&P 500 بە بڕی 1.4٪ دابەزی، بۆرسەی Nasdaq 2.3٪ و NVIDIA 12٪ دابەزی.
بەپێی هەندێک سەرچاوە، بەرنامەی دیپسیکی چینی نزیکەی 100 ملیار دۆلار زیانی بە ئەمەریکا گەیاندووە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دییپسیکی بە زەنگێکی ئاگادارکردنەوە بۆ کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی ناوهێناوە و ڕایگەیاندووە، هێشتا پێشبینی زاڵبونی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دەکات.
شەڕی میدیایی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و
کۆمەڵی دادگەریی لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردن گەرمتردەبێت، بەشێکیش وەک هۆکارێک
بۆ پەرتبوونی دەنگی ناڕازی پێناسەی دەکەن.
نزیکبونەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان شەڕی میدیایی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر گەرم دەکات.
دەستپێکردنی پشووی هاوینەی پەرلەمانی کوردستان کە سەرۆکە
بەتەمەنەکەی لە لیستی نەوەی نوێیە، دیسانەوە بووەتە بابەتێکی دیکەی جەنگی میدیایی
نێوان نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەریی.
کۆمەڵی دادگەریی، تاکە هێزی سیاسی هەرێمی کوردستانە کە بەهۆی
ناڕازیبوونی بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بایکۆتی پەرلەمانی کوردستانی کردووە.
نەوەی نوێ ترسی هەیە هەڵوێستەکەی کۆمەڵ کاریگەری لەسەر شەقام
هەبێت و بەشێکی دەنگی ناڕازی لە رێگەی ئەو هەڵوێستەوە بۆ خۆی ببات بە تایبەت کە
تائێستا پەرلەمان کارا نەبووە.
ئەوەی وایکردووە ئەو گریمانەیە بەهێزبێت، هێرشی توندی میدیایی
نەوەی نوێیە بۆ سەر بڕیارەکەی کۆمەڵ بۆ بایکۆتکردنی پەرلەمانی کوردستان.
نەوەی نوێ، کۆمەڵی دادگەری بەوە
تۆمەتبارکردووە کە کۆتا هەڵبژاردن بەهۆی ساختەکاریی رۆژی هەڵبژاردن و جیاکردنەوەی
دەنگەکانەوە بایکۆتی پەرلەمانی کردووە، کەچی دیسان بەشداریی هەڵبژاردن دەکاتەوە.
کۆمەڵ لەسەرەتاوە بێدەنگیی هەڵبژارد، بەڵام دواتر وەڵامی
هێرشەکەی نەوەی نوێی دایەوە و جوڵانەوەکەی بە "ئاڕاستەکراو" تۆمەتبار
کرد.
کۆمەڵی دادگەری بە تایبەت رەخنەی لەو هەڵوێستەی نەوەی نوێ گرتووە
کە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی بە یاسای "بە تاوانکردنی هاوڕەگەزخوازیی و ڕەگەز
گۆڕین" نەداوە.
هاوڵاتییان رای جیاوازییان لەسەر شەڕی میدیایی نەوەی نوێ و
کۆمەڵی دادگەری هەیە، بەشێکیان وەک بابەتێکی ئاسایی و هەڵمەتێکی پێشوەختەی
هەڵبژاردن لێی دەڕوانن، بەڵام زۆرن ئەوانەشی پێیان وایە شەڕی میدیایی حزبە
ئۆپۆزسیۆنەکان کاریگەری لەسەر پەرتکردنی دەنگە ناڕازییەکان دەبێت.
نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری لە کاتێکدا شەڕی میدیایان دژ بە
یەکتر گەرمکردووە کە دوو پارتەکە لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەدا لە هەوڵی
دروستکردنی یەک لیست بوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەڵام هەوڵەکەیان شکستی
هێنا.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان خاوەنی 15 کورسییە و
لە پەرلەمانی عێراقیش خاوەنی 9 کورسییە، کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق خاوەنی
یەک کورسییە، ئەگەرچی لە پەرلەمانی کوردستان 3 کورسی بەدەستهێناوە، بەڵام وەک
خۆیان رایانگەیاندووە، بەهۆی " ساختەکاری"یەوە بایکۆتی خولی شەشەمی
پەرلەمانی کوردستانیان کردووە.