هەواڵگیری ئەمەریکا لە چەند ڕإپۆرتێکدا هۆشداری لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەدات و دەڵێت، تەلئەڤیڤ دەیەوێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە ئامانج بگرێت.
بەپێی چەند ڕاپۆررتێکی هەواڵگیری ئەمەریکا کە ڕۆژنامە واشنتن پۆستی ئەمەریکی بڵاویکردوەتەوە، ئیسرائیل دەیەوێت لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا هێرشێکی نوێ بکاتە سەر ئێران.
ئیسرائیل بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێرانی وەک ئامانجی هێرشەکەی دیاریکردووە، بەپێی پێشبینییەکانی دەزگای هەواڵگیری ئەمەریکا هێرشێکی لەو شێوەیە دەتوانێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک دوابخات.
هێرشی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تەنها کاریگەری لەسەر ئێران نابێت، بەڵکو دۆخی سیاسی لە ناوچەکەدا دەباتە قۆناغێکی نوێوەوە و مەترسی ململانێیەکی فراوانتر دروست دەکات.
بەپێی ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکی ئەو ڕاپۆرتانە مێژووییەکەیان دەگەرێتەوە بۆ کۆتایی ئیدارەکەی بایدن و سەرەتای هاتنەوەی دۆناڵد ترامپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا.
گشتگیرترین ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان لە سەرەتای مانگی یەکدا هاتووە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەرۆک ئەرکانی هاوبەش و دەزگای هەواڵگری بەرگرییەوە بەرهەم هێنراوە.
ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵیش لە زاری بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، بەدیاریکراویی هەردوو وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز و فۆردۆ-ی ئێران دەکرێنە ئامانجە بۆردومانەکان، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە، لەنێو پلانەکەدا باس لەوە کراوە ئەمریکا لەئاسمانەوە سوتەمەنیی بۆ فڕۆکە ئیسرائیلییەکان دابیندەکات، لەگەڵ پێدانی زانیاریی هەواڵگریی لەبارەی ئامانجەکانەوە.
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا کە ئاگاداری هەواڵگرین بە ڕۆژنامەکەیان ڕایانگەیاندووە، ئیسرائیل هێرشکردنە سەر ئێرانی لە مانگی تشرینی یەکەمدا وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە هێرشێکی مووشەکی بالیستیکی دیاریکردووە، بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێرانی تێکداوە و وڵاتەکەی بەرەوڕوی هێرشێکی بەدواداچوون کردووەتەوە.
ڕاپۆرتە هەواڵگیرییەکان مشتومڕێکی گەورەی میدیاییان دروستکردووە، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە نەیتوانیوە ئەو ڕاپۆرتە پشتڕاست بکاتەوە و کۆشکی سپی ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک بدات.
ڕۆژنامەی پۆستی بەریتانی ڕایگەیاندووە، حکومەتی ئیسرائیل و سی ئای ئەی و دەزگای هەواڵگری بەرگری و نووسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک بدەن.
وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بە واشنتن پۆستی ئەمریکی وتووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا "رێگە بە ئێران نادات چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، پێی باشترە دانوستان لەسەر چارەسەرێک بکات لە کێشە درێژخایەنەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ڕژێمی ئێران بە شێوەیەکی ئاشتیانە ".
هێرشی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر یەکتر
یەکەم هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی 2024 بوو، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان درۆنی بۆمبڕێژکراو و موشەکی بالیستی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، وەک وەڵامدانەوە و تۆڵەکردنەوەی خوێنی ئەو حەوت فەرماندەیەی سوپای پاسداران کە لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل لە دیمەشق کوژران، ئەمەش بە یەکەم هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران بۆ سەر خاکی ئیسرائیل دادەنرێت.
ڕۆژی 31ـی تەموزی 2024، ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنهوهی حەماسی فەڵەستینی لە تارانی پایتەختی ئێران کوژرا.ئەو رووداوانە توڕەیی ئێرانی بەدوای خۆیدا هێنا و بەرپرسانی ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان کرد.
ڕۆژی 27ـی ئەیلولی 2024، حەسەن نەسروڵا ئەمینداری حزبوڵای لوبنان و عەباس نیلفروشان، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە بەیروت کوژران.
ڕۆژی 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئێران هێرشێکی موشەکی کردەسەر ئیسرائیل. سوپای پاسداران لەبارەی هێرشەکەوە ڕایگەیاند، هێرشەکە لە تۆڵەی شەهیدکردنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس، حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری حیزبوڵای لوبنان و عەباس نیلفروشان، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران بووە.
حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لەسەر
نەوت و داهاتی نانەوتی رێککەوتنیان نەکردووە، وتەبێژی حکومەت دەڵێت، لێک تێگەیشنەکە
سەرەتاییە و دواتر دەبێت رێککەوتنێکی فراوان.
پرسی نەوت و داهاتی نەوتی خاڵی ناکۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و حکومەتی عێراق بوو، دوای چەندین جار توانرا بگەنە لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا
بە روونی دانی پێداناوە لێکتگەیشتنە نەک رێککەوتن و رایگەیاندووە، پێشوازیی لێ دەکەن.
بەپێی لێکتێگەیشتنەکە هەرێمی کوردستان 230 هەزار بەرمیل
نەوتی رۆژانە و 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عێراق دەکات. حکومەتی
عێراق لە بەرامبەردا مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ
میدیای Micـی راگەیاند،
لێکتگەیشتنەکە سەرەتاییە، دواتر هەردوو حکوومەت دەچنە ناو ڕێککەوتنێکی فراوانترەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دیجتاڵ میدیایMic، تا ئەنجامدانی رێککەوتن پارە رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکرێت و
دوای رێککەوتنەکە حکومەتی عێراق دەست بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.
تا ئێستا وادەی رێککەوتنەکە بە فەرمی دیاریی نەکراوە، بەڵام
هەموو چاوەڕوانییەکان بەو ئاڕاستەیەن کە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنەکە بکرێت.
بەپێی رێککەوتنەکە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دیجتاڵ میدیای Mic پشتراستکردوەتەوە،
نابێت هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بفەوتێت.