لە بابەتێکی دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراکدا ئاماژەی بە چەند هۆکارێک کردووە کە دەبنە هۆی دڵهکزێ و ئازاری، ئەوانیش بریتین لە:
١. دهستپێکردنی بهربانگ به خواردنی ناتەندروست وەک خواردنهوه گازیهکان.
٢. خواردنی بڕێکی زۆر له ترشیات و خواردنی سوێر و سوێرکراو و بیبهری توند و بههاراتی توند و تیژ.
٣. خواردنی بڕێکی زۆر له خواردنی چهور و سوورهوهکراو.
٤. خواردنی بڕێکی زۆر له خواردن و پەلەکردن لە کاتی نانخواردن.
٥. خواردنهوهی بڕێکی زۆری چا و قاوه و ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە.
٦. نەخواردنەوەی بڕێکی پێویستی ئاو.
٧. جگهرهکێشان بهتایبهت ڕاستهوخۆ پاش بهربانگ یان ڕۆژوو شکاندن.
سەبارەت بە چارەسەر کردنەکەشی - دوور کەوتنەوە لە هۆکارەکانی بە تایبەت ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی دڵەکزێ و هەڵە باوەکان لە کاتی بەڕۆژوو بوون . - خواردنەوەی کووپێ لە چای گوڵەبەیبوون یان گوڵەمێخەک بە گەرمی. - بە هیواشی نان بخۆ، دوای نانخواردن تا نیو کاتژمێر پاڵمەکەوە.
رەشنوسی نوێی دەستوری سوریا ئامادەکرا و پێشکەشی ئەحمەد شەرع کرا، بەپێی رەشنوسی دەستوری نویی دەبێت سەرۆک مسوڵمان بێت و یاساکان لەسەر بنەمای ئاینی ئسیلام بن.
کەناڵی جزیرەی عەرەبی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، رەشنوسی دەستوری نوێی سوریا ئامادەکراوە کە لە 48 ماددە پێکهاتووە.
زۆرینەی ماددەکانی رەشنوسەکە تایبەتن بە دۆخی راگوزەری سوریا و تۆمارکردنی ئەو پێشلکاریانەی کە رژێمی پێشووی ئەسەد ئەنجامیان داوە.
رەشنوسی دەستووری سوریا ئاینى ئیسلامی کردووەتە سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان و لەسەر بنەمای دەستوورەکەى پێشوو، بەتایبەت دەستووری ساڵی 1950 بنەما یاساییەکانى وەرگرتووە.
رەشنووسی دەستووری سوریا پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەرکی سوپا پاراستنی نیشتمان و هاووڵاتی و پاراستنی سەقامگیریی و خەڵکی مەدەنییە و دەستوورەکەش دەسەڵاتە سەرەتاییەکانی سەرۆککۆماری سوریا دیاری دەکات.
دەستوری نوێی تیشک دەخاتەسەر ئازادییەکانی مرۆڤ، جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و مسۆگەرکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و پەیوەندییە دەرەکییەکان کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری و یەکگرتوویی وڵات دەکەن بە تاوان دەناسێنت .
سەرۆک دەبێت مسوڵمان بێت
دەستوری نوێی سوریا دەسەڵاتیەکانی سەرۆککۆماری دیاریکردووە و فۆڕمی حوکمڕانیی دەوڵەت سەرۆکایەتی دەبێت و ماوەی راگوزەری حکومەتی ئێستا لەنێوان سێ بۆ پێنج ساڵ دەبێت.
بەپێی رەشنوسی دەستوری نوێی سوریا سەرۆکی کۆمار دەبێت موسوڵمان بێت، ڕاستەوخۆ دوای وەگرتنی پۆستەکەشی دەبێتە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سوریا
پەرلەمان لە دەستوردا
بەپێی رەشنوسی دەستوری نوێ ئەنجومەنی گەل یان پەرلەمانی سوریا له 100 ئه ندام پێکدێت و تەمەنی ئەنجومەنەکەش دوو ساڵ دەبێت.
سەرۆککۆمار لە ماوەی 60 ڕۆژدا لە بەرواری دەرچوونی دەستورەوە بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەندامانی پەرلەمان دیاری دەکات، بەشێوەیەک کە دەبێت دادپەروەری بۆ نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سوریا مسۆگەر بکات.
دەستور پێشکەشی شەرع کرا
رۆژی 2ی ئەم مانگە، لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری راگوزەری سوریا، لیژنەیەکی حەوت کەسی لە کەسانی پسپۆڕ بۆ داڕشتنەوەی رەشنووسی دەستووری نوێی سوریا پێکهێنرا.
ئاژانسی سانای سوریاش رایگەیاند، رۆژی 12ـی ئازار رەشنووسی دەستووری سوریا بە تەواوکراویی دەخرێتە بەردەم ئەحمەد شەرع سەرۆکى راگوزەری سوریا.