مۆڵەتەکەی ئەمریکا تەواو دەبێت، لە ئەمڕۆوە دەبێت عێراق هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە رابگرێت کە بەهۆیەوە و 40%ی بڕی پێویستی كارهبای نیشتیمانی له دهست دهدات
لێخۆشبوونی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غازی سروشتیی ئێران لەلایەن عێراقەوە کۆتایی هات، سەعدون لامی ئەندامی لیژنەى نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق هیچ جێگرەوەیەکی بۆ ئەو غازە لەبەردەستدا نییە کە لەئەمڕۆوە لە ئێرانەوە هاوردە ناکرێت بۆ کارپێکردنی ئەو وێستگە کارەباییانەى کە بە غاز کاردەکەن.
سەرچاوەیەکی باڵای یاسایی لە واشنتن بە ماڵپەڕی 'ئۆیل پرایس' راگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دوایین پەیوەندیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لە راگرتنی هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە کردووە.
تامی بروس وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاش رایگەیاندووە، عێراق پابەند دەبێت بەو بڕیارەوە کە 8ـى ئادار کۆتا وادەى هاوردەکردنى غازی ئێرانە.
پێشتر، وهزارهتی كارهبای عێراق ڕایگەیاندبوو، به وهستانی هاوردهكردنی غازی ئیران لهلایهن حكوومهتی عێراقهوه ، بهگشتی تووشی ئاستهنگی گهوره دهبین و 40%ی بڕی پێویستی كارهبای نیشتیمانی له دهست دهدهین و تا ئیستا هیچ جێگریهوهكیش بۆ ئهمه نییه.
ساڵی 2011، واشنتن ژمارەیەک سزای بەسەر بانکی ناوەندی ئێران و کەرتی وزەی ئێراندا سەپاند. ئەمریکا لەو سزایانەدا قەدەخەی خستبووەسەر هاوردەکردنی وزەی ئێران، بەڵام لێخۆشبوونیشی بۆ ژمارەیەک وڵات، لەنێویاندا عێراق، دەرکرد، ئەم کارە لە سەردەمی ئیدارەی یەکەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاشدا دەکرا.
شوباتی ئەم ساڵ ترەمپ یاداشتنامەی سەرۆکایەتی بۆ ئاسایشی نیشتمانی واژۆکرد کە تێیدا هاتووە، "پێویستە وەزیری دەرەوە هەموو جۆرە لێخۆشبوونێکی سزاکان (لەوانە کڕینی گازی سروشتی و کارەبای ئێران لەلایەن عێراقەوە) رابگرێت یان هەڵبوەشێنێتەوە، بەتایبەت ئەوانەی کە سوودی ئابووری و دارایی بە ئێران دەگەیێنن".
ئەگەر عێراق بیەوێت پشت بە غازی ناوخۆ ببەستێت پێویستى بە دوو ساڵ دەبێت تا چارەسەری دەکات، ئەگەر لە وڵاتانى دیکەى جگە لە ئێرانەوە هاوردەى بکات چەند مانگێکی پێویستە.
عێراق رۆژانە 27 هەزار مێگاوات کارەباى نیشتمانى لە رێگەى غازەوە دابین دەکات و هەندێکجاریش دادەبەزێت بۆ 17 هەزار مێگاوات.
رۆژنامەنوس کاوە شێخ عەبدوڵا لە وتارێکدا ڕێککەوتنی
ئەحمەد و شەرع و مەزڵوم عەبدی بە 11ی ئازارەکەی
ڕۆژئاوای کوردستان ناودەبات، بەو پێیەی ئەمڕۆ ٥٥ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر رێککەوتنی 11ی ئازار کە لە
نێوان مەلا مستەفا بارزانی و سەدام حسێندا ئیمزاکرا.
کاوە شێخ عەبدوڵا
نوسیویەتی: بەپێی بڵاوکردنەوەی تەنیا خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع
و مەزڵوم عەبدی، دوو خاڵی زۆر لێکچووی تێدایە لەگەڵ رێککەوتننامەی ۱۱ی ئازار لەنێوان سەدام حسێن و مەلا مستەفادا.
یەکەم: ئیعترافکردن
بە هەبوونی کورد وەک بەشێکی گرنگ و کاریگەر لە عێراق و سوریادا لەناو دوو ڕێککەوتنی
دەوڵەت و لایەنی کورددا.
دووەم: تێکەڵکردنی
هێزی چەکداری کورد لەناو سیستمی سەربازیی و بەرگریی عێراق و سوریادا، تێکەڵکردن نەک
حەلکردن، کە پێشتر هەردوو دەوڵەتەکە بەو هێزانەیان
دەوت یاخی و هەڵگەڕاوە و خراپەکار.
خاڵی تری لێکچوون
هەیە بەڵام بەلاوازی، بۆ نموونە: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەکان بە ماوەیەکی درێژ، لە
عێراق دانرا لە چوار ساڵدا جێبەجێ بکرێ، بەڵام لە سوریا نزیکەی 10 مانگ.
خاڵی جیاوازی نێوانیان
ئەوەیە، حکومەتی ئەوسای عێراق لە کاتی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکەدا بەهێزبوو، پێشتریش
لە دەستووری عێراق لەسەردەمی عەبدولکەریم قاسمدا جێگیرکرابوو، کە کورد لەگەڵ عەرەب هاوبەشە لە پێکهێنانی
عێراق.
بەڵام لە سوریا
ئێستا حکومەت نەک بەهێز نییە بەڵکو گیرۆدەیە بە دنیایەک کێشەی سیاسیی و و سەربازیی
و ئابوورییەوە، هەروەها پێشتر نەک ئیعتراف نەبوو بە هەبوونی کورد وەک پێکهاتە بەڵکو
ڕەتکردنەوەو بێمافکردنیش هەبوو.
جیاوازییەکی تر
ئەوەیە: لەم رێککەوتنەی رۆژئاوا و دیمەشق، ئەمریکا و ڕوسیا و تورکیا ڕاستەوخۆ
ئاگادارن و ڕۆڵیان هەیە لە گەیشتن بەم ئەنجامە لەنێوان شەرع و جەنەڕاڵ مەزڵومدا، بەڵام
لەوەی نێوان مەلا مستەفا و سەدامدا ئێرانی شا بەئاشکرا پێیناخۆشبوو ئەمریکاش دڵی
شای لا مەبەست بوو، بەڵام ڕوسیا پشتیوانی لە ڕێککەوتنەکە کرد.
لێکچوونێکی سادە
و ناگرنگی ئەو دوو ڕێککەوتنە ئەوەیە، ئەوەی باشوور لە 11ی ئازاری 1970 ئیمزاکرا، ئەوەی ڕۆژئاوا 10ی ئازاری 2025 واتا 55 ساڵی پڕ لە ڕووداو و جیاوازی
تەمەنیانە.