بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ یهكشهممه ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەسەر کەشى بەشێک لە ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت، ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچە هەور دەبێت، سەبارەت بە بارانبارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمەباران هەیە، سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و گەرمیان لە کاتەکانى دواىنیوەڕۆ ناو بەناو باران بارینى کورت خایەن و هەندێك کات هەورە تریشقەش دەبێت.
كهشناسی دهڵێت، سبەی دوشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى لە دواینیوەڕۆى سبهی ئەگەرى باران بارین لە سەر زۆربەى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم هەیە، کاریگەرى ئەو بارانە بە بونى هەورە تریشقەو لە هەندێك ناوچەى شاخاوی لێزمە بارانى کورت خایەن دەبێت لە شەودا کۆتایی بە کاریگەرى ئەم شەپۆلە دێت کە ماوەى چەند رۆژێک بو لەسەر ناوچەکانى باشور و باشورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم بو بە تایبەت.
هاوکات بهگوێرهی كهشناسی، سبهی پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە سنورى پارێزگاى هەولێر ودهۆک نزمدەبێتەوە بە (1-3) پلەى سیلیزى.
ئاژانسی میهر لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵایکردەوە، تاران هۆشداریی داوەتە ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا تا دەستوەردان لە شەڕەکەی لەگەڵ ئیسرائیل نەکەن.
بەپێی ئاژانسە فارسییەکە، ئێران هۆشداری داوە ئەگەر ئەو وڵاتانە هاوکاری ئیسرائیل بکەن هێرش دەکاتە سەر تەواوی بنکە سەربازیی و کەشتییەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران دەست بە هێرشێکی فراوان دەکات دژی ئیسرائیل، هەر وڵاتێک بەشداریی بکات لەڕێگرییی کردن لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دەبنە ئامانجی هێزەکانیان
ئێران بە ڕونی لە هۆشدارییەکەیدا ئەوەی راگەیاندووە، لە ئەگەری دەستوەردان تەواوی بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکە و وڵاتانی کەنداو، هەروەها کەشتی لە کەنداو و دەریای سوور بە ئامانج دەگرن.