ژیان

مێژووی جلی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ کەی؟

Mic
2025-03-10

ساڵانە 10ی ئازار، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکاندا بۆ بەرزراگرتنی ئەو رۆژە دەوامکردن بە جلی کوردییەوە دەبێت و لە ناوەندەکانی خوێندندا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت. پێکهاتەکانی دیکەی کوردستانیش دەتوانن جلوبەرگی میللی خۆیان بپۆشن.
ئەگەرچی ئەمساڵ رۆژی جلی کوردی بەر مانگی رەمەزان کەوتووە و بەشێکی زۆری هاووڵاتیان بەرۆژوون، بەڵام لە بەشێکی زۆری ناوەندەکاندا بەو جلە نەتەوەییەوە دەوام دەکرێت.
جلی کوردی یەکێکە لەو جلوبەرگانەی مێژوویەکی دێرینی هەیە و مۆرکی خۆی بەسەر سەرجەم ئەو ناوچانەدا جێهێشتووە کە لە رابردوودا لەژێر دەسەڵاتی فەرمانڕەواییە جیاوازە کوردییەکاندا بوون 

دواتریش بەهۆی مامەڵەی بازرگانی و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی و ئاڵوگۆڕی فەرمانڕەوایەتییەکان یانیش داگیرکاریی سەر ناوچە کوردییەکان، جلوبەرگی کوردی چووەتە ناو کلتووریی چەندین ناوچەی دیکەی دوور 
سترابۆ'ی مێژووناس و جوگرافیاناس و فەیلەسوفی یۆنانی کە لە سەدەی یەکەمی پێش زاییندا ئاسیای بچووک ژیاوە، باس لە مێژووی جلی کوردی دەکات و کاریگەریی شێوە و پارچەکانی جلی کوردی بەسەر کلتووری جلوبەرگی ناوچەکانی دیکەوە باس کردووە هاوکات لەو بارەیەوە سۆران حەمەڕەش نووسەر و مێژوونووسی کورد باسی لەوە کردووە، "سترابۆ دوو هەزار ساڵ بەر لە ئێستا ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان جلی کورد/میدی و فارسەکان کردووە و دەڵێت: ئەوەی کەپێی دەگووترێت تیربازی و ئەسپسواری و دابونەریتی پادشایی

More News

Most Popular

هەواڵ

پەرلەمانی کوردستان دەخرێتەوە ژێر رەحمی چەکوشی دادگای فیدراڵی عێراق

Mic
2025-05-08

دوو سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی تۆمار دەکرێت، کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی بە بڕیاری هەمان دادگا بووە.  

 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی  پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ دواخستن لە وادەی خۆی، دواجار بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کۆتایی ساڵی رابردوو ئەنجام درا.

دادگای فیدراڵی بەشێکی چیرۆکی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، نزیکەی ساڵێک تاتوێی سکاڵایەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکەوە کرد، کە دواجار بە هەڵوەشاندنەوە و دواتر کەمکردنەوەی ژمارەی کورسی کۆتایی پێکهاتەکان کۆتاییهات.

ئێستا جارێکی دیکە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە خراوەتەوە بەر دەستی دادگای فیدراڵی عێراق، کۆمەڵی دادگەری کوردستان و جوڵانەوەی نەوێ نوێ رایگەیاندووە، لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.
سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری کە یەکەم سکاڵایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەم لەلایەن عومەر گوڵپی کاندیدی سەرکەتووی حزبەکە دژی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.

عومەر گوڵپى سەبارەت بە تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە رایگەیاندووە،"داوامان لە دادگاى فیدراڵی کردووە، خولەکە هەڵوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، هەروەها هەموو ئەو ئیمتیازە ماددییانەى لە پێنج مانگى ڕابردوودا پەرلەمانتاران وەریان گرتووە، لێیان وەربگیرێتەوە".

کۆمەڵى دادگەرى کە لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستاندا سێ کورسیى بەدەستهێنا، دواتر هەڵبژاردنەکەی بە" دیزاینکراو" وەسفکرد و بڕیاریدا بایکۆتی خولەکە بکات.

دوای چوار رۆژ لە سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری، جوڵانەوەی نەوەی نوێش رایگەیاند، سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە. 

نەوەی نوێ رایگەیاندووە، سکاڵاکەی ئەوان دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دەرنەکردووە.

ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی و هەریەک لە گۆڕان و هاوپەیمانی کوردستانیش یەکی کورسییەکیان بەدەستهێناوە.

دوای نزیکەی حەوت مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، تا ئێستا پەرلەمانی کوردستان کارا نەبووە و تەنها پەرلەمانتاران سوێندی یاسایان خواردووە، بەڵام هەموو مانگێک مووچە وەردەرگن.