55 ساڵ بەسەر واژۆکردنی رێککەوتننامەی 11ـی ئازاری 1970 تێپەڕ دەبێت، بارزانییەکان یادی واژۆکردنی رێککەوتنەکە دەکەنەوە و تا ئێستاش بە وەچەرخانی سیاسی ناوی دەبن.
55 ساڵ بەسەر واژۆکردنی رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئازار 1970 تێپەڕدەبێت، مەسعود بارزانی بۆ یادی واژۆکردنی رێککەوتننامەکە رایگەیاندووە، "دەستكەوتێكی مێژوویی و گرنگی خەباتی گەلی كوردستانە بۆ یەكەمین جار حكومەتی عێراقی دانی بە بەشێك لە مافەكانی گەلی كورد نا و ئەو دەرفەتە هاتە كایەوە گەلی كوردستان بتوانێ كار لەسەر خۆبەڕێوەبردن و بەهێزكردنی زمان و كولتوور و دابینكردنی سەقامگیری بكات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی، رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئازار بە "خاڵی وه‌رچه‌رخان و وێستگه‌یه‌كی مێژوویى و گرنگى خه‌باتى گه‌لى كوردستان و یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رميی داننان به به‌شێك له مافه ره‌واكانيدا: ناوبردووە و ڕایگەیاندووە،بنه‌مای یاسایی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستامان داڕشت، بە شێوه‌يه‌ك هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى عێراق نه‌توانێت جارێكى تر نكۆڵى له مافه‌كانمان بكات".
باسی لەوەشکردووە، ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ـى ئازار، نموونه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بوو له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتن و دانوستان، به‌ڵام دواتر ده‌سه‌ڵاتی عێراق لێى پاشگه‌ز بووه‌وە و له ئه‌نجامدا، چه‌ندین ده‌یه ململانێ و شه‌ڕى لێكه‌وته‌وه كه جگه له نه‌هامه‌تى و ئازار هیچی تر‌ى بۆ عێراق نه‌هێنا".
ئه‌مڕۆش، عێراق هێشتا باجی پابه‌ندنه‌بوون به‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه و به بنه‌مای هاوبه‌شيی ڕاسته‌قینه و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌دات. وانه و ئه‌زموونه‌كانى مێژوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه سه‌قامگیری به‌دی نایه‌ت ته‌نيا له ڕێگه‌ی ديموكراسى، كه دروشمى شۆڕش بوو، ڕێزگرتن له فره‌یی، كاری هاوبه‌ش و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌نێوان هه‌موواندا، نه‌بێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێگری سەرۆکی پارتیش رێککەوتنامەکەی بە" دەسکەوتێکی گرنگ و مێژوویی شۆڕشی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانی" ناوبردووە و باسی لەوەکردووە، جەخت لە چارەسەریی بنەڕەتی و یەکجارەکی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ "لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان" دەکەینەوە.
رێککەوتننامەی 11ـی ئازار
له سه‌ره‌تای هاتنی حكومه‌تی به‌عس بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له ساڵی 1968 هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ كورد رێكبكه‌وێت. له ئه‌نجامی گفتوگۆی حكومه‌تی به‌عس و كورد، كه ئه‌وكات مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌ركردایه‌تیی ده‌كرد، رێكه‌وتنامه‌ی 11ـی ئازار راگه‌یێندرا.
ئه‌و رێكکه‌وتنامه‌یه له 15 خاڵ پێكهاتبوو، دوای دوو ساڵ گفتوگۆكردن له 11ـی ئازاری 1970 له لایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، سه‌رۆككۆماری ئه‌وكاتی عێراق له به‌غدا خوێندرایه‌وه.
گرنگترین خاڵی رێكه‌وتنه‌كه، داننان بوو به مافی ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زمانی كوردی له قوتابخانه‌كان بخوێندرێت، ئه‌وه یه‌كه‌مین جار بوو حكومه‌تی عێراقی به فه‌رمی ئه‌و مافانه به گه‌لی كورد بدات.
ڕێككه‌وتنه‌كه له به‌غدا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی به‌عسییه‌كان له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه بڵاوكرایه‌وه، هه‌ر بۆیه له ئه‌ده‌بیاتی عێراقدا به به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار به‌ناوبانگه.
ناوەرۆکی رێککەوتننامەی 11ـی ئازار
یه‌كه‌م: زمانی كوردی له ته‌ك زمانی عه‌ره‌بی له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانی كورده زمانی ڕه‌سمی خوێندن ده‌بێت. زمانی كوردیش له ته‌ك زمانی عه‌ره‌بی وه‌ك زمانی دووه‌م له ناوچه‌كانی دیكه ده‌خوێندرێت.
دووه‌م: برایانی كورد به‌شداری له حوكمدا ده‌كه‌ن، جیاكاری له نێوان كورد و عه‌ره‌ب له پۆسته گشتییه‌كان ناكرێت له وه‌زاره‌ت و سوپاشدا.
سێیه‌م: پلانێك داده‌نرێت بۆ چاره‌سه‌ری دواكه‌وتنی زمانی كوردی له ڕێگه‌ی:
أ- په‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له باره‌ی زمان و مافی كولتووری گه‌لی كورد و ئاماده‌كردنی پڕۆگرامه‌كانی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئێزگه و ته‌له‌ڤزیۆن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندنی كوردی.
ب- گێڕانه‌وه‌ی فێرخوازه فه‌سڵكراوه‌كان بۆ خوێندن.
ج- كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی زیاتر له ناوچه‌ی كوردی و وه‌رگرتنی فێرخوازی كورد له كۆلیژی سه‌ربازی و نێرده و زه‌ماله‌كانی خوێندن به ڕێژه‌ی دادپه‌روه‌رانه.
چواره‌م: له ناوچه‌ی كوردیدا فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت كورد ده‌بن. پارێزگار و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و ئاسایش كورد ده‌بن.
پێنجه‌م: حكومه‌ت دان به مافی گه‌لی كورد ده‌نێت له پێكهێنانی ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كانی خوێندكاران و لاوان و ژنان و مامۆستایان.
شه‌شەم: كار به بڕگه‌كانی یه‌ك و دووی بڕیاری 59ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له كرده‌وه‌ی توندوتیژی له ناوچه‌ی كوردی كردووه له 5ی ئابی 1968 تا ده‌ركردنی ئه‌م به‌یانه لێبوردن ده‌یانگرێته‌وه. هه‌روه‌ها كرێكار و فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان.
حه‌وته‌م:
أ- لیژنه‌یه‌كیش دروست ده‌كرێت بۆ گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌ی كوردی و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی و بودجه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و بابه‌ته ته‌رخان ده‌كرێت.
ب- پلانێكی ئابوری داده‌نرێت و ڕه‌چاوی ڕه‌وشی دواكه‌وتووی له ناوچه‌ی كوردی ده‌كات.
ج- ته‌رخانكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی له كاتی شه‌ڕدا پیاویان له جوڵانه‌وه‌ی چه‌كداری كورد له‌ده‌ستداوه یان تووشی پێكران بوون و كه‌مئه‌ندام بوون.
د- كار ده‌كرێت بۆ دابینكردنی فریاگوزاری خێرا بۆ زیانلێكه‌وتووان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
هه‌شته‌م: خه‌ڵكی گونده عه‌ره‌بی و كوردییه‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ شوێنی پێشوویان. ئه‌و گوندانه‌ش كه حكومه‌ت بۆ سودی گشتیی به‌كاریان ده‌هێنێت، خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناوچه‌ی نزیك و قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
نۆیه‌م: په‌له كردن له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كشتوكاڵی له ناوچه‌ی كوردی و هه‌مواركردنی به جۆرێك په‌یوه‌ندی ده‌ره‌به‌گایه‌تی نه‌هێڵێت و سه‌رجه‌م جوتیاران پارچه زه‌وی خۆیان وه‌ربگرن و له باجی كشتوكاڵی كه‌ڵه‌كه‌بوو ببه‌خشرێن.
ده‌یه‌م: ڕێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر هه‌مواری ده‌ستوری كاتی به‌م جۆره:
أ- گه‌لی عێراق پێكدێت له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی كه عه‌ره‌ب و كوردن و ئه‌م ده‌ستوره مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد و كه‌مینه‌كانی دیكه‌ی مسۆگه‌ر كردووه.
ب- زیادكردنی بڕگه‌یه‌كی بۆ مادده‌ی چواره‌می ده‌ستوره‌كه، كه زمانی كوردی له ته‌ك عه‌ره‌بی زمانی ڕه‌سمی بێت له ناوچه‌ی كوردی.
ج- ئه‌مانه له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی جێگیر ده‌كرێن.
یازده: ئێزگه و چه‌كی قورس ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ حكومه‌ت. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی قۆناغی كۆتایی ڕێككه‌وتنه‌كه.
دوازده: یه‌كێك له جێگرانی سه‌رۆك كۆمار كورد ده‌بێت.
سێزده: یاسای پارێزگاكان هه‌موار ده‌كرێت به جۆرێك بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌یاننامه‌یه.
چوارده: ڕێكاری پێویست بۆ یه‌كخستنی پارێزگا و یه‌كه ئیدارییه‌كانی زۆرینه‌یان كوردن له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رژمێریی ڕه‌سمی ده‌گیرێته به‌ر، ده‌وڵه‌ت كار بۆ پێشخستنی یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌كات، لیژنه‌یه‌كی باڵا سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌كه ده‌كات، سامانی سروشتی ناوچه‌كه‌ش به سروشتی حاڵ له تایبه‌تمه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی كۆمارییه.
پازده: گه‌لی كورد به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان به گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتوان ده‌كات.
رۆژنامەنوس کاوە شێخ عەبدوڵا لە وتارێکدا ڕێککەوتنی
ئەحمەد و شەرع و مەزڵوم عەبدی بە 11ی ئازارەکەی
ڕۆژئاوای کوردستان ناودەبات، بەو پێیەی ئەمڕۆ ٥٥ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر رێککەوتنی 11ی ئازار کە لە
نێوان مەلا مستەفا بارزانی و سەدام حسێندا ئیمزاکرا.
کاوە شێخ عەبدوڵا
نوسیویەتی: بەپێی بڵاوکردنەوەی تەنیا خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع
و مەزڵوم عەبدی، دوو خاڵی زۆر لێکچووی تێدایە لەگەڵ رێککەوتننامەی ۱۱ی ئازار لەنێوان سەدام حسێن و مەلا مستەفادا.
یەکەم: ئیعترافکردن
بە هەبوونی کورد وەک بەشێکی گرنگ و کاریگەر لە عێراق و سوریادا لەناو دوو ڕێککەوتنی
دەوڵەت و لایەنی کورددا.
دووەم: تێکەڵکردنی
هێزی چەکداری کورد لەناو سیستمی سەربازیی و بەرگریی عێراق و سوریادا، تێکەڵکردن نەک
حەلکردن، کە پێشتر هەردوو دەوڵەتەکە بەو هێزانەیان
دەوت یاخی و هەڵگەڕاوە و خراپەکار.
خاڵی تری لێکچوون
هەیە بەڵام بەلاوازی، بۆ نموونە: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەکان بە ماوەیەکی درێژ، لە
عێراق دانرا لە چوار ساڵدا جێبەجێ بکرێ، بەڵام لە سوریا نزیکەی 10 مانگ.
خاڵی جیاوازی نێوانیان
ئەوەیە، حکومەتی ئەوسای عێراق لە کاتی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکەدا بەهێزبوو، پێشتریش
لە دەستووری عێراق لەسەردەمی عەبدولکەریم قاسمدا جێگیرکرابوو، کە کورد لەگەڵ عەرەب هاوبەشە لە پێکهێنانی
عێراق.
بەڵام لە سوریا
ئێستا حکومەت نەک بەهێز نییە بەڵکو گیرۆدەیە بە دنیایەک کێشەی سیاسیی و و سەربازیی
و ئابوورییەوە، هەروەها پێشتر نەک ئیعتراف نەبوو بە هەبوونی کورد وەک پێکهاتە بەڵکو
ڕەتکردنەوەو بێمافکردنیش هەبوو.
جیاوازییەکی تر
ئەوەیە: لەم رێککەوتنەی رۆژئاوا و دیمەشق، ئەمریکا و ڕوسیا و تورکیا ڕاستەوخۆ
ئاگادارن و ڕۆڵیان هەیە لە گەیشتن بەم ئەنجامە لەنێوان شەرع و جەنەڕاڵ مەزڵومدا، بەڵام
لەوەی نێوان مەلا مستەفا و سەدامدا ئێرانی شا بەئاشکرا پێیناخۆشبوو ئەمریکاش دڵی
شای لا مەبەست بوو، بەڵام ڕوسیا پشتیوانی لە ڕێککەوتنەکە کرد.
لێکچوونێکی سادە
و ناگرنگی ئەو دوو ڕێککەوتنە ئەوەیە، ئەوەی باشوور لە 11ی ئازاری 1970 ئیمزاکرا، ئەوەی ڕۆژئاوا 10ی ئازاری 2025 واتا 55 ساڵی پڕ لە ڕووداو و جیاوازی
تەمەنیانە.