لە بابەتێکی ماڵپەری Brightside ئاماژەی بە حەز و جیاوازی کردووە لە نێوان پیاواندا دەربارەی ماکیاژ لەوانەش:
1پێوەری کەسی: پێوەرەکانی جوانی و سەرنجڕاکێشانی تاکەکەسی جیاوازن هەندێک کەس حەزیان لە دەرکەوتنی سروشتییە، لە کاتێکدا هەندێکی تر شێوازی سەرنجڕاکێش یان ماکیاژیان پێ باشترە.
2کاریگەری کولتووری: کولتوورە جیاوازەکان ستانداردی جوانکاری جیاوازیان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر ئەو شتانە هەیە کە خەڵک بە سەرنجڕاکێشی دەزانن.
3بۆنە و ئاهەنگ : شوێن یان بۆنە (بۆ نموونە، ڕۆژی ئاسایی لە بەرامبەر ئاهەنگێک یاخود شوێنیکی فەرمی) دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکان هەبێت.
4تێگەیشتن: ڕەنگە هەندێک لە پیاوان ماکیاژێکی کەم یان "سروشتی دەرکەوتوو" نەناسنەوە و بە هیچ ماکیاژێک نەزانن کە بەرامبەرەکەیان کردوویەتی.
5حەزکردن بۆ ماکیاژ یان نەبوونی زۆر بابەتییە و ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە کە کەسێک چەندە هەست بە متمانە و ئاسوودەیی دەکات لە ستایلە هەڵبژێردراوەکەید
رەشنوسی نوێی دەستوری سوریا ئامادەکرا و پێشکەشی ئەحمەد شەرع کرا، بەپێی رەشنوسی دەستوری نویی دەبێت سەرۆک مسوڵمان بێت و یاساکان لەسەر بنەمای ئاینی ئسیلام بن.
کەناڵی جزیرەی عەرەبی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، رەشنوسی دەستوری نوێی سوریا ئامادەکراوە کە لە 48 ماددە پێکهاتووە.
زۆرینەی ماددەکانی رەشنوسەکە تایبەتن بە دۆخی راگوزەری سوریا و تۆمارکردنی ئەو پێشلکاریانەی کە رژێمی پێشووی ئەسەد ئەنجامیان داوە.
رەشنوسی دەستووری سوریا ئاینى ئیسلامی کردووەتە سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان و لەسەر بنەمای دەستوورەکەى پێشوو، بەتایبەت دەستووری ساڵی 1950 بنەما یاساییەکانى وەرگرتووە.
رەشنووسی دەستووری سوریا پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەرکی سوپا پاراستنی نیشتمان و هاووڵاتی و پاراستنی سەقامگیریی و خەڵکی مەدەنییە و دەستوورەکەش دەسەڵاتە سەرەتاییەکانی سەرۆککۆماری سوریا دیاری دەکات.
دەستوری نوێی تیشک دەخاتەسەر ئازادییەکانی مرۆڤ، جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و مسۆگەرکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و پەیوەندییە دەرەکییەکان کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری و یەکگرتوویی وڵات دەکەن بە تاوان دەناسێنت .
سەرۆک دەبێت مسوڵمان بێت
دەستوری نوێی سوریا دەسەڵاتیەکانی سەرۆککۆماری دیاریکردووە و فۆڕمی حوکمڕانیی دەوڵەت سەرۆکایەتی دەبێت و ماوەی راگوزەری حکومەتی ئێستا لەنێوان سێ بۆ پێنج ساڵ دەبێت.
بەپێی رەشنوسی دەستوری نوێی سوریا سەرۆکی کۆمار دەبێت موسوڵمان بێت، ڕاستەوخۆ دوای وەگرتنی پۆستەکەشی دەبێتە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سوریا
پەرلەمان لە دەستوردا
بەپێی رەشنوسی دەستوری نوێ ئەنجومەنی گەل یان پەرلەمانی سوریا له 100 ئه ندام پێکدێت و تەمەنی ئەنجومەنەکەش دوو ساڵ دەبێت.
سەرۆککۆمار لە ماوەی 60 ڕۆژدا لە بەرواری دەرچوونی دەستورەوە بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەندامانی پەرلەمان دیاری دەکات، بەشێوەیەک کە دەبێت دادپەروەری بۆ نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سوریا مسۆگەر بکات.
دەستور پێشکەشی شەرع کرا
رۆژی 2ی ئەم مانگە، لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری راگوزەری سوریا، لیژنەیەکی حەوت کەسی لە کەسانی پسپۆڕ بۆ داڕشتنەوەی رەشنووسی دەستووری نوێی سوریا پێکهێنرا.
ئاژانسی سانای سوریاش رایگەیاند، رۆژی 12ـی ئازار رەشنووسی دەستووری سوریا بە تەواوکراویی دەخرێتە بەردەم ئەحمەد شەرع سەرۆکى راگوزەری سوریا.