هەواڵ

حکومەت هەرێم بۆ حکومەتی فیدراڵی: 11 ساڵە لەگەڵ ستەم مامەڵە دەکەین

Mic
2025-06-11

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تیایدا حکومەتی فیدراڵیی عێراق بە "ستەمکار" وەسفدەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە چەندین جۆری گەماری خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان.

تۆمارە ڤیدیۆییەکە کە لە پەیجی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، حکومەتی هەرێم سەرجەم پاساو و بیانووەکانی حکومەتی عیراقی بڕیوە، بەڵام لە 11 ساڵی رابردوودا بە چەندین پاساو هۆکاربوون بۆ نەناردن و دواخستنی موچە و بودجەی خەڵکی کوردستان.

ڤیدیۆکە بە ناونیشانی "مامەڵەکردن لەگەڵ ستەمێکی بەردەوام"ە و تیایدا هاتووە: "11 ساڵە حكومەتی فیدراڵی هەموو ئامرازەكانی گەمارۆی ئابووری و سیاسی و دارایی بۆ سەر خەڵكی كوردستان دەست پێكردووە و بەغدا دەیەوێ هەرێمی كوردستان بەرەو لاوازی و بچووكبوونەوە ببات".

هەروەها تێیدا هاتووە، هەرێمی کوردستان رۆڵی هەبووە لە جەنگ دژی داعش و گێڕانەوەی هاوسەنگی بۆ عێراق و لەخۆگرتنی ئاوارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، بەڵام حکومەتی فیدراڵیی هەموو ئامرازێکی سزادانی بۆ هەرێم خستوەتەگەڕ.

هێشتا موچەی مانگی ئایار لە هەرێم دابەشنەکراوە، بەڵام لە سەرەتای مانگی حوزەیران، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نوسراوێکی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کردووە کە چیتر موچە و بودجەی 8 مانگی داهاتوو دابین ناکرێت، لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان پشکی نەماوە و داهاتی نەوتیی و نانەوتی هەرێم رادەستی بەغداد نەکراوە.

 

 

More News

Most Popular

هەواڵ

تەیف سامی: تەوتین بکرێت و هەموو داهاتەکان رادەستبکرێت ئینجا موچەی هەرێم دەنێرم

Mic
2025-06-12



ئەمڕۆ، وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ شاندی مامۆستایانی سلێمانی کۆبوویەوە و هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەگەری ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

وەزارەتی دارایی عێراق، ئاشکرایکردووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق، بە نوێنەری مامۆستاکانی شاری سلێمانی وتوە: دەبێت هانی حکومەتی هەرێم بدرێت خێرابکات لە (بەجێکردن - بەبانکیکردن) تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان رادەستبکاتەوە، ئینجا ئەوکاتە موچەی فەرمانبەران جاریکی تر دەنێرین.

وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە تاوتوێی ژمارەیەک پرسی پەیوەست بە دۆخی خوێندنی پارێزگاکە کراوە و گوێی لە ژمارەیەک داواکاریی شاندەکە گرتووە بۆ دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنیان لەچوارچێوەی بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق.

تەیف سامی بەشاندی مامۆستانی سلێمانی وتووە کە "پەروەردە لە پێشینەی کارەکانی حکومەتدایە لە بەرنامەکانی چاکسازی و گەشەپێدان".

شاندی مامۆستایانی سلێمانی، هێشتا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە نەخستووەتەڕوو، بڕیارە ئەمشە کاتژمێر 9:00 بگەنەوە شاری سلێمانی و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازبکەن و زانیارییەکانی خۆیان بخەنەڕوو.