راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاشکرایدەکات، رێکارەکانی و
پێداویستییەکان بۆ دامەزراندنی کۆلێژی زیرەکیی دەستکرد لە زانکۆیەکی حکومیی عێراق
لە تەواوبووندان و پیشکەوتوترین تەکنەلۆژیا و بەرەوپێشچوونە زانستییەکان بۆ خوێندکاران
بەردەستدەبێت.
زیا ئەلجومەیلی، راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ زیرەکی دەستکرد، بە ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی
راگەیاندووە، کارەکان بەردەوامن بۆ چەسپاندنی AI لە سەرانسەری دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەتدا.
ئەلجومەیلی ئاماژەی بەوەکردووە "حکومەت هەنگاوی
کردەیی دەنێت بۆ چەسپاندنی پێشکەوتنەکانی AI لە کەرتی پەروەردە و کشتوکاڵدا، بۆ بنیاتنانی نەوەیەک کە توانای بەکارهێنان و
پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای سەردەمی هەبێت".
ڕوونیشیکردەوە،
"لە ئێستادا دیوانی سەرۆکایەتی حکومەت و وەزارەتی پەروەردە سەرقاڵی دامەزراندنی
کۆلێجێکی ئەندازیاری کشتوکاڵی زیرەکن، کە بەشێک دەبێت لە لقێکی تایبەتمەند لەسەر
بنەمای تەکنەلۆجیای سەردەمیانە، بە ئامانجی ئامادەکردنی کادری توانای پەرەپێدانی
کەرتی کشتوکاڵی بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە لە عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد،
"زانکۆی بەغدا لەئێستادا لە قۆناغی کۆتایی دامەزراندنی کۆلێژی زیرەکی دەستکرددایە،
بەڕێژەی 85%ی پڕۆژەکە تەواو بووە".
ئەو راوێژکارەی سەرکوەزیران، جەختی لەوەکردەوە
چاکسازییەکان لە قۆناغی پێش زانکۆ ئەنجامدراون بۆ نوێکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن
لە پۆلەکانی یەکەم،
دووەم، چوارەم و پێنجەم، هەروها بۆ ئاستی ناوەندیی و ئامادەیی چەندین گۆڕانکاریی
ئەنجامدراون و پرۆگرامی کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد هێنراوەتە ناو پرۆگرامەکان.
ئەلجومەیلی ئەوەشی
خستەڕوو "کارکردن بۆ چەسپاندنی زیرەکی دەستکرد لە سەرانسەری دامەزراوە جیاوازەکانی
حکومەتدا بەردەوامە، بەڵام ئەرکەکە پێویستی بە کات و کەڵەکەکردنی لێهاتوویی و ئەزموون
هەیە".
ئەمڕۆ، ئیلۆن مەسک، لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی
سۆشیال میدیای خۆی، ئێکس، ڕایگەیاند، پەشیمانە لە هەندێک لەو پۆستانەی هەفتەی ڕابردوو
سەبارەت بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردوویەتی.
مەسک لە کۆتایی
پۆستەکەیدا نوسیویەتی: "سنورم بەزاندووە".
مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە و خاوەنی کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس و تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس و تێسلایە و تا ئەم دواییانە لە کابینەی حکومەتەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بەڕێوەبەری دەزگای کارایی حکومەتی ئەمریکا بوو، بەڵام بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ترەمپ، وازی لە پۆستەکەی هێنا و رۆژانە لە میدیاکاندا شتی سەیر و سەمەرەی لەبارەوە بڵاودەبێتەوە.I regret some of my posts about President @realDonaldTrump last week. They went too far.
— Elon Musk (@elonmusk) June 11, 2025
بەپێی
راپۆرتێکی واشنتۆن پۆستی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، هۆشداریی داوەتە ئیلۆن مەسکی ملیاردێر،
ئەگەر بەپاساوی دروستبوونی ناکۆکییەکان یارمەتی دیموکراتە رکابەرەکانی بکات، ئەوە
دەرەنجامێکی مەترسیدار چاوەڕێی دەکات.
هێشتا
بەتەواویی نازانرێت هۆکاری پاشگەزبوونەوەی ئیلۆن مەسک لە هەڵوێستەکانی پێشووی
چییە، بەڵام میدیاکانی جیهان بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ بڵاوکراوە و هەڵوێستەکانی
هەردوکیان دەکەن.