هەواڵ

ئیسرائیل هەنگاوی کرداری دژی فروانبوونی هەژموونی تورکیا لە سوریا دەگرێتەبەر

زانیار بەهادین
2025-04-03

فروانبوونی هەژموونی تورکیا لە سوریا، ئیسرائیل نیگەران دەکات، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە زمانێکی زبر روو لە ئەحمەد شەرع دەڵێت، ئەگەر رێگە بە هێزە شەڕەنگێزییەکان بدەیت بچنە ناو سوریا باجێکی زۆر گەورە دەدەیت. 

 کەوتنی رژێمەکەی بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی ئێران لە کۆتایی ساڵی رابردوودا، رێگە خۆشکەر بووە بۆ فروانبوونی هەژمونی تورکیا لە سوریا. 

فرانبوونی هەژموونی تورکیا لە سوریا نیگەرانی راستەوخۆی ئیسرائیلی لێکەوتوتەوە، تەلئەڤیڤ بەهێزبوونی تورکیا لە خاکی سوریادا بە مەترسی راستەوخۆ بۆ سەر بەرژوەندییەکانی خۆی دەزانێت.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پەیامێکی هۆشداریدا بۆ ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزەری سوریا رایگەیاند، ئەگەر رێگە بە هێزە شەڕەنگێزییەکان بدەیت بچنە ناو سوریا و هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی ئیسرائیل بکەن، ئەوا باجێکی زۆر گەورە دەدەیت. 

وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە بێ ناوهێنانی هیچ لایەنێک هێرشەکانی شەوی 2ـی نسیانی بە “پەیامێکی روون و هۆشدارییەک بۆ داهاتوو" پێناسە کردووە و رایگەیاندووە، رێگە نادەن هیچ زیانێک بە ئاسایشی ئیسرائیل بگەیەنێت.

شەوی 2ـی نیسان،  ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی کردە سەر دوو بنکەی ئاسمانی و ژێرخانی سەربازیی لە پارێزگاکانی دیمەشق و حمس و حەمما.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بە پەیامی ئیسرائیل بۆ تورکیا خوێندرایەوە، چونکە ئیسرائیل وەک خۆی رایگەیاندووە، بۆ لەناوبردنی سەرچاوەکانی تیرۆر و هەڕەشەکان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازیی حەمما و  تیاس کە بە T4 ناسراوە. 
بنکەی ئاسمانی تیاس یان  T4 بە ناوچەکەی سەربازی ستراتیژی سوریا دەنرێت، بەشێوەیەک لە رێگەیەوە دەتنوارێت هەموو ئاسمانی سوریا کۆنترۆڵ بکرێت.

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بە Middle East Eyeـیان راگەیاندووە، تورکیا هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی بنکەی ئاسمانی تیاس لە سوریا دەستپێکردووە کە بە T4 ناسراوە و ئامادەکاری دەکات بۆ جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە بنکەکە.

بەپێی رۆژنامەی مەعاریف، بڕیارە ئیسرائیل بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بوونی تورکیا لەناو خاکی سوریا  کۆبونەوەیەکی ئاسایشی بەرفراوان ئەنجام بدات، چونکە ئیسرائیل م فراوانبوونی هەژمونی سەربازیی تورکیا لە سوریا و بە هەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی دەبینێت. 

رۆژنامەی مەعاریف بڵاوی کردوەتەوە؛ ئیسرائیل وای دەبینێت، بە رەزامەندی ئیدارەی نوێی سوریا، تورکیا دەیەوێت هەژموونی سەربازیی خۆی لە سوریا زیاتر بکات و ئەوەش هەڕەشەیە لەسەر هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە.

روخانی رژێمی ئەسەد و هێرشی ئیسرائیل
رۆژی 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، لەسەر دەستی هێزەکانی ئەحمەد شەرع کە بە دۆستی تورکیا دەناسرێت کۆتایی بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا هات.

لە دوای روخانی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل هێزەکانی لە ناوچەی داماڵدراو لە سنووری نێوان بەرزاییەکانی جۆلان و سوریا بڵاوکردووەتەوە و داوای کردووە کە تەواوی باشوری سوریا لە چەک دابماڵدرێت.

سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئسرائیل لە خاکی سوریادا روبەڕوی سوریا، ئێران و حزبوڵا دەبوەوە، ئێستاش دوای گۆڕانکارییەکان بەردەوامە لە روبەڕوبوونەوە.

ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل، رێگیرکردنە لە فروانبوونی هەژموونی تورکیا چونکە دەزانێت دۆستایەتی ئەحمەد شەرع و تورکیا رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ فرانبوونی ئەو هەژموونە. 

ئیسرائیل لە ماوەی رابردوودا وەک پەیامێک بۆ تورکیا چەند جارێک پشتیوانی لە دۆزی کورد کردووە بە تایبەت لە رۆژئاوای کوردستان. 

More News

Most Popular

هەواڵ

هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شەش رادەستی بەغدا دەکات

Mic
2025-06-25

تائێستا حکومەتی عێراق پارەی مووچەی مانگی پێنجی رەوانە نەکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی (حوزەیران) شەشی ئامادە کردووە و رادەستی بەغدای دەکات.

25 رۆژی مانگی حوزەیران تێپەڕیووە، تائێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئایاری رابردوویان وەرنەگرتووە.

ئەگەرچی تائێستا لیستی مووچەی مانگی ئایار لە بەغدایە و پارەکەی خەرجنەکراوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانیشی رادەستکردن، لەکاتێکدا وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت بودجەتان نەماوە.

هەرێمی کوردستان بە هیوایە، بەغدا کێشەکانی چارەسەر بکات و پارەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران خەرجبکات.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە کارکردن و گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکاتەوە، ئەوەیش لەپێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوایین پەیامیدا لەبارەی مووچە و رێککەوتن لەگەڵ بەغداد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دەرگای گفتوگۆ داناخەین هەموو هەوڵێک دەدەین تا لەبارەی کێشەی مووچە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێکبکەوین".

حکومەتی عێراق پاساوی بۆ ناردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان هەیە، لە دوایین راگەیەندراویدا داوایکردووە، بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، هەرێمی کوردستان هانبدرێت بۆ پەلەکردن لە بەبانکیکردنی مووچە و رادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان، تاوەکو بتوانرێت مووچەکانیان خەرجبکرێت".

رۆژی 28ـی ئایاری 2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و تێیدا هاتبوو: "وەزارەت ناتوانێت لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، بەهۆی تێپەڕاندنی پشکەکەی (12.67%) کە لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا بۆ ساڵی 2025 دیاریکراوە."
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بە زمانی عەرەبی وەک وەڵامێک بۆ تەیف سامی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەو رێڕەوەی وەزارەتەکەتان گرتوویەتیەبەر لە دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان، پێچەوانەی دەستووری عێراقە؛ دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت پشت بە داهاتە فیدراڵییە کۆکراوەکان ببەستێت نەک خەرجی کردەیی."


هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە چی دەکات؟
حکومەتی هەرێمی کوردستان تائێستا بە هیوایە هەولێر و بەغداد بتوانن بگەنە رێککەوتن تا بەغدا مانگانە پارەی مووچە رەوانە بکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەگەری رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا پشتیوانی دابەشكردنی مووچە لە داهاتی بەردەستی هەرێمی کوردستان دەکات.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، " ئەگەر لەگەڵ بەغدا نەگەیشتینە رێککەوتن، بە داهاتی ناوخۆ، بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان، بەهەر جۆرێک بێت، ناهێڵین پەکی خەڵک بکەوێت و ئەگەر نەشتوانین لە کاتی خۆیدا، یان وەکوو پێویست هەموو مافەکانیان دەستەبەر بکەین، بێگومان بە گوێرەی تواناکانمان، چیمان پێ بکرێت، دەیکەین."

هەرێمی کوردستان هەموو هیواکانی لەسەر دادگای فیدراڵی هەڵچنی بوو تا فەرمانسالاری بۆ خەرجکردنی پارەی مووچە دەربکات، بەڵام سەرۆکی دادگاکە داوای خانەنشینی کرد و نۆ ئەندامیش نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشكەشکرد.

مەسرور بارزانی، لەبارەی چارەنووسی فەرمانسالارییەکەی دادگای فیدراڵییەوە وتی، "ئێستا دادگاکە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە، بۆیە ئێستا چاوەڕێی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقین تا کێشەی مووچە لە رووی یاساییەوە چارەسەر بکات.

هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 950 ملیار دینارە، بەڵام ئێستا تەنها 160 ملیار دیناری پێیە و نزیکەی 800 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە، کە دیار نییە کەی دەتوانرێت پڕبکرێتەوە.