هەواڵ

بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی ئەمڕۆ لە دووکان کۆبونەوەی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدەن

Mic
2025-04-28


سەرۆکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی پارتی لە دووکان کۆدەبنەوە و ئەگەر لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا، رێکبکەون وادەی کۆبونەوەی پەرلەمان دیاریدەکرێت.

ئەمڕۆ لە دووکان بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی کۆدەبنەوە، سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆلای سەرۆکی یەکێتی لە وەڵامی سەردانەکەی مانگی رابروی سەرۆکی یەکێتییە.

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارازنیدا، گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و بەتایبەت دابەشکردن پۆستەکان دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر سەرۆکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی پارتی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا بگەن بە رێککەوتن، ئەوا وادەی کۆبونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی دیاریدەکرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی لەبارەی کۆبونەوەکەوە رایگەیاندووە، لە کۆبونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت زۆر لایەنی گرنگی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم یەکلابکرێتەوە.

مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، دوای نزیک حەوت مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن هێشتا یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم نەگەیشتوون بە رێککەوتن.

More News

Most Popular

هەواڵ

مەسعود بارزانی: لەسەر بنەمای 50 بە 50 حکومەت پێکنایەت

Mic
2025-05-15


مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان جەختدەکاتەوە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای" یه‌ك هه‌رێم‌ و حكومه‌ت‌ و په‌رله‌مان ‌و پێشمه‌رگه" و دەڵێت: لەسەر بنەمای 50 بە 50 حکومەت پێکنایەت.

ئەمڕۆ لە هەولێر، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کردستان لە کۆنگرەی یەکگرتنی هەردوو رێکخراوی قوتابییان و لاوانی پارتی وتارێکی گشتگیری پێشکەش کرد و لە بەشیک لە قسەکانیدا باسی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرد.

مه‌سعود بارزانى وتی: ئێستاش دواى هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زه‌مینه‌ ره‌خساوه‌ بۆ گفتوگۆو به‌هه‌موولایه‌نه‌كانیشمان وتووه‌ ئه‌وانه‌ى كورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌، فه‌رمون وه‌رن با پێكه‌وه‌ حكومه‌ت پێكبهێنین، نه‌هاتن، به‌شێكیان بڕیارى بون به‌ئۆپۆزسیۆنیان داوه‌ ئێمه‌ش ڕێز له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان ده‌گرین.

بارزانی ئاماژەی بەکرد، ئێستا گفتوگۆ له‌نێوان پارتى ‌و یه‌كێتیه‌، ئه‌گه‌رچى تائێستا قۆناغێكى زۆریان بڕیوه‌، به‌ڵام هێشتا ماوه‌.

سەرۆکی پارتی وتی: دوباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه‌، ئه‌مه‌ په‌یامى پێش هه‌ڵبژاردنیشمه‌، یه‌ك هه‌رێم‌ و حكومه‌ت‌ و په‌رله‌مان‌و پێشمه‌رگه‌، ئێمه‌ پێمانخۆشه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى‌ و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش حكومه‌ت پێكبهێنین، به‌ڵام حكومه‌تێك ئه‌و مه‌بده‌ئانه‌ى تێدا نه‌بێت، پێكنه‌یه‌ت باشتره‌.

لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین هه‌رچى زوتر حكومه‌ت پێكبێت‌ داوا له‌پارتى‌ و یه‌كێتیى ده‌كه‌م په‌له‌ بكه‌ن له‌پێكهێنانى حكومه‌ت، به‌ڵام لەسەر ئەو بنەمایە، ئەگەر لەسەر ئەو بنەمایە پێکنەیەت ئێمە بەردەوم دەبین لە ئیشی خۆمان، بەڵام حکومەتێک پێکنایەت له‌سه‌ر بنه‌ماى 50 به‌ 50.

ئەمە دووەم جارە لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بارزانی داوا لە یەکێتی و پارتی دەکات، پەلەبکەن لە پێهێنانی حکومەتی هەرێ، رۆژی نۆی نیسان لە میانی بەشداریکردنی لە 17یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر، جەختی لە پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە.

رۆژی 20ـى تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، پارتی 38 کورسی و یەکێتی 23 کورسی بەدەستهێنا، دوای نزیکەی حەوت مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن هێشتا یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی 10ـى حکومەتی هەرێم رێکنەکەوتوون.