دابەزینی بەهای 100 دۆلار
بۆنزیکەی 140 هەزار دیناری عێراقی، بازاڕی ئەو هاوڵاتییانەی نەهێشتووە
کە بە کارتی بانکی و بەناوی گەشتیارییەوە رۆژانە دۆلاریان بە نرخی بانکی ناوەندی
وەردەگرت و بە نرخی بازاڕ دەیانفرۆشتەوە.
نزیکەی مانگێکە بەهای 100 دۆلاری
ئەمریکی دابەزیوە بۆ خوار 145 هەزار دینار و لە ئێستادا بە 140 هەزار
و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دابەزینی بەهای دۆلار
لەمساڵدا بە خێرایی روویدا و لە چوار مانگی رابردووەدا 16%ـى بەهاکەی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لەدەستداوە.
ماوهی چهند رۆژێكه كارتی راكێشانی
دۆلار به كاش له دهرهوه نهماوه و بەوهۆیەشەوە خواستی هاوڵاتیانیش لهسهر دۆلار
بۆ حهواڵه كهمی كردووه.
هاوڵاتییان لەڕێگەی کارتی بانکییەوە و
بەناوی گەشتیارییەوە، رۆژانە دۆلاریان لە بانکی ناوەندی بە بە 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک وەردەگرت و لە بازاڕدا دۆلارەکەیان دەفرۆشتەوە، بەڵام دابەزینی بەهای
دۆلار قازانجەکەی نەهێشتووە.
کەمبونەوەی حەواڵەی دۆلار و لەلایەکی ترەوە،
وەرگرتنی دینار بۆ حەواڵە کردن لەلایەن بانکەکانەوە، هۆکارە سەرەکییەکان
دابەزینی بەهای دۆلارن بەرامبەر بە دینار.
هەرچەندە بەهای دۆلار بۆ ئاستێک
دابەزیوە کە لە چاوەڕوانی خەڵکدا نەبوو، بەڵام نرخی کاڵا و شمەک لە بازاڕەکاندا بە
گرانی ماوەتەوە، بەوتەی شارەزایانی ئابوری، تا نرخی دۆلار جێگیر نهبێت نرخی كاڵا
و شمهكیش دانابهزێت.
بەوتەی ئهندامێكی لیژنهی
دارایی پهرلهمانی عێراق، هەر کەسێک کانەنشین دەکرێت دەبێت بە تەواوی 60 ساڵی تەواوکردبێت و دەشڵێت: هەر سەرپێچییەک لهو تەمەنەدا
پێشێلکارییەکی یاسایی ڕون پێکدەهێنێت و گەرەنتی لێپرسینەوە دەکات.
جەمال کۆچەر، لیژنهی
دارایی پهرلهمانی عێراق بە رۆژنامەی "الصباح"ی راگەیاندووە، تەمەنی یاسایی
بۆ خانەنشینكردن بەپێی یاسای کارپێکراو، تەواوكردنی 60 ساڵە، هیچ لایەك مافی ئەوەی
نییە پێش ئەو بەروارە فەرمانبەر رەوانەی خانەنشینی بكات، کە بە وردی لەڕوی رۆژ و
مانگ و ساڵەوە هەژمار دەکرێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، هەندێک
لە دەزگاکانی حکومەت هەوڵی زۆر دەدەن یان بە شێوەیەکی نایاسایی تەمەنی خانەنشینی لێکدەدەنەوە،
ئەوەش دەبێتە هۆی بشێوی کارگێڕی و کارایی لەناو دامەزراوەکاندا.
جەمال کۆچەر جەختدەکاتەوە
لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی، بۆ دڵنیابون لەوەی یاساکە بە شێوەیەکی
دادپەروەرانە جێبەجێ دەکرێت و مافی فەرمانبەران پێشێل نەکات یان دامەزراوەکان بەرەوڕوی
لێپرسینەوەی یاسایی نەكاتەوە.