11 ساڵ بەسەر
کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن چەکدارانی داعش تێدەپەڕێت و هێشتا نزیکەی سێ هەزار ئێزدی
بێ سەرو شوێنن و بە هەزارانی دیکەش ئاوارەن.
دوای تێپەڕبونی 11 ساڵ برینی
کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان خوێنی لێ دەتکێت و زیاتر لە دوو هەزار 500هاوڵاتیی ئێزدی بێ سەروشوێنن.
ڕۆژی سێی ئابی 2014 ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیکردە سەر
شنگال و هەزاران هاوڵاتی ئێزدییان کوشت و هەزارانی دیکەشیان ڕفاند، سەدان هەزاری
دیکەش ئاوارەبون.
بەپێی ئامارەکان، لە هێرشەکەدا داعش6417هاوڵاتی ڕفاند، لەو ژمارەیە 3590 کەس رزگارکراون، هێشتا چارەنوسی 2827 کەسیان نادیارە.
جگە
لە هاوڵاتییان، داعش 68 مەزار و شوێنی پیرۆزی
ئێزدییەکانی تەقاندەوە و هێرشەکە بوە هۆی ئاوارەبونی 325 هەزار کەس کە بەشێکیان تا ئێستا ناتوانن بگەڕێنەوە
شوێنەکانیان.
بەگوێرەى دوایین ئامار، لە سنووری
شنگال و دەشتی نەینەوا 119 گۆڕی بەکۆمەڵی نوێی قوربانییانی کوردانی ئێزدی دۆزراونهتهوه،
لەو ژمارەیەش تاکو ئێستا 68 گۆڕی بەكۆمەڵ لە سەرتاسەری شارۆچکەى شنگال هەڵدراونەتەوە.
بەهۆی
بوونی گروپی جۆراوجۆری چەکدار لە شنگال، تا ئێستا شەرەکە وەکپێویست ئارام نییە و
ئاوادەن نەکراوەتەوە، کەشێکی لەبار نەڕەخساوە بۆ گەڕانەوەی تەواوی ئاوارەکان.
رۆژی
9ـی تشرینی یەکەمی 2020، ڕێککەوتننامەی شنگال لە بەغدا واژۆ کرا، کە لە چەند خاڵێکی
تایبەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی ئیداری، ئەمنی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە پێکهاتووە.
ڕێککەوتنەکە
دوای پێنج ساڵ لە ئازادکردنی شنگال هات، دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان
بە هاوکاری هاوپەیمانان و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە رۆژی
13ـی تشرینی دووەمی 2015، شارەکەیان لە دەست تیرۆریستانی داعش ئازاد کرد.
رێککەوتننامەی
شنگال کە ئامانج لێی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ناوچەکە، گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیرییە
و قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانە؛ بەسەر چوار تەوەردا دابەش کراوە، کە بریتین لە کارگێری،
ئەمنی، ئاوەدانکردنەوە و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە.
ژمارەیەک
وڵات و ڕێکخراوی جیهانی دانیان بە جینۆ سایدی ئێزدییەکان ناوە، داوا دەکرێت هەوڵی
زیاتر بخرێتەگەڕ بۆ بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان.
ڕوونکردنەوەیەکی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی هەڵگرتنی 'قەرەجەکان' لەسەر شەقامەکان هەرا دەنێتەوە لە چەند خولەکێکدا بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبێتەوە و دەبێتە نوکتە و تەنزی سۆشیاڵ میدیا.
هاتووچۆی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەکەیدا باس لە بڵابوونەوەی نووسراوێک بە ناوی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوان دەکات کە تێیدا، 150 هەزار غەرامە (سزا) بۆ هەر شۆفێرێک نووسراوە کە 'قەرج' لە شەقامەکان هەڵبگرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، نووسراوەکە هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە و فەیکە، هەڵگرتنی 'قەرەج'یش هیچ سزایەکی نییە.
ئەم بابەتە هەرزوو کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و سەدان هاوڵاتی بەشێوەی تەنز لەسەر ڕوونکردنەوەکەی هاتووچۆی سلێمانی کۆمێنتیان نووسیوە.
مەبەست لە 'قەرەجەکان' ئەو ئافرەتانەن کە لە ترافیک لایت و فولکەکانی ناوشار دەوستن و لەژێر ناوی کلێنس و بنێشت فرۆشتندا، کاری "بەدڕەوشتی" دەکەن.
هاوڵاتییان بەشێوەیەکی تەنزئامێز لەسەر پۆستەکە ئەم جۆرە کۆمێنتانەیان نووسیوە، "یانی قەرج هەڵگرین سزامان نادەن"، "وەڵا خۆ لەدەستان دێت ئەوەش بکەن بە غەرامە"، "کاکە بڵێن ئێمەین و ڕاستە بەشکەم خەڵک بترسێت و ئەو کارە نەکات" و سەدان کۆمێنیتی دیکەش".