هەواڵ

ناجی شەریفی ئەو مافیا کوردەی ئینتەرپوڵ و ئێف بی ئای بەدوایەوەن

Mic
2025-08-25

ناجی شەریفی زیندەشتی کێیە؟ ئەو پیاوە کوردەی ئێف بی ئای بەدوایدا دەگەڕێت و لە لیستی داواکراوە مەترسیدارەکانی ئەمریکادایە.

چی لەبارەی ئەو مافیا کوردە دەزانێت؟ نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا- ئێف بی ئای تۆمەتباری دەکات بە بکوژی بەکرێگیراوی ئێران.

زیندەشتی... کوردە و پێیدەڵێن گەورە مافیا، ئینتەرپۆڵ داوای دەکات و حەز ناکات پێیبڵێن ئێلچاپۆ، لە راگەیاندنەکان وەک "مافیایەکی گەورە"ی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ناوی دەهێندرێت.

ناجی شەریفی زیندەشتی، خەڵکی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانە؛ وەک مافیایەکی گەورەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ناودەبرێت، پێشینەیەکی دوور و درێژی لە تۆمەتبارکردن بە کاری نایاسایی، لەوانە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، کوشتن و رفاندنی نەیارانی ئێران هەیە. 

لە کانوونی دووەمی 2024ـدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا، سزای خستە سەر زیندەشتی و تۆڕەکەی.

ئێف ئای بی داوا لە هەر کەسێک دەکات کە زانیاریی لەسەر زیندەشتی هەیە، پەیوەندی بە نزیکترین نووسینگەی FBI یان باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەی ئەمریکاوە بکات.

زیندەشتی خاوەن نفوزێکی گەورەیە لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان و دەڵێت، خاوەن سێ هەزار گەنجە و هەموویان ئامادەن گیانی خۆیان بۆ ئەو بەخت بکەن؛ زیندەشتی زیندانەکانی تورکیا و ئێرانی بینیوە.

زیندەشتی بەردەوام بەوە تۆمەتبار دەکرێت هاوکاریی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران و تورکیای کردووە، ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و بە سیناریۆ و قسەی میدیا ناویاندەبات.

More News

Most Popular

هەواڵ

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بەغدا مووچەی مانگی حوزەیران خەرج بکات

Mic
2025-08-27

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی خەرجکردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق، نووسروای فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی پێ دەگات دەست بە رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بڕیارە هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC هەر کات ڕێکارەکان لە بەغدا دەستپێبکات، وەزارەتی دارایی هەرێم-یش 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرین.

دیجیتاڵ میدیای MIC زانیویەتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی ئامادەیە، تەنها چاوەڕێی فەرمانن بۆ ئەوەی پارەکە بخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

هەرێمی کوردستان چاوەڕێی تەیف سامی، وەزارەتی دارایی عێراقە، نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی پێبگات بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادەکردووە و چاوەڕێی پارەیە، لەگەڵ هاتنی پارە لە بە‌غداوە لیستەکە بڵاودەکاتەوە

ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.