سەرچاوەیەک بە دیجیتاڵ میدیای MICـی راگەیاند، ڕێبین سەردار پەیامنێری کەناڵی زووم لە شاری هەولێر دەستگیرکراوە.
بە وتەی سەرچاوەکەی دیجیتاڵ میدیای MIC ئەمڕۆ سێشەممە ڕێبین سەردار پەیامنێری کەناڵی زووم لە هەولێر لەسەر داوایەکی یاسایی بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێردەستگیرکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای دەستبەسەرکردنی ڕێبین سەردار گواستراوەتەوە بۆ دادگای هەولێر.
دیاری مەحەممەد ـ بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بە دیجیتاڵ میدیای MIC راگەیاند، کە بەدواداچوون بۆ دۆسییەی دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە دەکەن.
دامەزراوەی ڤیژن و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق چۆنێتی
کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیان تاوتوێ کرد
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق،
قاسم عەرەجی ڕۆژی چوارشەممە 3ـی ئەیلولی 2025 لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە عەدنان
عوسمان، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەڕێگەکانی
بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ناوەندەکانی
توێژینەوە، بەتایبەت دامەزراوەی ڤیژن کرا، بۆ ئاڵوگۆڕی دیدگاکان و بیرۆکە و
دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش بۆ ئەو پرسانەی کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە،
بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاسایش و تەندروستی، ئاو، و وزە.
عەرەجی جەختی لەوە کردەوە کە
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامدا دەبێت بۆ هەموو ئەو
دامەزراوانەی بەشداری لە چارسەرکردنی کێشەکاندا دەکەن و پڕۆژە دەخەنەڕوو، کە سوودی
بۆ میللەت و هاوڵاتییانی عێراق هەیە.