دوای زیاتر لە 20 رۆژ لە
دەستگیرکردنی، ئەمڕۆ دادگای سلێمانی لە سێیەم دانیشتنی-دا، بە پێنج مانگ شاسوار
عەبدولواحیدی سزادا.
ئەمڕۆ سێیەم دانیشتنی
دادگای سلێمانی لەبارەی کەسی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەچوو، دادگا
بڕیاریدا و بە پێنج مانگ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی سزادا.
سزاکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە، پێشتر شاسوار
عەبدولواحید بەبێ ئامادەبوونی خۆی بە شەش مانگ بەندکردن حوکمدرابوو، ئەمڕۆ حکومەکەی
بۆ پێنج مانگ کەمکرایەوە.
سزاکەی ئەمڕۆ لەسەر سکاڵای شادی نەوزادە، کە پێشتر
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ بووە و دواتر وازی لەو حیزبە هێناوە.
بۆ یەکەم جار سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە 21ـی
ئاب برایە بەردەم دادوە، هەفتەیەک دواتر و لە 28ـی هەمان مانگ برایەوە بەردەم دادوەر و
دادگاییکردنەکەی بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
31ـی مانگی رابردو، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان
رایگەیاند، قەرزەکانی وەزارەتەکەیان لەسەر کۆمپانیای نالیا کە شاسوار عەبدولواحید
خاوەنداریی دەکات گەیشتووەتە نزیکەی 92 ملیار دینار.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی
قەرزەکانەوە دەست دەگرن بەسەر 60 موڵکی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دا و دوای
رێکارە یاساییەکان لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەیانفرۆشن.
موڵکەکان ژمارەیان 60 دانەیە و پێکهاتووە لە پارچە
زەوی، هۆتێل، کافتریا، کابینەی گەشتیاری و هەدێک شتی دیکەش.
رۆژی 12ـی ئابی 2025، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی
نەوەی نوێ، بە فەرمانی دادوەر لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە
شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ دەستگیرکرا.
فەرمانی دەستگیرکردنەکەی جگە لە سکاڵاکەی شادی نەوزاد،
پشتی بە سێ سکاڵای تر کە دووانیان لەلایەن دوو پەرلەمانتاری
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێکی دیکەشیان لەلایەن حکومەت بەستبوو.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ چەند سکاڵایەکی دیکەشی
لەسەرە کە زۆرینەیان لەلایەن خاوەن پشکەکانی چاڤیلاندەوە تۆمارکاوە، هێشتا نەجوڵێنراون.
نەخۆشییەکە کە دەبێتە هۆکاری لە ناوبردنی خانەکانی مێشک، هەتاوەکو ئەو کاتەی کە بە تەواوی دەبێتە هۆی لە ناو چوونی بیر و هزر و توانای دەروونیەکان و بە بەجێگەیاندنی کاروباری ڕۆژانەی مرۆڤ.
هۆکاری نەخۆشی ئەلزەهایمەر چییە؟
تاوەکوو ئێستا هۆکاری سەرەکی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە تەواوی نەزانراوە، هەرچەندە کۆمەڵێک هۆکار دەست نیشان کراون کە مەترسی تووشبوون زیاتر دەکات، لەوانە:
1- زیادبوونی تەمەن
2- هەبوونی حاڵەتی تری نەخۆشییەکە لە خێزاندا
3-خەمۆکی بەردەوام و چارەسەرنەکراو، هەرچەندە دەکرێت خەمۆکی خۆی یەکێکیش بێت لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
4- شێوازی ژیان و هەبوونی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە.
5- بەرکەوتنی زەبری توند.
6- هۆکاری ژینگەیش هۆکار بێت بۆ زیادبوونی مەترسییەکە.
نیشانەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر چین؟
١- لە بیرچوونەوەی شتێک یان ڕووداوێک کە ماوەیەکی زۆری بەسەر تێنەپەڕیوە.
٢- قسەکردن و پرسیارکردنی دووبارە.
٣- ونبوون.
٤- کێشەی ناسینەوە و نوسین و تێگەشتن.
٥- ونکردنی شتەکان.
٦- نەمانی ئارەزوو بۆ ئەو چالاکییانەی کە پێشتر چێژی لێ دەبینن.
٧- قورسی و زەحمەتی لە جێبەجێ کردنی کاری ڕۆژانە.