هەواڵ

ئەمریکا هەڕەشەی بڕینی تەمویلی دۆلار لە عێراق دەکات

Mic
2025-09-01

ئەمریکا بۆ وشککردنی سەرچاوەی دۆلاری ئێران و پاشکشەی هەژموونی تاران بەسەر بەغداوە؛ هەڕەشەیەکی مەترسیدار لە عێراق دەکات.

واشنتن هەڕەشەی بڕینی تەمیولی دۆلار لە عێراق دەکات، ئەگەر ئەمریکا ئەو هەڕەشەیە جێبەجێبکات قەیرانێکی سەختی دارایی روو لە بەغدا دەکات.

ئینتیقاز قەنبەر، سیاسەتکاری عێراقی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، راپۆرتێکی خوێندووەتەنه‌وه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نیازی هه‌یه‌ دۆلار له‌سه‌ر عێراق ببڕێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ رووبدات، بەغدا ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌.

ئەو سیاستکارە عێراقییە پێی وایە، بڕینی دۆلار لەلایەن واشنتنەوە لە هێرشی مووشەکی زۆر گەورەترە بۆ سەر بەغدا، بەوکارە عێراق بە تەواوی دەمرێت.

ئەو هەڕەشەیە نەک هەر بەغدا بەڵکو تارانیش بە جددی وەریگرتووە، لەبەر ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام ئێران لە دۆلاری عێراق سوودمەندە بووە.

ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی تاران لە بەغدا دەست بۆ زۆر بابەت دەبات، کە زۆر جار بە زیانی گەورە بۆ عێراقییەکان دەشكێتەوە.

عێراق بە تەواوی پشت بە دراوە ئەمریکییەکە دەبەستێت، چونکە داهاتی فرۆشی نەوت بە دۆلارە، ئەو دۆلارەش لە ئەمریکا هەڵدەگیرێت و بەپێی پێویستی مانگانە یان ساڵانە ئەمریکا بۆ عێراقی دەنێرێت.

هەرچەندە لە رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق، بۆ دوربوون لەو جۆرە هەڕەشە و مەترسییانە هەوڵیدا بەشێک لە بازرگانی وڵاتەکەی لە دۆلارەوە بگۆڕێت بۆ دروەکەنای دیکە، لەوانە یەنی چینی، لیرەی تورکی و چەند دراوێکی دیکە، بەڵام هێشتا دۆلار بڕبڕەی پشتی ئابووریی عێراقە.

هەرچەندە ئامانجی واشنتن بڕینی سەرچاوەی دۆلاری ئێرانە، بەڵام ئەگەر واشنتن دەست بۆ ئەو کارتە ببات، عێراق رووبەڕووی کێشەی گەورەی دارایی و قەیرانی قوڵی ئابووریی دەبێتەوە، بەتەواوی ئابوورییەکەی تووشی داڕمان دەبێتەوە.


More News

Most Popular

تەندروستی

نەخۆشی ئەلزەهایمەر چییە؟ هۆکار و نیشانەکانی چیین؟

Mic
2025-09-03

نەخۆشییەکە کە دەبێتە هۆکاری لە ناوبردنی خانەکانی مێشک، هەتاوەکو ئەو کاتەی کە بە تەواوی دەبێتە هۆی لە ناو چوونی بیر و هزر و توانای دەروونیەکان و بە بەجێگەیاندنی کاروباری ڕۆژانەی مرۆڤ.
هۆکاری نەخۆشی ئەلزەهایمەر چییە؟

تاوەکوو ئێستا هۆکاری سەرەکی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە تەواوی نەزانراوە، هەرچەندە کۆمەڵێک هۆکار دەست نیشان کراون کە مەترسی تووشبوون زیاتر دەکات، لەوانە:
1- زیادبوونی تەمەن
2- هەبوونی حاڵەتی تری نەخۆشییەکە لە خێزاندا
3-خەمۆکی بەردەوام و چارەسەرنەکراو، هەرچەندە دەکرێت خەمۆکی خۆی یەکێکیش بێت لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
4- شێوازی ژیان و هەبوونی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە.
5- بەرکەوتنی زەبری توند.
6- هۆکاری ژینگەیش هۆکار بێت بۆ زیادبوونی مەترسییەکە.

نیشانەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر چین؟
١- لە بیرچوونەوەی شتێک یان ڕووداوێک کە ماوەیەکی زۆری بەسەر تێنەپەڕیوە.
٢- قسەکردن و پرسیارکردنی دووبارە.
٣- ونبوون.
٤- کێشەی ناسینەوە و نوسین و تێگەشتن.
٥- ونکردنی شتەکان.
٦- نەمانی ئارەزوو بۆ ئەو چالاکییانەی کە پێشتر چێژی لێ دەبینن.
٧- قورسی و زەحمەتی لە جێبەجێ کردنی کاری ڕۆژانە.