تەندروستی

خزانی دیسکی نێوان بڕبڕەکانی پشت چییە؟ نیشانەکانی کامانەن؟

Mic
2025-09-02

کۆڵەکەی پشتمان پێکهاتووە  لە ژمارەیەکی زۆر لە ئێسک (بڕبڕەکان) کەبەیەکەوە بەستراون لەنێوان بڕبڕەکانی پشتدا ، دیسکی نێوان بڕبڕەکان هەیە،کەپێکهاتەیەکی نەرمتر لەئێسک و کڕکڕاگەییان هەیە، ئەم دیسکانە یارمەتی  بڕبڕەکانی پشتمان دەدەن بەکەمکردنەوەی بڕی ئەو پەستانانەی ئەکەوێتەسەریان و ڕێگری ئەکەن لەڕووشان و بەریەکەوتنی نێوان ئێسکەکانی بڕبڕەکانی پشتمان.
پێکهاتەی هەردیسکێک لەنێوان بڕبڕەکانی پشەدا بەشێوەیەکە کە بەشی ناوەوەی لەماددەیەکی جەلاتینی شل پێکدێت و بەشی دەرەوەی ڕەقە، بۆیە لەکاتی لاوازبوون یاخود برینداربوونی ئەم دیسکانەدا، ئەبێتە هۆی خزان و دەرچوونی بەشی ناوەوەی دیسکەکە لەبەشی دەرەوەدا ، کەبە  دەرچوونی دیسک یاخود حزانی دیسک ناو دەبرێت، کەئەمەش دەبێته هۆی درووست بوونی ئازارو ناڕەحەتی زۆر،ئەگەر لەکات خزانی دیسکەکاندا پەستان بکەوێتە سەر دڕکەپەتک و دەمارەکان نێوی، ئەوا ئەبێتە هۆی سڕبوون بەدرێژی دەمارە پەستێوتراوەکە ئەگەر نیشانەکانی  پەستان درووست بوون لەسەر دەمارەکانی دڕکە پەتک تووند و بەردەوام بێت، پێویستە بەنەشتەرگەری دەبێت.

نیشانەکانی خزانی دیسکی نێوان بڕبڕەکانی پشت :

٭ ئازار و سڕبوونی زۆر بەتایبەتی لەلایەکی لەشدا
٭ ئازارێک بگوازرێتەوە بۆ دەست و قاچەکان، بە تایبەت ئەگەر لە قاچەکان بێت، زۆرتر دەگوازرێتەوە بۆ قاچەکان
٭ ئازارێک لەکاتی شەودا بەرەو خراپتر بوون بچێت یان لەکاتی کۆمەڵێک جووڵەی دیاری کراودا.
٭ ئازارێک بەرەو خراپبوون بچێت لەدوای دانیشتن یان بەپێوە وەستان
٭ ئازار درووست بوون لەدوای ماوەیەکی کەم لەڕوشتن
٭ بوونی ئازاری ماسوولکەی بەبێ هۆکار
٭ هەستکردن بەئازارو سووتانەوەو  مێروولەکردن لەو شوێنە بەرەو خوارەوە

More News

Most Popular

هەواڵ

شاندی هەرێم بۆ دوو مەبەست دەچنە بەغدا

Mic
2025-09-03


جارێکی تر شاندێکی هەرێم دەچنەوە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق، مەبەستی سەردانەکە بۆ رێککەتنە لەسەر شێوازی رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت.

لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا کە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد ئامادەیبون و ڕاپۆرتێکیان پێشکەشکردووە لەبارەی دواین گۆرانکاریەکانی بەغداوە، باسیان لەوەکردوە بەغدا مەرجی نوێ و قورسی بۆ هەرێم داناوە بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی حەوت و مانگەکانی دواتر.

بەپێی زانیارییەکان، بەغدا داوای لە شاندی هەرێم کردووە، سەرجەم داهاتی فیدڕاڵی ڕەوانەی بەغداد بکرێت و دواتر وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراو %50ـى  ڕەوانەی هەرێم بکاتەوە و هەرێم دەسەڵاتی خەرجکردنی هەبێت بۆ ئەو بڕە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەغدا سورە لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و حکومەتی هەرێمیش لە پەیامی بەغدا تێگەیشتووە کە چیتر زەحمەتە مووچە بنێرێت، ئەگەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێنەکاتەوە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، شاندی دانووستانکاری ڕاسپارد کە لە کۆبوونەوەکانی سبەینێیان کە وا بڕیارە لە بەغدا لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵیی ئەنجام بدرێت، بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان و پەلە بکەن لە گەیشتن بە چارەسەری گونجاو لە پێناوی هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ.

مانگی رابردوو، هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای سۆمۆ، کۆنووسی هاوبەشی پڕۆتۆکۆلی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیان واژۆ کرد، حکومەتی هەرێم جەختدەکاتەوە، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە، بە زیادەوە کارئاسانی پێویست کراوە بۆ لابردنی بەربەستەکان.


سەبارەت بە بابەتی هاوبەشی پێکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی ئەم بابەتە، بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵیی و یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ ڕێکخراوە کە دادگای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردووەتەوە.

داواشی کرد لە چوارچێوەی ئەم دوو یاسایە، بابەتی داهاتی نانەوتیش چارەسەر بکرێت هەروەک لە دوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵیش جەختی لەسەرکراوەتەوە و لیژنەیەکی تایبەتمەندی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە، تاوەکوو چیتر ئەم دوو بابەتە وەکوو پاساو و بیانوو بۆ خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەکارنەهێنرێت کە بە داخەوە ئێستا لە مانگی ئەیلوولین، کەچی تازە مووچەخۆران مووچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ دەنێردرێت.