هەواڵ

زانیاری لەبارەی هێرشەکەی سەر هێمن مامەند و دۆخی تەندروستیی

Mic
2025-09-02


دوای خواردنی نانی ئێوارە، دوو کەس تەقە لە رۆژنامەنوس هێمن مامەند دەکەن لە سلێمانی و دوو فیشەکەی بەردەکەوێت، تەقەکەرەکان نەناسراونەتەوە و دۆخی تەندروستی ئەو رۆژنامەنوسەیش جێگیرە.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، رۆژنامەنوس و پێشکەشکاری کەناڵی Sterk TV، هێمن مامەند، لەبەردەم چێشتخانەیەکی گەڕەکی عەقاری لە شاری سلێمانی هەوڵی تیرۆرکردنی درا و بەسەختی برینداربوو.

دوای خواردنی نانی ئێوارە، ئەو پێشکەشکارەی کەناڵی Sterk Tv، لە چێشتخانە دێتە دەرەوە و دوو کەس کە لەسەر ماتۆڕسکیلێک بوون تەقەی لێدەکەن و پێنج فیشەکی پێوەدەنێن.

ئەو ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئاماژەی بەوەکردووە، دوو لە فیشەکەکان بەر جەستەی هێمن مامەند کەوتووە و فیشەکێکیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی.

هێمن مامەند، لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەساڵی 2019 لە لایەن دادگای هەولێرەوە داواکراوە و لەو کاتەوە ماڵی گواستۆتەوە بۆ سلێمانی.

لەبارەی دۆخی تەندروستی هێمن مامەندەوە، دیجیتاڵ میدیای mic زانیویەتی، لەئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە و لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.

More News

Most Popular

تەندروستی

نەخۆشی ئەلزەهایمەر چییە؟ هۆکار و نیشانەکانی چیین؟

Mic
2025-09-03

نەخۆشییەکە کە دەبێتە هۆکاری لە ناوبردنی خانەکانی مێشک، هەتاوەکو ئەو کاتەی کە بە تەواوی دەبێتە هۆی لە ناو چوونی بیر و هزر و توانای دەروونیەکان و بە بەجێگەیاندنی کاروباری ڕۆژانەی مرۆڤ.
هۆکاری نەخۆشی ئەلزەهایمەر چییە؟

تاوەکوو ئێستا هۆکاری سەرەکی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە تەواوی نەزانراوە، هەرچەندە کۆمەڵێک هۆکار دەست نیشان کراون کە مەترسی تووشبوون زیاتر دەکات، لەوانە:
1- زیادبوونی تەمەن
2- هەبوونی حاڵەتی تری نەخۆشییەکە لە خێزاندا
3-خەمۆکی بەردەوام و چارەسەرنەکراو، هەرچەندە دەکرێت خەمۆکی خۆی یەکێکیش بێت لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
4- شێوازی ژیان و هەبوونی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە.
5- بەرکەوتنی زەبری توند.
6- هۆکاری ژینگەیش هۆکار بێت بۆ زیادبوونی مەترسییەکە.

نیشانەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر چین؟
١- لە بیرچوونەوەی شتێک یان ڕووداوێک کە ماوەیەکی زۆری بەسەر تێنەپەڕیوە.
٢- قسەکردن و پرسیارکردنی دووبارە.
٣- ونبوون.
٤- کێشەی ناسینەوە و نوسین و تێگەشتن.
٥- ونکردنی شتەکان.
٦- نەمانی ئارەزوو بۆ ئەو چالاکییانەی کە پێشتر چێژی لێ دەبینن.
٧- قورسی و زەحمەتی لە جێبەجێ کردنی کاری ڕۆژانە.