هەواڵ

بریار لە ناردنی دوو مووچە دەدرێت و هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

Mic
2025-09-21

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە مایکی راگەیاند : دوای کۆبوونەوە سێ قۆڵیەکەی ئەمرۆی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیا نەوتیەکان بەربەستی گەورە لەبەردەم ناردنی مووچە لادەچێت بەو پێیەی لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتنی نێوان هەر سێ لایەن واژۆ دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند ؛ دوای ئەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆچوونی خۆی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردووە ، کە بەپێی زانیاریەکانی ئێمە بەشێک لە بۆچوونەکانی ئەنجوومەنی دەوڵەت لە بەرژەوەندی هەرێم بووە ، بۆیە چاوەرواندەکرێت رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بریاری ناردنی دوو مووچە بدرێت کە مووچەکانی مانگی حەوت و هەشت دەبێت .

لیستی مووچەی هەردوو مانگەش پەسەندکراوە و وردبینی تێیدا تەواو بووە.

هاوکات بەپێی زانیاریەکانی مایک بریار وایە لە دوو رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دوای زیاتر لە دوو ساڵ راگرتنی دەستپێدەکاتەوە لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.
لە ئێستادا رۆژانە 233 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت.

بەپێی رێککەوتنەکەش، پێویستە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان گلبدرێتەوە و ئەوی دیکەی رادەستی سۆمۆ بکرێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

سبەی کۆبونەوەی گرنگ ئەنجام دەدرێت.. ئەنجومەنی دەوڵەت تۆپەکەی خستەوە ساحەی هەرێم و بەغدا

Mic
2025-09-21


دوای زیاتر لە 10 رۆژ، ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداوە لەسەر داهاتی نانەوتی، وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دایەوە، بەڵام وەڵامەکە زیاتر هاندانی هەردولایە بۆ رێککەوتن و بڕیاری تێدانییە، تەواوی کۆتاییهاتنی کێشەکان لەسەر رێککەوتنی سێقۆڵی هەرێم و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان وەستاوە.

لە کۆبونەوەی 10ـى ئەیلولی دا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرۆی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدای لەسەر داهاتی نانەوتی ئاراستەی ئەنجومەنی دەوڵەت کرد بۆ بڕیاردان لەسەری و یەکلاییکردنەوەی کێشەکان.

دوای پێنج کۆبونەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری هەرێم، راپۆرتی خۆی لەسەر چۆنێتی رادەستکردنی داهاتی نانەوتی هەرێم خستەڕوو.

بەپێی زانیارییەکان، راپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت لە 17 لاپەڕە پێکهاتووە، هەرچەندە وردەکاری راپۆرتەکە ئاشکرا نەبووە، بەڵام ئەوەی زانراوە، راپۆرتەکە راوێژکارییە و هیچ پابەندییەکی تێدانییە.

ئەنجومەنی دەوڵەت خۆی لە بڕیاردان لەسەر کێشەکان و یەکلاکردنەوەیان بەدوورگرتووە و ئەوەی جێهێشتووە بۆ رێکەوتن و سازانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، دووبارە تۆەکەی خستووەتەوە ساحەی هەرێم و بەغدا.

لەگەڵ ئەوەی شێوازی رادەستکردنی داهاتی نانەوتی بەشێکبووە لە کێشەکانی هەرێم و بەغدا، بەڵام لە بنەڕەتدا رادەستکردن و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کێشەگەورەکەبووە، لە ئێستادا هەرێم و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر ئەو پرسە رێککەوتوون و تەنها رێککەوتنی سێقۆڵی ماوە.

بەپێی زانیارییەکان، رێککەتنی سێقۆڵی رەشنوسەکەی ئامادەیە و هەرسێ لایەنەکە رێککەوتوون ە تەنها ئەوە ماوە ئیمزای لەسەر بکرێت، هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە  سبەینێ دوو شەمە ئیمزا بکرێت، بۆئەوەی لە کۆبونەوەی رۆژی سێ شەمەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا پەسەنبکرێت.

بەوتەی کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەگەر تا سێ شەممە رێککەوتنە سێیقۆڵییەکەی نێوان هەرێم و بەغدا و کۆمپانیاکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئیمزا بکرێت، کێشەی داهاتی نانەوتی چارەسەرکردنی ئاسان دەبێت، چونکە کێشە سەرەکیەکە نەوتە.