ئەنجومەنی دەوڵەت بە 17 لاپەرە بۆچوونی خۆی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نارد
كاروان
یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری
کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی؛ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت كه 17 لاپه‌ڕه‌یه
درایه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و یه‌كلاكه‌ره‌وه نیه و ده‌شڵێت "رێكه‌وتنی
سێقۆڵی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ئاماده‌یه و هه‌رسێ لا له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه
رێككه‌وتون و ته‌نها واژۆكردنی ".
راشیگه‌یاندوه "ئه‌گه‌ر تا سێشه‌ممه رێكه‌وتنه
سێیقۆڵییه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و كۆمپانیاكان له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی
نه‌وتی هه‌رێم واژۆ بكرێت، كێشه‌ی داهاتی نانه‌وتی چاره‌سه‌ركردنی ئاسان ده‌بێت،
چونكه كێشه سه‌ره‌كیه‌كه نه‌وته".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو،
"وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
فیدڕاڵ دەبێت، گفتوگۆ له‌باره‌ی بژارده‌ی دیكه ده‌كرێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی
داهاتی نانه‌وتی كه ره‌نگه بریتی بن له راده‌ستكردنی 120 ملیار یان نیوه‌ی كۆی
داهاتی نانه‌وتی، كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌یان رازی نیه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووە "هه‌رێم كۆی به‌رهه‌می ئێستای كه زیاتر له 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته، 180 هه‌زار به‌رمیل ده‌داته سۆمۆ و كۆمپانیاكانیش ده‌توانن له حاڵه‌تی سه‌رپێچی گرێبه‌سته‌كه په‌نا ببه‌نه‌به‌ر ده‌رگای ناوبژیوانی پاریس".
دوای زیاتر لە 10 رۆژ،
ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداوە لەسەر داهاتی نانەوتی، وەڵامی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دایەوە، بەڵام وەڵامەکە زیاتر هاندانی هەردولایە بۆ
رێککەوتن و بڕیاری تێدانییە، تەواوی کۆتاییهاتنی کێشەکان لەسەر رێککەوتنی سێقۆڵی
هەرێم و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان وەستاوە.
لە کۆبونەوەی 10ـى ئەیلولی دا
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرۆی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدای لەسەر داهاتی
نانەوتی ئاراستەی ئەنجومەنی دەوڵەت کرد بۆ بڕیاردان لەسەری و یەکلاییکردنەوەی
کێشەکان.
دوای پێنج کۆبونەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت بەبێ
ئامادەبوونی نوێنەری هەرێم، راپۆرتی خۆی لەسەر چۆنێتی رادەستکردنی داهاتی نانەوتی
هەرێم خستەڕوو.
بەپێی زانیارییەکان، راپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت لە 17 لاپەڕە
پێکهاتووە، هەرچەندە وردەکاری راپۆرتەکە ئاشکرا نەبووە، بەڵام ئەوەی زانراوە،
راپۆرتەکە راوێژکارییە و هیچ پابەندییەکی تێدانییە.
ئەنجومەنی دەوڵەت خۆی لە بڕیاردان لەسەر کێشەکان و یەکلاکردنەوەیان
بەدوورگرتووە و ئەوەی جێهێشتووە بۆ رێکەوتن و سازانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ،
دووبارە تۆەکەی خستووەتەوە ساحەی هەرێم و بەغدا.
لەگەڵ ئەوەی شێوازی رادەستکردنی داهاتی نانەوتی
بەشێکبووە لە کێشەکانی هەرێم و بەغدا، بەڵام لە بنەڕەتدا رادەستکردن و
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کێشەگەورەکەبووە، لە ئێستادا هەرێم و بەغدا و
کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر ئەو پرسە رێککەوتوون و تەنها رێککەوتنی سێقۆڵی ماوە.
بەپێی زانیارییەکان، رێککەتنی سێقۆڵی رەشنوسەکەی
ئامادەیە و هەرسێ لایەنەکە رێککەوتوون ە تەنها ئەوە ماوە ئیمزای لەسەر بکرێت،
هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە سبەینێ دوو شەمە
ئیمزا بکرێت، بۆئەوەی لە کۆبونەوەی رۆژی سێ شەمەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا
پەسەنبکرێت.
بەوتەی کاروان
یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەگەر تا سێ شەممە رێککەوتنە سێیقۆڵییەکەی
نێوان هەرێم و بەغدا و کۆمپانیاکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئیمزا بکرێت،
کێشەی داهاتی نانەوتی چارەسەرکردنی ئاسان دەبێت، چونکە کێشە سەرەکیەکە نەوتە.