تۆڕی هاوپەیمانی 19رایدەگەینێت، ڕێگریكردن لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكان لە هەولێر و سلێمانی، بەبێ
پاساوێكی یاسایی ڕوون، پێشێلكردنی ئازادی ڕادەربڕینە.
تۆڕی هاوپەیمانی 19 لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەیانی رۆژی
شەممە 20ی ئەیلولی 2025، بڕیاربوو رێكخراوی پیشەیی مامۆستایان، دەستەی باڵای
مامۆستایانی پێشەنگ، دەستەی داكۆكیكردن لە مافی مامۆستایانی، لە باخچەیەك لە
بەرامبەر پەرلەمانی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەری رێكبخەن، یاداشتێك بخوێننەوە
كە داخوازی پیشەیی مامۆستانی لە خۆ گرتوە، هێزە ئەمنییەكان رێگریان لێكردن.
مەغدید حاجی لە رێكخراوی پیشەیی
مامۆستایان بە تۆڕی 19ی راگەیاندووە، "هێزی ئەمنی بڵاوەی پێكرابوو نەیانهێشت
كۆنگرەكە بكەین و رێگەیشیان نەدەدا رۆژنامەنووسان لێمان نزیكببنەوە، بۆیە بە
ناچاری کۆنگرەکەیان لە شوێنێکی تر کردووە و یاداشتیان خوێندووەتەوە".
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە
9ی ئەیلولی 2025، بڕیاربوو ڕێكخراوی كوردستانی كۆنگرەی ئازادی و گۆڕانكاری، لە
پاركی نالی شاری سلێمانی، كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەری ببەستن، هێزە ئەمنییەكان بە
پاساوی نەبوونی مۆڵەت، رێگەیان نەدا چالاكییەكەیان ئەنجامبدەن".
تۆڕی 19 لە زاری بەهار عومەر باسی
لەوەشکردووە، "ئامانجمان داكۆكیكردن لە ئازادی و ئەمنیەتی ئەم شارە
هەستكردنتان بە بەرپەسیاریەتی و هەڵوێست نیشاندانتان بۆ بەرگریكردن لە ئازادی،
بەڵام رێگەیان نەداین و چوینە شوێنێكی كۆنگرەكەمان ئەنجامدا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو دوو
چالاكییە گردبوونەوەی گشتی نەبوون بە مەبەستی خۆپیشاندان، مانگرتن، پەناگیری، وەك
لە ماددەی یەكی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2010، رێكخستنی خۆپیشاندان هاتووە تا
رێكخەرانی داوای مۆڵەت لە لایەنی پەیوەندیدار بكەن، ئەوانیش قبوڵ یان رەتیبكەنەوە،
بەڵكو كۆنگرەی رۆژنامەگەری بوون بە ئامانجی گەیاندنی پەیامی كۆمەڵی هاوڵاتی بوون
بۆ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم.
یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2010 بۆ
ڕێكخستنی خۆپیشاندان، تیشك دەخاتە سەر خۆپیشاندان و ڕێپێوان و كۆبوونەوە لە شوێنە
گشتیەكان، بەڵام باسی لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكان نەكردوە، كەچی ئێستا لە زۆربەی
شارەكانی هەرێمی كوردستان، نەك لە شوێنی كراوەدا بەڵكو لە هۆڵی داخراویشدا دەزگانی
ئاسایش داوای مۆڵەت دەكەن، دەیخەنە چوارچێوەی ئەو یاسایەوە.
تۆڕی هاوپەیمانی19 رایدەگەیەنێت:
ڕێگریكردن لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكان لە هەولێرو سلێمانی، بەبێ پاساوێكی یاسایی
ڕوون، پێشێلكردنی ئازادی ڕادەربڕینە، داوا دەكەین مەرجی بوونی مۆڵەت بۆ كۆنگرەی
رۆژنامەگەری لە شوێنی كراوەو داخراودا لاببرێت و رێكخراوەكان ئازادانە و بێ
سەركوتكردن كاری خۆیان ئەنجامبدەن.
تۆڕی 19 لەلایەن كۆمەڵێك رێكخراو
داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دامەزراوە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە
پرنیسپەكانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت
بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤی
نەتەوە یەكگرتووەكان.
بەهۆی سەرپێچیکردن و دەستپێکردنی بانگەشەی پێشوەخت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی، نوری مالیکی و موحسین مەندەلاوی لەلایەن کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەوەکانەوە سزادران.
بەگوێرەی
نوسراوێکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق،23 کاندید و سەرکردەی سیاسی عێراق
سەرپێچییان کردوە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و بەهۆیەوە بە پێبژاردنی دوو
ملیۆن دینار سزادراون و لەئەگەری دوبارەکردنەوەی سەرپێچییەکان، سزاکانیان بۆ دوو
هێندە زیاد دەکات.
دیارترین
ئەو کەسانەی لەلایەن کۆمیسیۆنەوە سزادراون، بریتین لەمانە:
محەمەد
شیاع سودانی ⁄ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی (هاوپەیمانی ئەعمار و تەنمییە )
نوری
مالیکی⁄ سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا
یاسر
عیساوی⁄ سەرکردە لە حزبی تەقەدومی سەر بە حەلبوسی
سارە
ئەیاد عەلاوی⁄ کچی سیاسەتمەدار ئەیاد عەلاوی
موسەننا
سامەرایی⁄ سەرکردەی باڵای ھاوپەیمانی عەزم
محسن
مەندەلاوی⁄ جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق و سەرکردە لە هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی
سابت
عەباسی⁄ وەزیری بەرگری و سەرکردە لە هاوپەیمانی حەسم
بەھا
ئەعرەجی ⁄ سیاسەتمەداری عێراقی